مه‌رگى نه‌وشیروان و گریانى خه‌ڵك
عومەر عەلى محەمەد
ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى مه‌رگى نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌واڵێكى له‌ناكاو و كاریگه‌ر و جه‌رگ بڕبوو بۆ به‌شێكى زۆر له هاوڵاتیانى كوردستان، چونكه له‌كاتێكدا كه كوردستان یه‌ك پارچه بوه‌ته فه‌وزاى سیاسى و په‌رله‌مان له‌كار خراوه‌و حكومه‌ت له‌وپه‌ڕى لاوازیدایه و بازاڕ وێران بووه و گرفتى ئابورى و سه‌ختى بارودۆخى ژیان ته‌نگیان به‌زۆربه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵچنیوه، خه‌ڵكى تروسكایه‌ك و هیوایه‌كى رونیان له‌به‌رچاو نه‌ماوه، زۆربه‌ى گه‌نجان ره‌شبین بوون و بیر له سه‌رهه‌ڵگرتن و به‌جێهێشتنى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تیش رۆژ به‌رۆژ زیاتر فشار له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست ده‌كات و پرۆژه‌یه‌كى رون و ئاشكراى پێ نیه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان، له‌ولاشه‌وه رۆژ به‌رۆژ گه‌نده‌ڵى په‌ره ده‌سه‌نێت و ده‌زگایه‌كى چاو‌دێر نه‌ماوه به‌سه‌ر حكومه‌ت و به‌رپرسان، هه‌تا سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كان دابنێت یان بیانداته دادگا و مافى خوراوى ره‌ش و روتى خه‌ڵكى كوردوستانیان لێ بسه‌نێته‌وه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه كه‌رتى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى رۆژ به‌رۆژ وێرانتر ده‌بێت و به‌رده‌وام خه‌ڵك ده‌بنه قوربانى و هیچ كه‌سێك نیه به‌ر به‌م حاڵه‌تانه بگرێت و رۆژانه هاوڵاتیان به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌خۆشى ده‌چن، ئه‌مه و ده‌یان گرفتى تر كه رۆژانه بوونه‌ته دێوه‌زمه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له ژیانى تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن.
له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا زۆربه‌ى هاوڵاتیان نیگه‌ران بوون له‌وه‌ى كه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌جێیان ده‌هێڵێت و ده‌یانداته ده‌ست ئه‌و ده‌سته و تاقم و مافیایانه‌ى كه تۆزقاڵێك هه‌ستى مرۆڤ دۆستى و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیان تێدا نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به خاك و نه‌ته‌وه و نیشتمان و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى كه هه‌ن ئه‌وان له كه‌یف و خۆشى و سه‌فاى خۆیان ناكه‌ون، ئه‌وان ده‌یانوت ئێمه بۆیه ده‌نگمان به كاك نه‌وشیروان دا هه‌تا به‌رگریان لێ بكات و له‌سه‌ریان بێته ده‌نگ و قه‌ڵغانێك دژ به گه‌نده‌ڵى دروست بكات. بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌لأ ئازاره‌كانیاندا بژى و به هه‌موو شێوازه مه‌ده‌نیه به‌رده‌سته‌كان فشار بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دروست بكات كه به ته‌نگ هیچ شتێكى ئه‌م وڵاته‌وه نیه و ته‌نها به گاڵته و پێكه‌نینه‌وه ده‌ڕوانینه ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان و مانگرتن و نه‌هامه‌تیه‌كانى خه‌ڵك.
خه‌ڵك له ڕوانگه‌ى ئه‌وه سه‌یرى نه‌وشیروان مسته‌فایان ده‌كرد بۆیه بۆ كۆچه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده دڵته‌نگ و چاو پڕ له گریان و خه‌فه‌تبار بوون، ئه‌وان وه‌ك فریادره‌سێك سه‌یرى ئه‌و پیاوه‌یان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت نه‌ك لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڵكو توێژێكى زۆر له لایه‌نگرانى یه‌كێتى و پارتى و پارته‌كانى تریش هیواى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بوو ،كه به‌ده‌میانه‌وه بێت و له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دڵ ره‌قه‌دا بوه‌ستێت و له‌خاڵێكدا رایان بگرێت، چونكه ئه‌مانه هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان و كامێرا‌كان و ده‌زگاكانى چاودێریان شكاندووه و میدیاى ئازاد و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیان گه‌مارۆداوه‌و ده‌مى ئازادیخوازانیان داخستووه‌و به‌نیازنین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسا و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ره‌ى خه‌ڵك.
نه‌وشیروان مسته‌فا چونكه بۆ خۆى هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێك بوه له شۆڕش و خه‌بات و هه‌رخۆشى رابه‌رایه‌تى به‌شێكى به‌رچاوى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كوردى كردوه‌و له‌هه‌مانكاتدا شاره‌زاى وردى سایكۆلۆژیاى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانى ئێستا و خه‌باتگێڕانى رابردووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و خۆى پێشمه‌رگه بوو به‌رپرس بوو ، نه‌یده‌توانى ته‌خوینى بكات. له ئێستاشدا به‌بێ كاریگه‌رى سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵات هاته به‌ره‌ى گه‌له‌وه، له وته‌یه‌كیدا كه له‌گه‌لأ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك سه‌ردانمان كرد وتى: ئه‌وه‌ى من ده‌رباره‌ى ئه‌م گه‌نده‌ڵكارانه ده‌یزانم كه‌س نایزانێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ه‌نده‌ى له‌من ده‌ترسن له‌كه‌سى تر ناترسن.
ئه‌وانه‌ى كه ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو بۆ گۆڕستان زۆربه‌یان ده‌گریان و هاواریان ده‌كرد، چونكه ده‌یانزانى ئێستا رابه‌رى چاكسازێكى گه‌وره به‌ره‌و گۆڕستان ده‌به‌ن و له‌دواى ئه‌ویش فریادڕه‌سێكى تر به‌دى ناكرێت، ئه‌وان چاوه‌ڕوان بوون كه كاك نه‌وشیروان له هه‌ڵوێستێكى نوێ‌دا جارێكى تر به‌ره‌ى گه‌نده‌ڵكاران به له‌رزه بخات و شۆڕشێكى نوێ بۆ ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه ده‌ست پێ بكات و غاندى ئاسا رابه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكات بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى و عه‌داله‌ت و چه‌سپاندنى دیموكراسى، به‌ڵام سه‌دمه‌خابن به مه‌رگى ئه‌و پیاوه تووشى شۆك و تاسان بوون، له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاسانه‌شدا هه‌موویان ده‌ستیان كرد به گریان، به‌ڵام له‌راستیدا خه‌ڵك ئێستا له چاوه‌ڕوانى قۆناغى دووه‌مى گۆڕان و به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و چاكسازیدان به‌و هیوایه‌ى كه پارته سیاسیه‌كان و به‌رپرسه‌كانى گۆڕان له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌دابن و گریانى خه‌ڵك بگۆڕێ بۆ خه‌نده‌یه‌كى هه‌میشه‌یى.
PM:12:42:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی