گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا، سه‌دام و گلاسپی
سەرکەوت شەمسەدین
له ٢٥ ته‌موزی ١٩٩٠، ئه‌پریڵ گلاسپی، باڵیۆزی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له به‌غداد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسین، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن و په‌یامێكی جۆرج بۆشی باوك، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، پێیه بۆ سه‌دام.
گلاسپی له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به پیاهه‌ڵدانێك به سه‌دام و نرخاندنی هه‌وڵه‌كانی سه‌دام بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك ئه‌ته‌كێتێكی دیبلۆماسی. له‌پرسی بڵاوه‌پێكردنی سوپای عێراق له باشور و نزیك سنوره‌كانی كوه‌یت، باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئه‌وه ئیشی ئێمه نیه باس له بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی بكه‌ین له هه‌رشوێنێك ئه‌ته‌وێت، به‌ڵام كاتێك هه‌ڕه‌شه له كوه‌یت ئه‌كه‌یت ئه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه."
دواتر سه‌دام بیانو ئه‌هێنێته‌وه و گوایه ئه‌وه بۆ ڕێگرتنه له "ته‌ماحكاری" كوه‌یت، له وه‌ڵام دا گلاسپی ده‌ڵێت "ئه‌مریكا كاری به كێشه‌ی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی براوه نیه، ئه‌وه كێشه‌ی خۆتانه كه ئه‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ربكه‌ن". سه‌دام به‌مه زۆر پێده‌كه‌نێت و زۆر دڵخۆش ئه‌بێت.
هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌و دانیشتنه سه‌دام په‌لاماری كوه‌یت ئه‌دا كه شیكردنه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه دبلۆماتكاره ئه‌مریكیه‌كه ویستویه‌تی رێز بنوێنێ بۆ عێراق كه ئه‌مریكا نابێته به‌شێك له كێشه‌ی نێوان "وڵاتی عه‌ره‌بی برا" به‌ڵام سه‌دام ئه‌وه به گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا تێگه‌شتوه و په‌لاماری كوه‌یت ئه‌دات، دواتریش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یمان بینی.
ئه‌م هه‌ڵه تێگه‌شتنه له زمان دبلۆماسی ئه‌مریك له هه‌ندێك جێگه‌ی تر دورباره بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌رگیز له ئاست كاره‌ساتی مرۆیی و خوێنرشتن و شه‌ڕ بێلایه‌ن نیه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر ئه‌دات خۆی به‌دور بگرێت له كێشه‌ی ناوخۆیی چه‌ند لایه‌نێكی یه‌ك وڵات یان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی هاوزمانی وه‌ك عه‌ره‌ب.
له پرسی شنگالدا ئه‌وه ڕوونه كه ئه‌مریكا هیچ گرفتێكی له‌وه‌دا نیه كه ئێزیدیه‌كانی هێزی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، به‌ڵكو به بیرۆكه‌یه‌تی باشی ئه‌زانێت، وه ئه‌وه‌ش گرفت نیه بۆ واشنتۆن كێ ڕاهێنانی پێكردوون هێنده‌ی گرنگه بتوانن به‌رگری له‌ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌دوای داعش.
به‌ڵام به‌رپرسانی كورد و به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی پارتی چه‌ند جارێك هه‌وڵیانداوه ڕای ئه‌مریكا بزانن له پرسی شنگال و بونی په‌كه‌كه.
من بۆخۆشم له‌چوارچێوه‌ی كاری ڕۆژانه‌ی خۆم بۆ ئێن ئاڕ تی به‌دواداچونم بۆكردوه، ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستی من كه‌وتووه هه‌مان وه‌ڵامه كه به‌رپرسانی كوردیش وه‌ریانگرتوه ئه‌ویش بریتیه له "ئه‌مریكا نابێت به به‌شێك له ململانێی ناوخۆی كورد و كورد، ئه‌وه كێشه‌ی ناوخۆی خۆتانه و چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
له راستیشدا ئه‌مریكا و ئه‌م ئیداره‌یه نایه‌وێت خۆی به كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراقیش سه‌رقاڵ بكات.
بۆ ئه‌مریكا گرنگ نیه شنگال سه‌ر به هه‌رێمه یان عێراق، ده‌بێته كانتۆن یان پارێزگا، ئایدیۆلۆجی ئۆجه‌لان به‌سه‌ریا زاڵه یان ناسیۆونالیستی كوردی؟ ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و ناوچه‌یه ئیداره بكرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی بتوانن به ئاشتی بژین.
به‌ڵام كاتێك ململانێكان بگه‌نه قۆناغی شه‌ڕ و كوشتار، ئیدی ئه‌وكات ئه‌مریكا ته‌نیا وه‌ك ناوبژیوان نایه‌ته ناوكێشه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێته هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێزیدیه‌كانه‌وه هه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی قڕكردن بونه‌ته‌وه، وه كوشتنی ئێزیدییه‌كان له‌ژێر ناوی په‌كه‌كه، نابێته هۆی بێده‌نگكردنی ئه‌مریكا.
ئه‌مه بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش ڕاسته. ئه‌گه‌ر له كێشه‌یكانی ناوخۆی هه‌رێم هه‌ر هێزێك بتوانێت به كه‌مترین توندوتیژی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات، ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌كانی دیموكراسیش په‌كبخرێت ئه‌مریكا وه‌ك هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه نایه‌ته ناوگه‌مه و ته‌نیا نیگه‌رانی ده‌رده‌برێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ریكێشا بۆ خوێنرێژی و شه‌ڕی چه‌كداری، ئه‌وه ئه‌مریكا ده‌بێته به‌شێك له گرفته‌كه و هه‌ردولایه‌ن كێشه‌كه ناچارده‌كات به دانوستان، به‌تایبه‌ت كه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مریكا بوونێكی كاریگه‌ری هه‌یه.
AM:10:45:08/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3683
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی