بڕیارە باشه‌كه‌ی یه‌كێتی و جێگری سكرتێری گشتی
عەدالەت عەبدوڵڵا
له 16 ساڵی رابردوودا، كه ده‌كاته ته‌مه‌نی 4 كابینه‌ی حكومه‌ت له عێراق و هه‌رێمیشدا، ره‌خنه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ئێمه له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌وه‌بووه كه، به‌هۆی دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌رییه‌وه، خه‌ڵكانێكی زۆر، بۆ ماوه‌یه‌كی مێژوویی دورودرێژ، ئیمتیازی نوێنه‌رایه‌تیكردنی یه‌كێتییان له داموده‌زگا حكومی و ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق و هه‌رێمدا پێ دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریكردنی حزبی و په‌رله‌مانیش، بیانگرێته‌وه‌و، لانیكه‌م، بزانرێ تا چه‌ند به‌رنامه‌ی حزب و حكومه‌تیان جێبه‌جێكردووه‌و دوورن له هه‌موو لادان و كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵییه‌ك كه ساڵانێكه خه‌ڵكی كوردستان به ده‌ستییانه‌وه ده‌ناڵێنێت؟.
زۆرێك له‌و كه‌سانه كه ئه‌م ئیمتیازه وه‌رده‌گرن، راسته‌وخۆ دانراو و سه‌پێنراوی كوتله‌كانی ناو یه‌كێتی-ن و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی له ئارادا نییه‌و نه‌بووه كه بیسه‌لمێنێت له ده‌یان كه‌سی تری ناو حزبه‌كه شاره‌زاترو شایسته‌تر بن!. هه‌موو نهێنییه‌كه، له‌م بابه‌ته‌دا، ته‌نها ئه‌وه بووه كه ئه‌و خه‌ڵكانه په‌سه‌ندكراوی نه‌ك حزب، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك به‌رپرس بوون و هیچی تر، هه‌ر كه‌سێكیش كه ئه‌م وه‌لائه شه‌خسییه‌ی بۆ به‌رپرسان نه‌بووبێت و ته‌نها حزبییه‌كی به بیروباوه‌ڕو خاوه‌ن سه‌ره‌تا Principle بووبێ، خۆی وCV”"شی پێچراوه‌ته‌وه‌و خراوه‌ته ته‌نه‌كه‌ی پشتگوێخراوانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سی زۆر پرۆفیشناڵ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵاتر‌و دڵسۆزتریش بێت!.
كێشه‌یه‌كی تری ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه، حزب نه‌یتوانیوه له‌و نوێنه‌رانه بپرسێته‌وه كه له ده‌زگاكانی به‌غداو هه‌رێمیشن، چاودێریی نه‌كردوون، هیچ ده‌ستكاری و ئاڵوگۆڕێكیشی به‌سه‌ردا نه‌هێناون، چونكه له‌كۆتاییدا هه‌ریه‌كه‌و به‌پرسێكی باڵا دایناوه و وه‌ك پشك و موڵكی خۆی سه‌یری كردووه‌و كه‌س بۆی نه‌بووه ئه‌و نوێنه‌ره بگۆڕێت كه دایده‌نێت! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێخه‌مترین و گه‌نده‌ڵترین نوێنه‌ری حزبه‌كه‌ش بووبێ له‌ناو ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانداو به‌هۆیانه‌وه ده‌یان و سه‌دان خه‌ڵك له حزبه‌كه‌و حكومه‌ت و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی تریش، تووڕه‌و تۆرابن.
بێگومان ئه‌م وێنه‌یه، به هیچ جۆرێك بۆ گشتاندن نییه، ئێمه ده‌زانین نوێنه‌ر هه‌یه كه‌سی باش و لێهاتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌من ناتوانرێ هه‌ڵاوێردیان بۆ بكرێت، به تایبه‌تی كاتێك كه ده‌بینرێ به‌شێك له نوێنه‌ره‌كان له‌به‌رامبه‌ر نوێنه‌ری حزبه ركابه‌ره‌كاندا زۆر لاواز‌و سستن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان خۆیان هه‌ر سه‌ربه حزبه‌كه‌ش نازانن و له‌هیچ ئاڵانگاری و بۆنه‌یه‌كی سیاسیش‌دا كاریان بۆ نه‌كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌سه‌ر حسابی كه‌فائه‌تی سه‌دان خه‌ڵكی تری شاره‌زا ئه‌و ئیتمیازه‌یان پێدراوه!، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو حزبدا پاڵپشتی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رپرسێكیان بۆ خۆیان گره‌نتی كردووه توانیویانه نه‌ك ته‌نها 4 ساڵ، بگره تیایاندا هه‌یه 12 ساڵ زیاتره پۆست و پایه‌یه‌كی داگیركردووه!، بێگومان هه‌ر ئه‌م مۆنۆپۆڵه ناڕه‌وایه‌یه كه ئه‌مڕۆ وای كردووه، هه‌ر بریارێك بۆ گۆڕینی ئه‌و نوێنه‌رانه، ده‌ستبه‌جێ جێی پشتیوانی زۆرێك له‌هاوڵاتی و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ش بێت.
بڕیارێكی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی" كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی" كه رۆژی 20ی ئه‌م مانگه ده‌ریكردووه و پاڵپشته به بڕیاری پێشتری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی و باس له گۆڕینی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی یه‌كێتی ده‌كات له ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق و هه‌رێمیشدا كه 4 ساڵ له‌پۆسته‌كه‌یاندا مابێتنه‌وه، باشترین بڕیاره بۆ كۆتایی هێنان به كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر له دیارده‌یه‌كی ترسناك، له‌وانه دیاره‌ی پاوانكردنی پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌كان و پشتبه‌ستن به به‌رپرسان بۆ مانه‌وه تیایدا به هه‌ر نرخێك بێت.
ئه‌وه‌ی له‌م بڕیاره گرنگتر بێت ئه‌وه‌یه كه، پێویسته ئه‌و وزه و ناو و كه‌سه تازانه‌ی كه ئه‌م هێزه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێگه‌كان و پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه ده‌ستنیشانیان ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی ته‌كنۆكرات و پرۆفیشناڵ و كادری خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بیروباوه‌ڕ بێت. له‌سه‌ر بناغه‌ی سیڤییه‌كانیان و پێوه‌ره زانستییه‌كان بێت، هاوكات ده‌ستوه‌ردان و كاریگه‌ریی گروپه‌كانی ناو یه‌كێتی لێ دووربخرێته‌وه‌و كار به میكانیزمی تۆماركردنی پۆینت و ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ پۆینتی پسپۆری و ده‌ست و ده‌م و داوێنپاكی بكرێت كه له‌مڕۆی كوردستان و عێراقیشدا كه نوقمی گه‌نده‌ڵییه، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی گرنگه، پێوه‌ری بنچینه‌یشه بۆ پاڵاوتن و ناردنی كه‌سه‌كان له خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا.
جگه له‌وه، پێویست وایه هه‌ر له ئێستاشه‌وه به ته‌واوی ئه‌و كه‌سه تازانه‌ش بوترێت كه داده‌نرێن، هیچ یه‌كێكیان بیر له مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له پۆسته‌كه‌كانیاندا نه‌كه‌نه‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر به فلته‌ری خۆ سه‌لماندن و پیشاندانی نموونه‌ی زۆرباشی به‌خشش و به‌رهه‌م نه‌بێت كه پێش حزبه‌كه خۆی، ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان و هاووڵاتیان شایه‌تییان بۆ بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا هه‌ر به‌پێی ئه‌م بڕیاره ده‌گۆڕدرێن و ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ئه‌و پیشه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر لێی بوون!، به‌م جۆره‌ش بێگومان، پله به‌پله، ده‌توانرێت هه‌م نه‌ریتی گۆڕانكاری بچه‌سپێنرێت، هه‌م قۆرغكاری نه‌هێڵرێت، هه‌م هانی هه‌موو نوێنه‌رێك بدرێت كه زۆرترین نموونه‌ی دڵسۆزی و توانا‌و به‌خشش پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بكه‌وێته پێشبڕكێی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌وه له پێگه‌كه‌ی، یان ته‌نانه‌ت پله به‌رزكردنه‌وه‌شی له‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌دا.
PM:10:07:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی