هه‌موان چاوه‌ڕوانين
نه‌وزاد موهه‌ندیس
هه‌موان چاوه‌ڕوانی ده‌سكه‌وته‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانین..
ئه‌مڕۆ 17/8/2016 ڕێك 3 مانگی ته‌واو تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا..و تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌ن و جه‌ماوه‌ریش هه‌ستیان به ده‌سكه‌وت و گرنگی و سووده‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتنه نه‌كردوه له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع.
مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتنه‌كه له بنچینه‌دا بریتی بوو له:
1. ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی شڵه‌ژاوی كوردستان.
2. كه‌مكردنه‌وه و هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و ئاشتبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا.
3. دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌رێم.
4. به‌م ڕێكه‌وتنه بتوانرێت قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكرێت.
5. نێو ماڵی كورد ڕێكبخرێته‌وه و پته‌وبكرێت و ساز و ئاماده‌بكرێت بۆ گۆڕانكاریه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه.
به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌كێك له‌م ئامانجانه به‌ته‌واوه‌تی نیشانه‌ی خۆیان نه‌پێكاوه. و بۆیه هه‌موان هه‌ست به خاوبونه‌وه‌ی گڕوتینی سه‌ره‌تای واژۆكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ین و جه‌ماوه‌ریش له‌هه‌موان زیاتر له چاوه‌ڕوانیدایه.
بۆیه ئه‌ركی یه‌كێتی و گۆڕانه به‌جدیانه‌تر هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه بده‌ن و له‌مپه‌ڕ و به‌ربه‌سته‌كان نه‌هێڵن .. ئه‌گینا ئاوها بڕوا ئه‌وا ئه‌میش به‌ده‌ردی ڕێكه‌وتنه ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی لێدێت و نیوه مردوو نیوه زیندوو ده‌مێنێته‌وه و هه‌ردوولاش یه‌كێتی و گۆڕان له‌لای جه‌ماوه‌ری میله‌ته‌كه‌مان ئه‌و كاریگه‌ریه‌یان نامێنێت ، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها به قازانجی پارتی ده‌شكێته‌وه.
بۆیه به‌ڕای به‌نده ئه‌م ڕیكه‌وتنه سیاسیه بكرێته پڕۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی و ئیدی هه‌ردوولا له چاوه‌ڕینیدا نه‌هێڵنه‌وه ،چونكه تائێستا هه‌ست به جیاوازی سیاسه‌ت و بیروڕاو هه‌ڵویسته‌كان ده‌كرێت.
ده‌ی زوو بكه‌ن و یه‌كبگرنه‌وه له ڕێكه‌وتنی سیاسی زۆر باشتره‌و كاریگه‌رتریشه.
PM:06:12:17/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 1926
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی