سەركەوتنە گەورەكە وەدیهات !!!

‌نه‌وزاد موهه‌ندیس


ئەمڕۆ 12/8/2016 كاتژمێر 5 ی عەسر و دوای 73 ڕۆژ لە هێرش و پەلاماردان و شەڕی قورسی (( بەرەی دیموكراتی سوریا)) كە 75% لە هێزەكانی كورد و یەپەگە پێك دێت توانیان شاری مەنبەج بەتەواوەتی لە چەتەكانی داعش ڕزگار بكەن و پاكی بكەنەوە.
گرتن و ڕزگاركردنی مەنبەج لە ڕووی سیاسی و ئابوری و بەتایبەتیش سەربازیەوە بۆ كورد زۆر گرنگە، چونكە مەنبەج:
1. بە پایتەختی دووەمی داعش دادەنرا.

2. جێگە و مۆڵگەی هەمو ئەو داعشانە بوو كە لەدونیاوە ڕوویان دەكردە ناو داعش.
3. هێڵ و خاڵی پەیوەندی نێوان داعش و دونیا بوو لەڕێگەی توركیاوە.
4. توركیا مەنبەجی بەلاوە زۆر گرنگ بوو هەربۆیە هەموو كات دەیوت پەڕینەوە لە ڕۆژئاوای فورات هێڵی سوورە.
5. ئێستا كورد لە ڕۆژئاوا دەتوانێت كانتۆنەكانی كوبانێ‌ و عفرین پێكەوە گرێبداتەوە و بە ئازادی هاتووچۆ بكات.
6. توركیا ئیدی ناتوانێت یارمەتی سەربازی مادی و لۆجستی داعش بدات.
7. وەك ئەمڕۆش ڕاگەیەنراوە كە ڕوسیا بە ئەردۆگانی وتوە كە سنوری خۆی لەگەڵ سوریادا دابخات، ئەمەش بەمانای وازهێنانی توركیایە لەمەسەلەی سوریا.
8. گەر وابێت ئەوا كورد لە ڕۆژئاوادا دوژمنێكی سەرسەختی لەكۆڵ بوەوە كە توركیایە.
9. داعش لەمەودوا زۆر بێهێز و بێ‌ پشتیوانی مادی و سەربازی دەمێنێتەوە .
10. كورد سەركەوتنی گەورە تر بەدەستدێنێت.
بەم شێوەیە ڕزگاركردنی مەنبەج بەهێندەی ڕزگاركردنی كوبانێ‌ گرنگە... بۆیە بەڕاستی مایەی دەستخۆشی و پێزانین و شانازیە بۆ هەموو كوردان.
سڵااو ودروود بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی ئەو پڕۆسەیە و بە تایبەتیش ابو لیلی قارەمان.
بژی كورد بژی كوردایەتی
بژی كوردساتانی ڕۆژئاوای ئازاد و دیموكرات


PM:11:10:12/08/2016

ئه‌م بابه‌ته 2038 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی