كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار !؟
عەدالەت عەبدوڵڵا
پۆستی سه‌رۆك كۆمار، پێگه‌یه‌كی ره‌مزییه له‌ئه‌زموونی تازه‌ی عێراقدا(2003ز)، به‌ڵام له‌رووی مه‌عنه‌وییه‌وه بۆ كورد، مانایه‌كی سیاسیی هه‌یه. هێزه عێراقییه‌كان، به‌خۆشی بێ، یان ناچاری، ئه‌و مانایه‌یان لا هه‌رس بووه، واته قبوڵكردنی كورد له‌ناو سێكوچكه‌ی سیمبوله‌كانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی: سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان. كورد ده‌بێ ته‌نانه‌ت ده‌ست به پێگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه بگرێت كه دوو سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانین له‌عێراقدا..
لێره‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌دای ئه‌و كوردانه‌یه كه ده‌چنه ئه‌و پێگه ده‌وڵه‌تییانه‌ی عێراقه‌وه. سه‌باره‌ت به سه‌رۆك كۆمار، به ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه كه كه‌س شوێنی تاڵه‌بانی (1933-2017ز) ناگرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته كه پێگه‌كه هه‌ر بۆ كورد بمێنێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌پێی هه‌ندێ شیكاری، پێناچێ شیعه‌كان پاڵپشتی كاندیدی پارتی دیموكرات بكه‌ن ئه‌گه‌ر كاندیدیان هه‌بێت، یه‌كێتی-یش كه ئه‌و پێگه‌یه به مافی خۆی ئه‌زانێ، تا ئێستا دیار نییه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كام له‌چوار كاندیده‌كه‌ی خۆیدا (فوئاد مه‌عسوم، مه‌لا به‌ختیار، له‌تیف ره‌شید، محه‌مه‌د سابیر) یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا، د.به‌رهه‌م-یش، به گه‌رمی له‌ناو ناوانه، هه‌م خۆی حه‌زی لێیه‌تی، هه‌م به‌شێك له‌یه‌كێتی-یش قبوڵیانه. لێره‌دا بۆیه ئه‌وترێ به‌شێك له یه‌كێتی، چونكه به‌شێكی تری یه‌كێتییه‌كان، كاندیدانی حزبه‌كه‌ی خۆیان پێ له پێشتره، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێ، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ی كه د.به‌رهه‌م دروستیكردو راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی و له‌میدیاداو بۆ رای گشتی.
ئه‌گه‌ر دكتۆر ئه‌م كاره بكات، واته حزبه‌كه‌ی نه‌هێڵێت و ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بخاته پاڵ حزبه‌كه‌ی پێشووی خۆی، ئه‌وا له‌رووی ستراتیژییه‌وه بۆ پێگه‌ی یه‌كێتی خراپ نییه، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌روه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن، ره‌نگه ئه‌وسا یه‌كێتییه‌كانیش داوای ئه‌وه‌ی لێ نه‌كه‌ن كه له كۆنگره‌ی داهاتوودا لێبووردننامه بنووسێت وه‌ك هه‌ندێ ده‌نگ داوای ده‌كه‌ن، ره‌نگه كاندیده‌كانی تری یه‌كێتییش، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌كه‌یان، به‌وه رازی بن و بكشێنه‌وه، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه، له‌به‌رامبه‌ر مسۆگه‌ركردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، به‌مانای داننانه به هه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه‌و هاوكات ده‌سكه‌وتێكی سیاسییشه بۆ یه‌كێتی، بێگومان مانای زۆری تریشی هه‌یه كه كاتی باسكردنی نییه!.
PM:03:35:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی