بارزانی به هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
مه‌رج نییه،
هه‌ركه‌س سه‌ربه حزبه‌كه‌ی خۆت بێ، ئیتر جێی متمانه‌و باوه‌ڕ بێ.
حزبایه‌تی ئێستاش، حزبایه‌تییه‌كی نموونه‌یی نییه!. ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می
شاخ و شۆڕشه‌كانی كورددا، خه‌ڵكانی ناپاك و سیخوڕ، یان هه‌لپه‌رست و
به‌رژه‌وه‌ندخواز كه‌م نه‌بووبن، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌بێ سه‌ره‌تا
گومان له نزیكه‌كان بكرێ، یان لانیكه‌م، هه‌موو گره‌وێكیان له‌سه‌ر نه‌كرێ
كه رێگای راستت پێ نیشان بده‌ن و بۆ چاكه‌ی گشتی هانت بده‌ن.
بارزانی، یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده كوردانه‌ی كه له زیاتر له
ئه‌زموونێكدا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌وروبه‌رێكی سه‌رنه‌كه‌وتووی
له‌گه‌ڵدایه، هه‌مووشیان پارتین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوبه‌ناو، هه‌ر بۆ
ناو، كه‌سی(سه‌ربه‌خۆ)ی تێ بكه‌وێت!، به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێمدا. ئه‌م دیارده‌یه له رابردوودا، زیانبه‌خش بووه، هه‌م بۆ
بارزانی، هه‌م بۆ هه‌رێم و دانیشتوانه‌كه‌ی، هه‌م بۆ پارتی خۆیشی.
مه‌رجی هه‌ڵبژاردنی ده‌وربه‌رو هاوكار بۆ راپه‌ڕاندنی هه‌ر
به‌رپرسیارێتییه‌ك، چ جای نیشتمانی، ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌حسوبییه‌تی
حزبی نابێت، به پێچه‌وانه‌وه، حزبییه‌كان، زۆرجار بۆ مه‌رایی و خۆ بردنه
پێشه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی، ئه‌و راستی و فاكتانه به
بڕیاربه‌ده‌سته‌كان ناڵێن كه میزاجیان بگرێ و پێگه‌و(نان)ی خۆیشیان
بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه!، به‌ڵكو زۆرجار بایه‌خ به‌و زانیاری و پرس و
باسانه ده‌ده‌ن كه كاربه‌ده‌ستان دڵخۆش و سه‌رمه‌ست و دڵنیا بكه‌ن..!
له‌مه‌دا، هه‌ر به‌ته‌نها بارزانی ده‌وروبه‌رێكی خراپی نییه. زۆربه‌ی
بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد، كه‌موزۆر، وان، بگره خراپتریش!، به‌ڵام ره‌نگه
جیاوازییه‌كه له‌وه‌دا بێت كه هه‌موویان بڕیاری چاره‌نووسسازیان
له‌ده‌ستدا نییه كه ده‌سكه‌وت یان زیانی بۆ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی
هه‌بێ و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێ به ئێستا‌و ئاینده‌ی میلله‌ته‌وه.
به‌ڕێز بارزانی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌خنه له نوسه‌رانێك بگرێت كه وه‌ك
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، وێنه‌یه‌كی درۆزنانه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه پێ
نه‌داوه، راستتر وایه بانگی (خدم و حشم) بكا‌و پێیان بڵێ: به‌های ئێوه
له‌وه‌دایه كه، وێنه نه‌بینراوه‌كان و فاكته د‌رك پێنه‌كراوه‌كان و
مه‌ترسییه حساب بۆ نه‌كراوه‌كانم بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی
بڕیاره‌كان ده‌ربكه‌ین!. بیریان بخاته‌وه كه هیچ سه‌رۆكێك نییه
له‌جیهاندا د‌رك به هه‌موو واقعێكی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و سه‌ربازی و
..تد بكات، ئه‌گینا سه‌رۆكه‌كانی گه‌وره‌ترین زلهێزه‌كانی جیهان ئه‌و
هه‌موو هاوكارو راویژكارانه‌یان نه‌ده‌بوو..!، پێیان بڵێ هه‌موو ته‌قدیرێكی
هه‌ڵه‌ی من، ده‌ستی ئێوه‌شی تیایه‌و به‌رپرسیارن..
به‌ڕێز بارزانی،
ئێستاش كه سه‌رۆكی پارتییه، هێشتا وه‌ك مه‌رجه‌عێكی سیاسی ماوه‌ته‌وه‌و
نابێ ته‌نها رێگا به‌ده‌وروبه‌ره حزبییه‌كه‌ی بدات كه له هه‌ڵوێست و
سیاسه‌ته‌كانیدا ئاراسه‌ی بكه‌ن!. مادام تا ئێستاش، زۆرجار، وه‌ك
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت نه‌ك ته‌نها سه‌رۆكی پارتی،
ئه‌وا له‌سه‌ریه‌تی ده‌وره‌به‌رێكی كوردانه‌شی هه‌بێت نه‌ك حزبی، یان
لانیكه‌م، رادێری ده‌نگه جیاوازه‌كان بێت، گوێ له‌و تێزانه بگرێ كه
ره‌خنه‌گرانه‌و بابه‌تی و واقعین، حساب بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵكانه بكات
كه ره‌نگه له‌رووی سیاسی و فكرییه‌وه لێی جیاوازبن، به‌ڵام،
له‌دووریشه‌وه بێت، راستییه‌كی پێ ده‌ڵێن كه هه‌رگیز پارتییه‌كان بوێریی
ئه‌وه‌یان نییه پێی بڵێن.!
PM:11:07:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5682
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی