هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه سه‌ر عه‌بادی
ياسين تەها
ره‌نگه خراپترین هه‌ڵمه‌ت و خراپترین كاندیده‌كانیش هی لیستی "النصر" ی عه‌بادی بێت، هه‌ر رۆژه كه‌تن و به‌ڵایه‌كی لێ ده‌رده‌كه‌وێت و به په‌له‌پڕوزه پێكهێنراوه‌و پڕه له ده‌موچاوی بێزراو، به‌ڵام هه‌موو رێگاكانی ده‌وروبه‌ر دێنه‌وه سه‌ر ئه‌وو چه‌ندین جۆگه هه‌ڵكراوه بۆ گێڕانی ئاشی پڕۆژه‌كه‌ی.
_ سعودیە شارێکی وەرزشی 150 ملێون دۆلاریی بەدیاری بۆ بەغدا دروستدەکات
_ لوبنان فه‌لاح سودانی راده‌ست كرده‌وه كه تۆمه‌تباره به دزینی 5 ملیار دۆلاری پاره‌ی بایه‌عی سه‌رده‌می مالیكی.
_ ئوردن زیاد قه‌تانی به كه‌له‌بچه‌یی بۆ نارده‌وه كه تۆمه‌تباره به بردنی یه‌ك ملیار دۆلار له وه‌زاره‌تی به‌رگریی سه‌رده‌می عه‌لاوی.
_ ئه‌مه‌ریكا سنوری سوریای بۆ واڵا كردوه تا فڕۆكه بنێرێت بۆ لێدانی داعش و بیكاته ریكلام بۆ ئازایی خۆی.
_ كاتێك پێداچوونه‌وه‌ی رێكه‌وتنی 5+1 ئه‌تۆمی دێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ تاران له مانگی ئایاری داهاتوو، ره‌نگه ئێران مه‌منون بێت یه‌كێك له عێڕاق ببێته حوكمڕان ده‌می بگاته ئه‌وو تڕه‌مپ و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بریكاری له‌م ناوچه‌یه...
رۆژانی داهاتوو ریكلامی بیانی زیاتر ده‌بینین بۆ عه‌بادی له چه‌شنی هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكییه‌وه وه‌ك به‌هێزترین 100 كاریگه‌ره‌كانی جیهان و ڕێبه‌رێكی مه‌زنی عێراقییه‌كان!
PM:12:13:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2073
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی