ئایا ئیسلامى سیاسى ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م داعش و بیرى توندڕه‌وى؟
عومەر عەلى محەمەد
له پاش رووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى، ئه‌و پۆلێنكارییه‌ى له‌لایه‌ن رۆژئاواییه‌كان به هه‌ر دوو باڵى سیاسى و ئه‌كادیمیه‌وه ده‌كرا به‌رامبه‌ر به ئیسلامى سیاسى گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینى. به‌تایبه‌تیش له دواى شه‌ڕى داعشه‌وه‌و له‌ژێر ئه‌م بیانوه‌دا هه‌وڵێكى زۆرى ده‌وڵه‌تانى رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تى له كه‌نداو وه‌ك سعودیه و ئیمارات و ئه‌رده‌ن، كه ویستیان هه‌مویان به تیرۆریست یان به‌رهه‌م هێنه‌رى تیرۆر له قه‌ڵه‌م بده‌ن و پاشان به یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت. ده‌یانویست به یه‌كجارى خۆیان له‌و مه‌ترسییه رزگار بكه‌ن كه ڕ‌وى له هه‌ندێك له وڵاتانى ناوچه‌كه كرد كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌یان به ئیسلامى سیاسى له قه‌ڵه‌م ده‌دا و به‌تایبه‌تیش كۆمه‌ڵى ئیخوان كه خاوه‌ن ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كى مێژویى به‌هێزه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردنێكى دیموكراسیش بێت به هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌یان داده‌نا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان.
له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتى وه‌ك ئیمارات و سعودیه وه‌ك (د‌یڤید هیرست) ده‌ڵێت، هه‌موو فشارێكیان به‌كارهێنا بۆ به تیرۆریست ناساندنى ئیخوان، به‌مه‌ش فشاریان خسته سه‌ر ئه‌رده‌ن بۆ لاوازكردنى ئیخوان. هه‌روه‌ها لۆبى عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداو كاریگه‌رى له سه‌ر كۆنگرێس و ئیداره‌ى ئه‌مریكا هه‌بوو بۆ شێوازی مامه‌ڵیان له گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى به‌هاری عه‌ره‌بى و ئیسلامى سیاسی له‌و ساته وه‌خته‌دا.
ته‌نانه‌ت كاریگه‌رى و فشاره‌كانى ئیمارات له‌سه‌ر به‌ریتانیا وایكرد كه لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئاماده بكه‌ن به سه‌ركردایه‌تى (جون جینكنز) بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتێك له‌سه‌ر (ئیخوان) بۆئه‌وه‌ى وه‌ك گروپێكى تیرۆریستى بیناسێنێت و حكومه‌تیش ناچار بكات بۆ پابه‌ندبوون به ئه‌نجامى راپۆرته‌كه. پاش ته‌واو بوونى راپۆرته‌كه په‌رله‌مانى به‌ریتانیا لیژنه‌یه‌كى تر‌ى دروست كرد به سه‌رپه‌رشتى (كریسبین بلانتى) بۆ ئاماده‌كردنى راپۆرتێكى تر، به‌ڵام ئه‌نجامى ئه‌م راپۆرته زۆربه‌ى پێچه‌وانه‌ى راپۆرتى پێشوو بوو. ناونیشانى راپۆرته‌كه به‌ناوى (ئیسلامى سیاسى و پێداچوونه‌وه به ئیخواندا: وه‌ڵامى حكومه‌ت له‌سه‌ر راپۆرتى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان).
د‌یڤید هیرست له وتارێكدا كه له سایتى (میدل ئیست اونلاین) بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت‌و رۆڵى ئیسلامى سیاسى وه‌ك به‌ربه‌ستێكى پارێزه‌ر له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گروپێكى تیرۆریستى وه‌ك داعش فه‌رامۆش بكه‌ین، ئه‌وه له‌سه‌ر حسابى خۆمان ده‌بێت و هه‌ر خۆشمان ده‌بێت باجه‌كه‌ى بده‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ره‌خنه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ده‌گرێت و به‌تایبه‌تیش له‌و دروشمانه‌ى كه دژ به ئیسلامى سیاسى به‌رزكرابوونه‌وه به بازاڕى وه‌سف ده‌كات.
له مانشێتێكى فه‌رعى راپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دانى ناوه به‌وه‌دا كه زۆربه‌ى ئیسلامیه سیاسیه‌كان بڕوایان به به‌كارهێنان توندوتیژى نیه، به‌ڵكو خۆیان قوربانى ده‌ستى داعشن، شایه‌نى باسه له‌و شوێنانه‌دا كه داعش ده‌ستى به سه‌ردا گرتوه ئیسلامیه سیاسیه‌كان زیاتر له خه‌ڵكانى تر كه‌وتونه به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و له ناو بردن و داعش ئه‌وانه به مه‌تسیدار تر وه‌سف ده‌كات له فڕۆكه و رۆكێتى هاو په‌یمانان.له روانگه‌ى راپۆرته‌كه‌وه حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ده‌رگایه‌ك به‌ڕووى ئیسلامیه سیاسیه میانڕه‌وه‌كاندا بكاته‌وه بۆ دژایه‌تى تیرۆر، هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌نێو ئیسلامى سیاسى دا ئه‌وانه‌ى كه خۆیان ناساندووه به دیموكراسیخواز پێویسته رێگه‌یان پێ بدرێت كه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و پێویسته حكومه‌ت پردى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا به‌هێز بكات، ئه‌وانه له ده‌سه‌ڵاتدا بن یان ئۆپۆزسیۆن بن".
حكومه‌تى به‌ریتانیا به‌م هه‌نگاوى ده‌یه‌وێت له‌ژێر ئه‌و ترس و وه‌همه‌دا بێته ده‌ره‌وه كه هه‌موو ئیسلامیه‌كان بخاته قاڵبى تیرۆر و به به‌رهه‌مهێنه‌رى تیرۆر وه‌سفى بكات، له راپۆرتى (كریسبین بلاتى)دا ره‌خنه‌ى توند له راپۆرته‌كه‌ى (جون جینكنز) ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌م پیاوه سه‌فیرى پێشووى به‌یتانیابووه له عه‌ره‌بستانى سعودى، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ى زانستى و بێ لایه‌ن نیه، چونكه ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌سه‌ر تیرۆریست بوونى ئیخوان باسى ده‌كات، سه‌ره‌تا بۆ خودى عه‌ره‌بستانى راسته، چونكه ده‌وڵه‌تى سعودى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامیه. كار به ئه‌حكامى شه‌ریعه‌ت ده‌كات و دادگاكان كه‌له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى پیاوه ئاینیه‌كاندان. فه‌رمانى زۆر مه‌ترسیدار به‌ناوى دینه‌وه ده‌رده‌كه‌ن وه‌ك مل په‌ڕاندن و ده‌ست بڕین له گۆڕه‌پانێكى گشتى دا‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه ئاینیانه كارمه‌ندى ده‌وڵه‌تن و مافى ته‌كفیركردنى مسوڵمانانى تریشیان هه‌یه، ئه‌مه راسته بۆ ئێرانیش له‌كاتێكدا كه ئێستا هه‌موو وڵاته رۆژئاواییه‌كان كێبڕكێیانه بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌فاره‌ت له تاران، له راپۆرته‌كه‌دا ده‌پرسێت ئایا هۆكارى چیه رۆژئاواییه‌كان بێ ده‌نگن له ئاست پێشێلكردنى بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى و به‌هاكانى لیبراڵیه‌ت له سعودیه و ئێران، به‌ڵام كه باس دێته سه‌ر ئیخوان ده‌یكه‌ن به هه‌را.
له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت ئیسلامیه سیاسیه‌كان له ئێستادا نه هێزیان هه‌یه و نه له ده‌سه‌ڵاتدان و نه چه‌كدارن، پاشان ده‌ڵێت لیژنه‌كه یه‌ك به‌ڵگه‌ى ده‌ست نه‌كه‌وتووه كه ئیخوان پشتیوانى له داعش یان قاعیده كردبێت به‌ڵكو زیاتر له ٤٠٠٠٠ كه‌سیان له زینداندایه و له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌شدا بانگه‌شه‌ى به‌كارهێنانى توندوتیژى ناكه‌ن.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه به‌ریتانیا گه‌یشتۆته ئه‌و راستیه‌ى كه بۆ له‌ناوبردنى بیرى توندڕه‌وى پێویستیان به هاوكارى میانڕه‌وه‌كان هه‌یه، ئیخوانیش وه‌ك گه‌وره‌ترین باڵى میانڕه‌وى،كه له زیاتر له ٧٠ وو‌ڵاتى دنیادا رێكخستنی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زیاتر بچَته ناو هاوپه‌یمانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش و فیكرى توندڕه‌وى ده‌رگایه‌كى باش به‌ڕووى خۆیدا ده‌كاته‌وه و له ئه‌و گه‌مارۆ و فشاره‌ش رزگارى ده‌بێت كه ئێستا روبه‌ڕووى بۆته‌وه‌و به‌مه‌ش وێنه‌یه‌كى نوێ بۆ ئیسلام و مسوڵمانان دروست ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن گه‌لانى مسوڵمان و رۆژئاواییه‌كانیش جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى و ده‌ست خۆشیه.
PM:09:42:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5725
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی