"خیانه‌تی" توركه‌كان
سەرکەوت شەمسەدین
"خیانه‌تی" توركه‌كان ئه‌مەریكای زیاتر به‌ره‌و رۆژاڤا راكێشا
بۆ من كه هه‌م به‌شداری یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئەمەریکییه‌كان و هێزه‌كانی رۆئاڤای كوردستان، و سات به سات چاودێریی په‌لاماردانی داعش م بۆ سه‌ر كۆبانی كردووه، شه‌وانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كه و روداوه‌كانی كۆبانیم له پنتاگۆن به‌سه‌ربردووه، هیچ توشی دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی نه‌بووم كاتێک له رۆژانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر جه‌رابلوس ئەمەریکا به بێده‌نگی مایه‌وه، دڵنیاش بوم كه ئەمەریکا وا به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری رۆژاڤای كوردستان نابێت، و ئه‌م ئه‌زمونه وه‌ك تاكه ده‌ستكه‌وتی سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئۆباما لە شه‌ڕی تیرۆر لەڕێی هێزه كاریگه‌ره ناوخۆییه‌كان په‌ره‌یپێده‌درێت بایه‌خی زۆری هه‌یه بۆ ئەمەریکا وه له بۆ قۆناغی دوای داعش.
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ئەمەریکا توشی ده‌بن كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەمەریکا ده‌كه‌ن بریتییە له‌و ئارامییه پروكێنه‌ره‌ی كه ئەمەریکا هه‌یه‌تی بۆ بریاردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن. بۆیه رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر جه‌رابلوس و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموركراتیک (هەسەدە)، کە یه‌په‌گه هێزە سەرەکییەکەیەتی بۆ زۆرینه‌ی كورد جێگه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێ بوو، هه‌ندێكیش ئه‌مه‌یان به "جه‌زائیرێكی تر" و "ئاشتبه‌تاڵی رۆژاڤا" ناساند، و هه‌ندێكی تریش كه‌وتنه هێرشكردن بۆسه‌ر ئەمەریکا و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به"خیانه‌ت" له كوردی رۆژاڤا داده‌نا. به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م پنتاگۆن سوربونی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی رۆژاڤا دوپاتكرده‌وه و ئه‌مه‌ش زۆرێكی له ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر توشی شۆك كرد.
هه‌ڵبه‌ت ئەمەریکا رێكه‌وتنی له‌گه‌لً توركیا هه‌بوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر جه‌رابلوس وه پێشتریش له‌سه‌ر مه‌نبیج، به‌ڵام كاتی هێرشه‌كه بێ پرسی ئەمەریکا بووه و كتوپر بوو، به‌تایبه‌ت په‌لاماردانی یه‌په‌گه بۆ ئەمەریکا یه‌كجار جێگه‌ی نیه‌گرانی بوو. به‌ڵام ئەمەریکا له‌مێژه خۆی له‌گه‌ڵ بریاره كتوپره‌كانی توركیا گونجاندوه كه زۆرجار گرفتی گه‌وره‌ی بۆ سیاسیه‌تی ئەمەریکا له ناوچه‌كه دروستكردووه، به‌ڵام وه‌ك ئەمەریکییه‌كان ده‌ڵێن "توریكا یه‌كێكه له گرنترین هاوپه‌یمانی بێ به‌دیلی ئەمەریکا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، و سه‌ختترین هاوپه‌یمانیشه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردن."
ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی تورکیی له دوای راپه‌رینی 1991 و رێگرتن له كه‌وتنی هه‌ولێر له ئابی 2014 له لایه‌ن هێزه ئاسمانیه‌كانی ئەمەریکاوه بۆ رێگرتن له هاتنی داعش بۆ هه‌ولێر، دوو وه‌رچه‌رخانی گه‌وره بێت له په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئەمەریکا، ئه‌وه پشتیوانیكردنی ئەمەریکا له كۆبانی و وه‌ڵامی چه‌ند رۆژی رابردوی پنتاگۆن بۆ به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌كان بۆ رۆژاڤا (بۆ ئه‌مه وه‌ڵامی راسته‌وخۆی پنتاكۆن بۆ پرسیارێكی من، و وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری كه وتی "پشتیوانیی له هێرشه‌كانی توركیا بۆ باشوری جه‌رابلۆس ناكه‌ین" و لێدوانی جه‌نه‌راڵ ڤۆتێڵ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌كان بۆ یه‌په‌گه به‌ڵگه‌ی دیار و رونن) دوو روداوی یه‌كجار پڕ بایه‌خن له په‌یوه‌ندی رۆژاڤا و ئەمەریکا، و دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه بۆ ئەمەریکا رۆژاڤا قوڵایی ستراتیژیی هه‌یه.
ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسورمان نییه كه له سوریا ئەمەریکا هێنده‌ی هاوستراتیژه له‌گه‌ڵ رۆژاڤا، له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌و هاوبه‌شییه‌یان نییه، هه‌روه‌ك چۆن له عێراق ئەمەریکا و سعودیه دژه ستراتیژن، چونكه هاوپه‌یمانی ئەمەریکا به مانای رازیبون نیه به هه‌موو ره‌فتاره‌كانی دۆسته‌كانی. به‌ڵكو له‌دوای 2013 ئەمەریکا له سوریا پێچه‌وانه‌ی توركیا كارده‌كات و دوو ستراتیژی زۆر جیاوازیان هه‌یه. بۆیه له سوریا ئەمەریکا تا ئه‌وكاته‌ی توركیا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی ئێستای ده‌بێت، تاكه هاوپه‌یمانی ئەمەریکا له سوریا بریتیه له رۆژاڤا و یه‌په‌گه، چونكه ئه‌وه‌ی ئەمەریکا بۆ توركیای ده‌كات له ناو توركیا دژ به په‌كه‌كه، له سوریا دچ به په‌یه‌ده نایكات.
توركیا چی له رۆژاڤا ده‌وێت؟
هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریا و ئاڵۆزبونی دۆخی ئه‌و وڵاته، توركیا یه‌په‌ده و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ی وه‌ك هه‌ره‌شه ئه‌ژماركرد. به‌وهۆیه‌شه‌وه فشاری زۆری له ئەمەریکا كرد كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌یك له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده دروست نه‌كات. ته‌نانه‌ت چه‌ند كۆبنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تای نێوان په‌یه‌ده و باڵیۆزی ئه‌وكاتی ئەمەریکا له سوریا (رۆبه‌رت فۆرد) به ئاگاداری توركیا بو. رۆبه‌رت فۆرد له دیدارێكی گۆڤاری فۆڕین پۆڵه‌سی ده‌ڵێت "كاتێك كۆبونه‌وه‌مان ده‌كرد له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده، پێشتر توركیامان ئاگادار ده‌كردەوە، به‌ڵام دواتر داوایانلێكردین كه كۆبونه‌وه‌كان رابگرین و ئێمه‌ش رامانگرت." بۆیه له‌سه‌ر داوای توركیا و به‌و مه‌رجه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئۆزسیۆنی سوریی دۆخه‌كه یه‌كلاییبكاته‌وه، ئەمەریکا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده هه‌ڵپه‌سارد به‌ڵام داوایه‌كی توركیای فه‌رامۆشكرد بۆ به تیرۆریست ناساندنی په‌یه‌ده.
بۆیه ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانه هه‌ره گرنگه‌كانیشی سنوری هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی ستراتیژه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه و دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا له سوریا كردی.
بۆیه توركیا له سوریا وه‌ك به‌دیلێك په‌نای بۆ هێزه كوردییه‌كانی تری سوریا برد كه ئێستا له چوارچێوه‌ی ئه‌نكه‌سه كۆكراونه‌ته‌وه. توركیا ویستی به هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژاڤا ش دۆستی هه‌بێت و له كاتی پێویست به‌كاریانبێتێت. بۆ ئه‌مه توركیا له‌ڕوی لۆجستیكی و داراییه‌وه راهێنانی به نزیكه‌ی 3000 چه‌كداری سه‌ر به ئه‌نه‌كه‌سه کرد و پڕ چه‌كی كردن، به‌ڵام سوربونی په‌یه‌ده بۆ رێگرتن له گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م هێزه، شكستی به‌م پلانه‌ی توركیا هێنا. هه‌رچه‌نده توركیا نایه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كانتۆنه‌كانی رۆژاڤادا بگرێت، به‌ڵكو ترسی ئه‌و له یه‌كگرتنه‌وه‌ی كانتۆنه‌كانی كۆبانی و عه‌فرینه كه رێگای سه‌ره‌كیی توركیایه بۆ شاره گرنگه‌كانی وه‌ك حه‌له‌ب و ره‌قه و دیمه‌شق. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه توركیا له‌دوای دامه‌زراندنی كانتۆنه‌كان، له‌بری سنور به‌زاندن سه‌رقاڵی تۆكمه‌كردنی سنوره‌كانی خۆیه‌تی له گه‌ڵ كانتۆنه‌كان و وه‌ك ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆبانی و جزیری و عه‌فرین ده‌كات، و له داهاتوش دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری سنوره‌كانیان به‌رودا ده‌كاته‌وه، له ئێستاش دا له‌ژێر فشاری ئەمەریکا به‌شێوه‌ی سنوردار كه‌لوپه‌لی پزیشكی له توركیا وه ره‌وانه‌ی كۆبانی ده‌كرێت.
رۆژاڤا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بکات؟
ئێستا ئیتر رۆژاڤای كوردستان ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندوه ده‌نگی به واشنتۆن بگات، چونكه ئەمەریکا هێنده متمانه‌ی به‌م هێزه هه‌یه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی خۆی له سوریا به ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه خستۆته یه‌ك سه‌نگه‌ر، و شان به‌شانی یه‌كتر شه‌ڕده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ڕوی ئابوری و دیپلۆماسییه‌وه، پێویسته رۆژاڤا كاری زۆر زیاتر بكات به‌تایبه‌ت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا و ئه‌م كاره‌ش ئه‌بێت له‌ناو واشنتۆن بكرێت، ئه‌وی به دانانی كه‌سی كاریگه‌ری كانتۆنه‌كان و هێنانه پێشه‌وه‌ی كادره ئاشوری و عه‌ره‌به‌كانی ناو ئیداره‌ی كانتۆنه‌كان، چونكه ئەمەریکا هه‌ر بۆ دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ستیاری توركیا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی دروستكرد كه یه‌په‌گه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام عه‌ره‌ب و مه‌سیحیش رۆڵی گرنگیان هه‌یه تێیدا. له‌ڕوی دیپلۆماسییشەوە، بونی گروپێیك به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیی كه له كه‌سانی سیاسی و زمانزانی ئیداره‌ی كانتۆنه‌كان پێكهاتبن، گرنگه و ئه‌توانن سه‌رنجی ئەمەریکا و ناوه‌نده‌كانی بریار له ئەمەریکا به‌لای خۆیاندا رابكێشن.
هه‌روه‌ها ئه‌بێت ژنان كاراكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌نحومه‌نه بن، چونكه رۆژاڤا ناسنامه‌كه‌ی بریتییه له بونی ژنی سه‌ركرده.هه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌توانێت له‌ڕێی سریانه‌کانه‌وه كار بكات بۆ دروستكردنی لۆبی له‌ناو گۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ به‌رگریكردن له كه‌مینه‌كانی سوریا به گشتی، چونكه دوای شه‌ڕی داعش به‌هێزترین ناونیشان له واشنتۆن بریتی ده‌بێت له پرسی كه‌مینه‌كانی سوریا. كارێگی گرنگه له ئێستاوه كار بۆ ئه‌مه بكرێت.
گرنگه رۆژاڤا په‌له نه‌كات له به‌یه‌كگه‌یاندنی كانتۆنی عه‌فرین و كۆبانی، لانیكه‌م له‌م قۆناغه‌دا، چونكه په‌له‌كردن ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی توركیا زیاتر فشاری بۆ دروستببێت و كاردانه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێت له‌سه‌ر كانتۆنه‌كانی كۆبانی و جه‌زیره. ئەمەریکاش هه‌مان داوای له رۆژاڤا كردوه، چونكه بۆ ئەمەریکا گرنگه توركیا به‌شێنهی‌ی دان به ئه‌مری واقیع دابنێت و توشی گرفتی تر نه‌بێت له‌گه‌ڵی.
هه‌رچه‌نده ئێستا به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی و نه‌بونی دانپێدانانی ده‌ستوری، ئەمەریکا له‌م قۆناغه‌دا ناوی كوردستان یان رۆژاڤا ناهێنێت و به فه‌رمی دانی پێدا نانێت، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ئه‌یپارست، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو تاكه یه‌ك نوێنه‌ری خۆی بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1991 ره‌وانه‌ی كوردستان بكات، به‌ڵام دوای 2003 ئه‌وه به ته‌واوی گۆڕا، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی ئه‌وكاتی توركیا.
PM:08:16:01/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 4273
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی