ده‌رباره‌ی یه‌كگرتنه‌وه..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
لێكترازانی سیاسی، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی هێشتا بنده‌ستی وه‌ك كورد، زیانه.. لێ گه‌ڕێن با چه‌ند مومكینه، یه‌كبوون هه‌بێ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ش كه دوالیزمی لێكترازان و یه‌كگرتنه‌وه، تا چه‌ند زاده‌ی ته‌ماحی تایبه‌تیی كه‌سه‌كانه، به‌ڵام له كۆتاییا، به ئه‌زموون ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌ماحی تایبه‌تی، به‌بێ هێز كه له رێككه‌وتن و یه‌كبووندایه، ئاینده‌ی نییه، ئه‌گه‌ر مێژووی سیاسیی كورد پڕبێ له لێكترازان و یه‌كگرتنه‌وه، یان یه‌كگرتن و لێكترازان، ئه‌وا ئه‌مه ته‌عبیره له‌بۆشایی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی كه بابه‌تیانه، زانستییانه، له‌ناو كات و شوێندا، به‌هاو بێ به‌هایی، به جیابوونه‌وه‌و یه‌كگرتن، بدات..
به كورتی، نه‌گۆڕ له‌م هاوكێشه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه كه، یه‌كبوون و رێكه‌وتنی ئاره‌ومه‌ندانه‌و عه‌قڵانییانه، نه‌ك سه‌پێنراو و ناچاری، هه‌موو كات، سه‌رچاوه‌ی هێزو وزه‌یه.. ئه‌گه‌ر مومكین بوایه، پێم‌خۆش بوو كه كورد له باشوور له 3 بۆ 4 حزب زیاتری تێدا نه‌بێ، چونكه كێشه سیاسییه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دیار‌و دیاریكراون، سیاسه‌تیش بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان، ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی نه‌ته‌وه بێ. ته‌نانه‌ت یه‌كبوونیش، به‌بێ پابه‌ندبوون به به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تی، ئاینده‌ی نییه!، نه‌ك ماڵێك و حزبێكی گه‌وره، بگره ئیمبراتۆرییه‌تێكیش بیت بۆ خۆت، كۆتاییت پێ دێ گه‌ر چاكه‌ی گشتی، هێڵی ستراتیژیی كاركردنت نه‌بێت، گه‌ر دوور نه‌گری له سته‌مكاری، گه‌ر ده‌سه‌ڵات و خێر‌و داهاتی وڵات، دادپه‌وه‌روه‌رانه، دابه‌ش نه‌كه‌یت.. !
PM:12:33:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی