نەوت تاكەی دەمێنێت ؟

‌نه‌وزاد موهه‌ندیس


* لە ڕۆژی 5 شەممە 12/1/2017دا بۆ ماوه‌ی‌ دوو رۆژ و 15 دانیشتن له‌زیر جاودیری‌ شیخ محمد ئال نهیان وه‌لی‌ عه‌هدی‌ ئه‌بوزه‌بی‌ بۆ یەكەم جار لە ناوچەی كەنداوی عەرەبی و ئەبو زەبی پایتەختی ئیماراتی عەرەبی (( مونتەدای وزەی جیهانی )) سازدرا كە لەلایەن ئەنجومەنی ئەتڵەسی ئەمریكی بەهاوبەشی وەزارەتی وزەی ئیمارات و كۆمپانیاكانی ادنوك و مبادلە و مصدر و تۆڕی سی ان ان بەڕێوەچوو.
د
* 350 كەسایەتی ئیماراتی و عەرەبی و ناوچەیی بەشداربوون،11 وەزیر و 50 شارەزای بواری نەوت و ئابوری جیهانیشی تیادابوو.باسیان لە ئەڵنگاریەكانی وزە كرد.

* خاڵە گرنگەكان:

* سەردەمی نەوت بەردەوام دەبێت بۆ دەیان ساڵی تر یان تا كۆتایی ئەم سەدەیە بەردەوام دەبێت كەواتە نەوت تا نزیكەی 80 ساڵی تر دەمێنێت.

* گرنگە بیر و پلان هەبێت بۆ دوای سەردەمی نەوت، ئەمەش پێویستی بە سەرمایەی گەورە و جۆری نوێی وزەی خاوێن و هاوڕێی ژینگە دەبێت.

* سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر و با.

*داواكاری لەسەر وزە زۆر دەبێت و تا ساڵی 2040 بەڕێژەی 25% بەرزدەبێتەوە، كە ئەمە وادەكات نەوت كۆتایی بێت.
* بەڵام تا ئەوكات نەوت و غازی سروشتی دوو كۆڵەكەی سەرەكی وزەی دونیا پێكدێنن.

* نەوت تا ئەبەد بەردەوام نابێت،بۆیە پێویستە پلان دابنرێت بۆ دۆزینەوە و بەكارهێنانی وزەی خاوێن و نوێبوەوە و گرنگی دانیش بەكەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و سەرچاوە مرۆییەكان.بۆ ئەوەی ڕەوڕەوەی پێشكەوتنی ئابوری دونیا ڕانەوەستێت.

*دەی كەواتە كورد چی بكات و چی لەدەست دێت .. بەم هەرزان و تاڵانفرۆشیەوە به‌ بۆری‌ و به‌ تانكه‌ر ئەو نەوتە زۆرەی كەهەمانە هەمووی دەكەینە قوڕگی توركیا و ئێرانەوە و خۆشمان بەبرسێتی و هەژاری سەیریان دەكەین.

*خەڵكی لەدونیا و دەوروبەرمان بە عەرەبەكانیشەوە كە ئێمەی كورد گاڵتەیان پێدەكەین ئەوەتا لە ئێستاوە كەوتونەتە خۆ بۆ ئایندەی نەوەكانیان، ئێمەش ئایندەی خۆمان و نەوەكانمان قەرزار كردوە و دنیامان لێكردون بەشەوە زەنگ.

* ئەوە جیاوازی كورد و خەڵكانی ترە بۆیە ڕۆژمان بەم ڕۆژە گەیشتوە.!!!!!


AM:11:25:16/01/2017

ئه‌م بابه‌ته 2186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی