لە دوای سەرکەوتنە مێژویەکەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەوروپا لە شۆکە

‌دلاوەر خالد ئاژگەیی

یەکێتی ئەوروپا وەکوو نزیکترین هاوپەمانی ئەمریکا لە رووی سیاسی و ئابووری و سەربازی چاوەروانی ئەوەی نەدەکرد کە سەرۆکی نوێی ئەمریکا ترەمپ بێت و هەر بۆیەش زۆربەی سەرکردە دیارەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام بە تایبەتی ئەڵمانیا و فەرەنسا داوای کۆبوونەوکی بەپەلە لە ئاستی سەرۆکانی ئەوروپی  (EU-American summit) لە گەڵ ترەمپ دەکەن لە ئایەندەێکی نزیک دەکەن.

پارەتە راسترەوەکانی ئەوروپی بە تایبەتی لە بەریتانیا نایجل فراج، سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا و لە فەرەنسا ماری لوپین، سەرۆکی بەرەی نیشتمانی فەرەنسا و لە ئەڵمانیا پارتی ئەڵتەرناتیڤی راسترەو زۆر بە پەلە کەیفخۆشێ خۆیان بۆ سەرکەوتنی ترەمپ راگەیاند. ئەو پارتە پۆپۆلیستانە لێدوانەکانی ترەمپ لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە بۆچوون و سیاسەتی خۆیان نزیک دەبینن و زۆربەیەیان کار بۆ ئەوە دەکەن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو زۆرینەی دەنگی خەڵک بەدەست نێنن.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی تری ئەوروپی بە تایبەتی مارتین شوڵتز سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و یۆنکا سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپی زۆر بە نگەرانیەوە دەرواننە داهاتووی پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵام لە هەمان کاتدا ئومێد دەخوازن کە ترەمپ خۆی لە گەڵ سیاسەتی دەرەوەی پێشووی ئەمریکا بگونجێنێت و گۆرنکاری رادیکالی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دروست نەکات.

بەشیکی تری بەرپرسانی ئەوروپا باس لە پەیوەنی مێژووی نێوان هەردوو لا  و سیاسەتی دەرەوەی هاوبەشی نێوانیان دەکەن  لە دوای شەری جیهانی دووەم و لەئیستادا و دوای سەرکەوتنی ترەمپ بیر لە دارێشتنی سیاسەتێکی دەرەوەی یەکگرتووی ئەوروپی جیاواز لە سیاسەتی دەروەی ئەمریکا دەکەنەوە ئەگەر بێتو لە سەر دەستی ترەمپ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ بەها دیموکراتی و مرۆڤی و ئابووری و ئاسایشی ئەوروپی نەگونجێن.

ئەوەی کە جێگەی ئومێدی هەموو لایەکیانە The American Establishment ە کە رەنگە رێگە بە ترەمپ نەدا بە هەوەسی خۆی گۆرانکاری بنەرەتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بکات و  لە کۆتایی دا ملکەجی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا بێت.


PM:04:13:09/11/2016

ئه‌م بابه‌ته 1785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی