سەرۆکی پەرلەمان چی بە کونسوڵی تورکیا وت؟
سەرکەوت شەمسەدین
ساڵی 2014، قونسوڵی ئه‌وكاتی توركیا له هه‌ولێر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ د . یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمان كۆده‌بێته‌وه و لە کۆبونەوەکەدا لێی ده‌پرسێت كه بۆچونی ئه‌وان چیه له‌سه‌ر رۆژاڤای كوردستان و مه‌سه‌له‌ی داننان به كانتۆنه‌كان.
وه‌ڵامی یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان، ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وان پشتیوانی له كوردانی رۆژاڤا ده‌كه‌ن بۆ ههركیانێك كه خۆیان بیانه‌وێت و ڕێز لە بڕیارەکانیان دەگرن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو هه‌رێمی كوردستان له ئاستی یه‌كێك له هه‌ره دەزگا باڵاکانی دان به رۆژاوادا بنێت و ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ به توركیا رابگه‌یه‌نێت.
دوای ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه، توركیا به‌رپرسانی حكومه‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "ئه‌وه قابیلی قوبڵ نیه بۆ توركیا و پێویسته ئه‌و هه‌وڵانه رابگیرێت، و رێگه نه‌درێت گۆران و یه‌كێتی ده‌زگا فه‌رمیه‌كان بۆ پشتیوانی رۆژاڤا و په‌كه‌كه به‌كاربێنن."
دواتر قونسوڵی توركیا هه‌مان ئه‌م هۆشداریه به ئهمریكیهیكانیش ده‌دات.
توركیا له كوردستان زۆر له‌وه باڵاده‌ستره كه زۆرێك ده‌یبینین.
PM:09:54:29/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 5944
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی