چیتر هه‌ولێر پایته‌خته "به‌دیله‌كه‌ی" عێڕاق نییە
سەرکەوت شەمسەدین
ره‌نگه ئیدی هه‌ولێر پایته‌خته به‌دیله‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌بێت و چیتر ئه‌مریكا كورد وه‌ك چاره‌سه‌ر له عێڕاق نه‌بینێت. ئه‌م رۆژانه، به هۆی لاوازیی هه‌ولێر له رۆڵگێڕانی وه‌ك پایته‌ختی به‌دیل له عێڕاق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێڕاق، ئه‌مریكا قوڕسایی خۆی بۆ به‌غداد گێڕاوه‌ته‌وه. ئێستا هه‌ولێر بۆته به‌شێك له كێشه له عێڕاقدا، ئه‌مه‌ش رو-وەرگێڕانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌داوی خۆیدا هێناوه، به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ولێر روبه‌ڕوی په‌راوێزخستنی واشنتۆن بۆته‌وه.
زۆر جار به مه‌به‌ست و هه‌ندێكجاریش به هۆی سه‌رقاڵیی به پرسه گرنگه‌كانی تر، ئه‌مریكا سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس لاده‌بات، به‌ڵام به هۆی هه‌یمه‌نه و ده‌سته‌ڵاتی زۆریه‌وه زۆرجار به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌توانێت زۆر پرسی ئالۆز یه‌كلاییبكاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا گرنگتره ئه‌و به پرسه ناوخۆیییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت. بۆ ئه‌مه زۆرجار پشت به هه‌ندێك هێزی "دۆست" ده‌به‌ستێت كه رۆڵی نێوه‌نگیر ببینن. ئه‌و رۆڵه له عێڕاق دوجار به كورد سپێردرا، به‌ڵام كورد فه‌رامۆشیكرد.
ده‌رفه‌تی یه‌كه‌م
كاتێك ئه‌مریكا بڕیاری روخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دامی ده‌ركرد، له هه‌ولێره‌وه نه‌خشه‌ی ئه‌و پلانه داڕێژرا، هه‌ولێر بوه پایته‌ختی به‌دیلی ئه‌مریكییه‌كان له عێڕاق. ئه‌وه یه‌كه‌مین ده‌رفه‌ت بو كه ئه‌مریكا به كوردی دا بۆ رۆڵبینین له ئاینده‌ی عێڕاق. كاتێك له ساڵی 2010 نه واشنتۆن و نه ته‌هران نه‌یانتوانی حكومه‌تی نوێی عێڕاق پێك‌بێنن، كورد له هه‌ولێر كۆتایی به ناكۆكییه‌كان هێنا و حكومه‌تی نوێی عێڕاق پێكهێنرا. ئه‌مه بویه جێگه‌ی گرنگیپێدانی واشنتۆن كه ره‌نگه هه‌ولێر ببێته پایته‌ختی به‌دیلی عێڕاق و له هه‌ولێره‌وه بتوانرێت به‌شێك له كێشه‌كانی عێڕاق چاره‌سه‌ربكرێن ئه‌ویش به خۆ-به‌دورگرتنی كورد له كێشه‌ی سونی-شیعیی و ململانێی جه‌مسه‌ریی، ئه‌مه‌ش رێگاكه‌ی بۆ واشنتۆن نزیكتر ده‌كرده‌وه. بۆ پاداشتدانه‌وه‌ی هه‌ولێر، ئۆباما جێگره‌كه‌ی خۆی، جۆ بایدن، ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كرد، به‌ڵام كورد ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكای به هه‌ند وه‌رنه‌گرت. دوای ئه‌وه‌ی كورد به‌ته‌واوی خۆی كرد به به‌شێك له كێشه‌ی سونه و شیعه و هه‌وڵی له‌سه‌ر كارلابردنی نوری مالكیی دا له ساڵی 2012. ئه‌مریكا ئه‌وكات زۆر هه‌وڵی دا كورد و به‌تایبه‌تیش بارزانی، خۆی تێكه‌ڵ به پرسی سونه و شیعه نه‌كات، چونكه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كورد رۆڵی باڵانس ببینێت له عێڕاق. بۆیه دواتر ئه‌مریكا پشتیوانیی مالكیی كرد و كورد و سونه‌ی فه‌رامۆشكرد، واشنتۆن پشتی له هه‌ولێر كرد.
ده‌رفه‌تی دوه‌م
شه‌ڕی داعش و گرتنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعش و شكستی سوپای عێڕاق، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی به كورد دا له عێڕاق كه ببێته‌وه جێگه‌ی بایه‌خی واشنتۆن. ئه‌مریكا هیوای ئه‌وه‌ی به كورد هه‌بو كه به‌بێ دروستكردنی له‌مپه‌ر و بیانو هێنانه‌وه رۆڵی سه‌ره‌كیی ببینێت له تێكشكاندنی داعش له ناوچه سونه-نشینه‌كان به هاوبه‌شیی عه‌ڕه‌بی سونه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ شیعه و ئێران ببیات كه ئه‌و كاره‌ی بۆ بكه‌ن. بۆ ئه‌مه جارێكی تر واشنتۆن هه‌ولێری كرده‌وه به پایته‌ختی به‌دیل. جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد. به‌ڵام جارێكی تر خۆ-كه‌نارگیركردنی كورد و به‌كارهێنانی پرسی داعش بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك و پاره له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه، وایكرد جارێكی تر ئه‌مریكا روبكاته‌وه به‌غداد و هه‌ولێر به‌رەو به‌غداد رابكێشێت.
سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی جۆن كێری و كۆبونه‌وه نیو كاتژمێریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌پرسانی هه‌رێم له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غداد، ئاماژه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه كه ئیدی ئه‌مریكا له به‌غداده‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات. بۆیه چیتر هه‌ولێر نه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت له گرفته‌كانی عێڕاق به‌ڵكو بۆ خۆی به‌شێكه له گرفت. ئێستا هه‌ولێر له شه‌ڕی دژ به داعش، به‌تایبه‌ت له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ كه ئێستا كاری له‌پێشینه‌ی ئیداره‌ی ئۆبامایه له عێڕاق، نه‌یتوانی سه‌ركردایه‌تیی هێزه دۆسته‌كانی ئه‌مریكا بكات بۆ تێكشكاندنی داعش، هاوشێوه‌ی یه‌په‌گه له سوریا.
له ئێستادا كورد له‌ژێر كاریگه‌ریی عه‌ڕه‌بی سونه هه‌ندێك پێشمه‌رجی بۆ ئه‌مریكا داناوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی موسڵ بكات كه ئه‌وانیش بریتین له پێدانی رۆڵی سه‌ره‌كیی به حه‌شدی سونیی، هه‌روه‌ها رێكکه‌وتن له‌سه‌ر ئیداره‌دانی موسڵ دوای رزگاركردنی كه ئه‌مه داواكاریی سونه‌كانه به‌ڵام به‌غداد ره‌تیده‌كاته‌وه.
دوا ده‌رفه‌ت
له كۆبونه‌وه‌کە‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم، جۆن كێری ئه‌وه‌ی به شانده‌كه‌ی هه‌رێم راگه‌یاندوه كه بۆ ئه‌مریكا رزگاركردنی موسڵ پێشینه‌یه، بۆیه كورد ئه‌گه‌ر خۆی به دۆستی ئه‌مریكا ده‌زانێت پێویسته بێ دروستكردنی گرفت به‌شداربێت له رزگاركردنی موسڵ كه ره‌نگه ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ت بێت بۆ كورد تا رۆڵی سه‌ره‌كیی ببینێت له سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێڕاق.
سه‌باره‌ت به هاوكاریی دارایی و چه‌ك، كێری به شاندی هه‌رێمی راگه‌یاندوه كه ئه‌وانه هه‌موی له‌ڕێیی رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌بێت و ئه‌مریكا نایه‌وێت هیچ كارێك بكات ببێته هۆی لاوازبونی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی و دابه‌شبونی عێڕاق، بۆیه هانی كوردی داوه كۆتایی به ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غداد بێنن چونكه لاوازكردنی به‌غداد له ئێستادا به زیان بۆ ستراتیژی ئه‌مریكا داده‌نرێت له شه‌ڕی دژ به تیرۆر. هه‌روه‌ها ته‌واوی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به ره‌زامه‌ندیی حه‌یده‌ر عه‌بادیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق، بێت.
PM:12:13:11/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 4505
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی