(کیری-لاڤرۆف) لە جێگەی (سایکس- پیکۆ)

‌مەجید ساڵح

(١)
دەمێکە لە سەر ئەرزی واقع سایکس - پیکۆ کۆتایی هاتوە.. لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و دەرکەوتنی ئەمریکا وەک هێزێکی نێو دەوڵەتی و یەکێتی سۆڤێت وەک رکەبەرێکی گەورەی ئیمپریالیزم، رۆڵی بریتانیا و فەرەنسا لە ناوچەکەدا جگە لە لایەنە کلتوریەکەی، هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان بە سەر داڕشتنی سیاسەتی ناوچەکەوە نەما و هەمیشە پاشکۆی سیاسەتەکانی ئەمریکا بوون و ئێستاش هەروایە..
(٢)
لە ئێستادا سەردەمێکی نوێ دەستی پێکردوەو دەکرێت بە سەردەمی (کیری-لاڤرۆف) ناو ببرێت، لە سەر دەستی ئەو دوانە دیزانێکی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردوە، دیزانێک کە دواین بزماری خۆی لە سەر تابوتی سەردەمی (سایکس- پیکۆ) کوتا و هەندێ لە سیماکانی ئەو دیزاینە دەرکەوتوە، پێ دەچێ ئەمجارە کورد وەک جارەکەی دیکە فەرامۆش نەکرێ، نەک لەبەر ئەوەی کیری و لاڤرۆف ئەوەیان دەوێ، بەڵکو ئەوە لولەی تفەنگی پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانەکانن ناچاریان دەکەن.
(٣)
ترسی من لەوەدایە گەر سیاسیەکانی کورد بەم عەقڵیەتەی ئێستاوە مامەڵە لە گەڵ رووداوەکان و یەکتردا بکەن هەموو رەنجی پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانەکان بە خەسارەت دەدەن دوای سەد ساڵی دیکە نەسڵی داهاتوو داوای هەڵەوەشانەوەی رێکەوتن نامەی (کیری-لاڤرۆف) دەکەن..


AM:09:03:17/05/2016

ئه‌م بابه‌ته 4562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی