سیاسه‌ت و فشاری تر بۆ كه‌ركوك..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
دۆخی ئێستای كه‌ركوك، به‌هه‌موو مانایه‌ك، له به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌ی كورددا نییه، رۆژ به رۆژ لاسه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی قوڵتر ئه‌بێته‌وه!، له‌وه‌ش زیاتر، كورد، به‌ناسنامه‌ی كوردستانیی پارێزگاكه نامۆ ده‌بێت، هیچ گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕێك ناچنهو سه‌ر ئه‌و، له هیچ پارچه‌یه‌كی ئاوێنه‌ی شكاوی شاره‌كه‌شدا سیمای خۆی پێ نادۆزرێته‌وه!.
ئه‌و دۆخه، بۆ وای لێهات، مشتومڕی زۆر هه‌ڵده‌گرێت!. ره‌نگه تا یه‌ك ده‌هه‌ی تریش نه پارتی به شرۆڤه‌و داوه‌رییه‌كانی، قه‌ناعه‌ت به یه‌كێتی بهێنێت، نه یه‌كێتییش به پارتی، هه‌ردوولاش بایی ئه‌وه ده‌زگای میدیایی و پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی‌یان له‌به‌رده‌سته كه نه‌فه‌سی ململانێ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی كه‌ركوك، درێژ بكه‌نه‌وه!، بۆیه هه‌ڵوێستی هه‌ره عه‌قڵانی بۆ كورد‌و به‌تایبه‌تیش بۆ هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه، له‌سه‌ر هۆكاری نه‌مانی كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه، نه‌وه‌ستن، چونكه ئه‌م كه‌یسه ئاوی زۆر ئه‌كێشێ و ورده‌كاریی زۆره!، شه‌یتانیش له وردهكاریدایهو دیاریی ده‌ستیشی هیچی دی نییه دووبه‌ره‌كیی زیاتر نه‌بێت، به‌تایبه‌تی كاتێك به شێوه‌ی دامهزرراوهیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین!، بۆیه له‌جیاتی درز‌و دابه‌شبوونی زۆرتر، له‌جێی یه‌كتر شكاندن و ناپاككردن كه ئه‌م ماوه‌یه بۆته هۆیه‌كی تری سه‌ربار (اچافی) له‌فراوانكردنی رووبه‌ری ناهاوسه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگاكه‌دا، پێویست وایه كار له‌سه‌ر یه‌ك گوتاری و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بكرێت، هاوبه‌ش له‌سێ ئاستدا كه به‌م ئه‌وله‌ویه‌ته دابه‌ش بكرێت؟
یه‌كه‌م: سیاسه‌تی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا.
دووه‌م: هه‌ماهه‌نگیی نیشتمانیی له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كاندا.
سێیه‌م: لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا، وه‌ك توركمان و عه‌ره‌ب و كلدۆئاشور.
بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ڵێین گوتار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئاسان نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با هه‌ندێ هێڵی گشتی دیاری بكه‌ین كه كرده‌یی و هه‌نووكه‌یی بن.
له‌ئاستی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی له به‌غدا، سه‌رۆك كۆمار، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ر سێ وه‌زیره كورده‌كه، ده‌توانن له قۆڵی به‌غداوه، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی/دامه‌زراوه‌یی بن و سیاسه‌تی هاوبه‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركوكه‌وه گه‌ڵاڵه بكه‌ن. ئه‌مه چه‌ند دانیشتنێكی پێویست ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كارنامه‌یه‌ك ئاماده بكرێ و هه‌رلایه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای- هیچ نه‌بێ – خودی ده‌ستووری عێراق خۆی، كار له‌سه‌ر ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار‌و رێكارییانه بكات، كه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی رابردوودا، له دژی كورد‌و بۆ به عه‌ره‌بكردنی پارێزگاكه، جێبه‌جێكراون.
له‌هه‌مان ئاستدا، له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه، زۆر گرنگه كه یه‌كێتی و پارتی، هیچ نه‌بێ، له‌م دۆسییه‌یه‌دا كه بریتییه له به‌رگرتن له‌گۆڕینی دیموگرافیای شاره‌كه، یه‌كه‌مین هه‌نگاویان ئه‌وه بێت كه، ناكۆكی له‌سه‌ر كاندیدی پارێزگار یه‌كلابكه‌نه‌وه‌و كاتی زیاتری پێوه نه‌كوژن، هاوكات به‌یاننامه‌و بانگه‌وازی هاوبه‌شیان بۆ به‌غدا هه‌بێ و ته‌نانه‌ت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، سه‌قفی ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ فۆرمێك له‌هه‌ڕه‌شه‌ی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆش!، له‌وانه، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئه‌گه‌ر بێت و یۆنامی و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی به‌غداو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵات سنورێك بۆ به عه‌ره‌بكردن و دۆخی نائارامی شاره‌كه، دانه‌نێن.
لهئاستهكهی تردا، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی هێزه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوكدا، به‌رده‌وام بێت. ئه‌م كۆبوونه‌وانه فۆرمی خول وه‌ربگرن و ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رجاره‌و له باره‌گای لایه‌كیان به‌ڕێوه بچێت، له‌وانه‌ش گرنگتر، پارتی دیموكراتیش بچێته ناو كۆبوونهوهكانهوهو خۆی له‌و هێزه كوردستانییانه دانه‌بڕێت. ئه‌و كۆبوونه‌وانه كرده‌یی و ئامانجداربن، هاوكات چاودێری و به‌دواداچوون و راسپارده‌و پلانی له‌به‌رامبه‌ر دۆخی كه‌ركوك و هه‌موو پهرهسهندنێكیدا هه‌بێت و ژووری عه‌مه‌لیات پێك بهێنێت.
له‌ئاستی سێیه‌مدا، گرنگه یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ به‌شه میانڕه‌وه‌كانی پێكهاته جیاجیاكانی تری پارێزگاكه‌دا گفتوگۆ بكرێت و هه‌وڵی یه‌كلایه‌نه‌و حزبییانه رابگیرێت. وه‌فدی لایه‌نی كوردی، ئه‌شێ له‌لایه‌ن هێزه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ دانوستان و گفتوگۆ دیاری بكرێت و به‌رنامه‌ی دانوستان و دیالۆگیشی بۆ دابنرێت. پاشان، قۆناغی دووه‌می ئه‌م ئاسته، دانیشتن بێت له‌گه‌ڵ هێزه په‌ڕگیره‌كانی ئه‌و پێكهاتانهو گفتوگۆش له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تێكدانی دیموگرافیای شاره‌كه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و ئاسایش و ئارامیی پارێزگاكه.
ئه‌گه‌ر له‌م سێ ئاسته‌دا، گوتار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئاماده بكرێت، ئه‌گه‌ر میكانیزم و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، ئه‌وا بێگومان، له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه، بۆ دانیشتوانی كوردی شاره‌كه‌و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌كانی تریش گرنگه. هه‌ڵبه‌ت پرۆسه‌كه، پێویستی به زمان و گوتاری میدیایی تایبه‌ت به‌خۆیشی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ورده‌كاریی پرۆژه‌كه‌دا بڕوات. میدیا ده‌توانێت كه‌شی گونجاو بۆ هاندان و سه‌رخستنی گفتوگۆكان بڕه‌خسێنێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌بێ دروشم و لۆگۆ و په‌یام و بانگه‌وازیی میدیایی كوردستانیی هاوبه‌ش به‌رهه‌م بهێنرێت، له‌مه‌دا ئه‌زموونی لهمهوپێشمان هه‌یه كه بۆ پاڵپشتیی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستور به‌ڕێوه‌مان بردووه‌و یه‌كه‌مجار نییه كه كاری وه‌ها ئه‌نجام بدرێت، بۆیه هیوادارین به خه‌مخۆری و په‌رۆشییه‌وه ته‌واوی ئه‌م تێز‌و بیرۆكانه تاوتوێ بكرێن و بخرێنه به‌رنامه‌ی كار‌و جوڵه‌و چالاكیی هێزه سیاسییهكانمانهوه.
AM:08:49:03/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی