دەسەڵات لە نێوان بەعس و كوردا

‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌

دواین رژێمی نەخوازراو بەلای بزوتنەوەی سیاسی كورد رژێمی بەعس بوو .بەعس بەحیساب دووژمنی كورد بوو ,ئەوانەی كە دژایەتی بەعسیان دەكرد و دەبوونە پێشمەرگە و رێكخستنی حزبە كوردیە دژبەرەكانی بەعس ژمارەیان زۆر زۆر كەمتر بوو لەوانەی كە پیاوی بەعس و جاش و نۆكەر و چڵكاو خۆری بوون .

ئەوانەی دژایەتی بەعسیان دەكرد لەسەر ناعەدالەتی دارایی و دزی نەوت و خراپی خزمەتگوزاری نەبوو ,بەلكو لەسەر ئەوە بوو ئازادی بەرقرارنیە و مافی كورد پێشێل دەكات .دژەكانی بەعس زۆریان سەریان چووە قوڕ ئەوانەی بە دلسۆزی كردیان .ئەوانەی جاش و پیاوی بەعس بوون قازانجی گەورەیان كرد ,چونكە بۆ ئەوان هەر جاشایەتی و چلكاوخۆری بوو هی بەعس نا هی دەسەلاتی كوردی .بەلام چی روویدا بەعس لەچاو دەسەلاتی كوردی و حكومەتی ئێستای عێراق باشترین سیستەمی كارگێڕی هەبوو .

 بۆ ئازادیەكەش ئێستا دەسەلاتی كوردی ئەویشی ئەوەندە بەرتەسك كردۆتەوە بەشێوەیەك سە نتەرێكی رۆشنبیری بچكۆلەی وەك ستاندار ناتوانێ لە پایتەخت كۆبوونەوەیەك رێك بخات یان شوقەیەك بەكرێ بگرێ ,كەواتە وەكو میللەت هەردووكی دۆڕاند هەم سیستەمە كارگێڕی و خزمەتگوزاریەكەی بەعسی دۆڕاند هەمیش ئازادی و دادپەروەری كوردی بەدەست نەهێنا ,ئێستا هەرچی رۆشنبیر و چالاكوانی خەمخۆری كورد و عێراق هەیە هەوڵدەدات هیچ نەبێ سیستەمە كارگێڕی و خزمەتگوزاری و سەروەری یاسا بەقەد نیوەی زەمەنی بەعسی لێبێتەوە چش لە ئازادی و دیمۆكراسیەتەكە .بەعس ئەوەی دووژمنی با دەیكوشت ئەوەی لەگەلی با و ئەوەی بێلایەن بوایە رێزی لێدەگرت .بەلام ئەوانەی كورد و ئەوانەی عێراق بەس خۆیان دەوێ ئەگەرنا ئەویتر هەمووی دووژمنە لايان.


PM:12:50:05/11/2018

ئه‌م بابه‌ته 1341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی