نێچیرڤان بارزانی كەشتیوانێكی خاوەن ئیرادە بوو

‌ ڕێباز حەملان

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە جورئەتەوە رووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان وەستایەوە و توانی حكومەتێك، دوای بڕینی بودجە و ھاتنی درەندەترین گروپی تیرۆریستی كە بە داعش ناسرابوو وە دروست بونی قەیرانی دارایی و ململانێی ناوخۆی و كێشەكانی بەغداو داخستنی فرۆكەخانە و داخستنی دەروازەكان و پەلاماردانی پایتەختی هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ لە ناوبردنی كیانی ھەرێمی كوردستان.

بەڵام بە دیپلۆماسییەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغداو وڵاتانی دراوسێ و ئەمریكاو ئەوروپاو بە پشتیوانی و لە خۆبوردەیی و سیاسەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەرۆكایەتی هەرێم و پاشان وەك سەركردەیەكی گەورەی كورد كە بەرگری و پشتیوانیەكی بێ وێنەی هەرێم و حكومەتی كرد، وە خۆراگری هاوڵاتیانی هەرێمەكەمان و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەڵێندەران و ورەی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و قوربانیدانی شەهیدە سەربەرزەكانمان و هەروەها  ستافی كابینەی ٨، كەمانەوە و شانیان دایە بەر كێشە و ئاڵنگارییەكان و بەرپرسیارێتییەكی مێژویان خستە سەر ناوی خۆیان و بونە پاڵپشتێكی بە هێز بۆ سەرۆك وەزیران كە توانی ھەرێمی كوردستان و حكومەت و دۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەكان لە كۆتایدا بگەیەنێتە كەنارێكی ئارام...

رێباز حەملان
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان
8ی مارسی 2019


PM:03:15:08/03/2019

ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی