من ئه‌مڕۆ تۆپه‌كه‌م خسته گۆڕه‌پانی داواكاری گشتیه‌وه..
نه‌وزاد موهه‌ندیس
ئاشكرایه هه‌موو وڵات و كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتێك له ڕێگه‌ی ده‌ستوره‌وه ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگاكانیان ڕێكخستوه و ئه‌رك و مافه‌كانیان بۆ دیاریكراوه و هه‌ر كات و هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر ئاست و پله‌یه‌كدا بێت ده‌بێت ملكه‌چی ئه‌و ده‌سور و یاسایانه بێت كه هه‌یه و هه‌ركه‌سیش ته‌جاوزی له‌سه‌ر كردن ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.. و هه‌موو تاكێكیش بۆی هه‌یه كه مافی خۆی له ئازادیه‌كاندا ده‌رببڕێت و ده‌ستوریش مافی پاراستوه.ئه‌مه له سیسته‌مه دیموكراسییه‌كاندا..
به‌داخه‌وه تاكوئێستا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌ئه‌رك و مافه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی تێنه‌گه‌یشتوون و هوشیاری ده‌ستوری و یاساییشیان كه‌مه.. هه‌ندێك جاریش ترس و به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆڵ ده‌بینن و به‌داخیشه‌وه بوێریشمان كه‌مبۆته‌وه.
من ئه‌مڕۆ وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌و مافه‌ی خۆمم به پێی ده‌ستوری عێراقی پیاده‌كرد(( به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا تا ئێستا ده‌ستورمان نیه و هه‌ر پڕۆژه‌یه))..
له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه زۆره ده‌ره‌كی و ناوه‌كیانه‌ی كه هاتۆته سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ت و تاك به‌تاكی میله‌ته‌كه‌مان له ئه‌نجامی نه‌زانین و ناشه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵی و ته‌جاوزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه... سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له به‌ڕیزان (( سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان)) تۆمار كرد و خستمه به‌رده‌م به‌ڕێز داواكاری گشتی سلێمانیه‌وه .
به‌ڕێزیان به ڕێزه‌وه پێشوازیان له‌م هه‌وڵه‌م كرد و ده‌ستخۆشیان لێكردم بۆ ئه‌و هه‌نگاو و هوشیاری و بوێریه‌ی كه وه‌ك تاكێك نواندومه و گرنگی ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریم زانیوه و به‌ڵێنیدا كه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.من لێره‌وه ده‌ڵێم ده‌بێت چیدی هه‌موان زیاتر هوشیار و بوێریش بین و داداگان و یاسا به‌ده‌ستی خۆمان سه‌روه‌ربكه‌ین و بیانكه‌ینه مه‌رجه‌ع و ڕای گشتیش بجوڵێنین .
بۆیه من له 1/8/2016دا بومه یه‌كێك له‌و كه‌سه یه‌كه‌مینانه‌ی كه داوای مافی گشتیم كردوه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵات له‌مهه‌رێمه‌دا..
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سه‌دان و هه‌زارانی تریش وه‌ك ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵنێت چونكه تا ڕای زۆرینه و گشتی نه‌جوڵێت فشار دروست نابێت.
هیوادارم پشتگیری و هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌هه‌موانه‌وه هه‌بێت بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا و لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی هاوڵاتیان .له پێناو بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی موئه‌سه‌ساتی و ڕێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ربوونی یاسا.
PM:05:57:02/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 2803
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی