كردنه‌وه‌ی سێمالكاو هێوركردنه‌وه‌ی شنگال
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
دوای نزیكه‌ی چوار ساڵ داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالكا به‌ڕووی رۆژئاوادا، ده‌روازه‌كه كرایه‌وه، گرتنی سنووره‌كه كاریگه‌ری ئابووریی خراپی له‌سه‌ر رۆژئاوا دروست كردبوو، دوای كردنهوهیشی دیار نییه ره‌نگدانه‌وه‌ی چۆن ده‌بێت، چونكه پێده‌چێت دیسان فلته‌رێك بخرێته سه‌ر ده‌روازه‌كه.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو كردنه‌وه‌ی ئه‌م سنووره له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكییه‌كان بووه، ئه‌مه‌ش دوای دوو جار سه‌ردانیكردنی برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری ئۆباما و سه‌رپه‌رشتیاری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو بۆ ئیداره‌ی رۆژئاوا به تایبه‌تی كۆبانی.
هه‌ردووجار یه‌كێك له داواكارییه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیان كردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره بوو به‌ڕووی رۆژئاوادا، كاتێكیش سنووره‌كه كرایه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستخۆشیی و داوای ئه‌مریكییه‌كان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ماكگۆرك خۆشحاڵی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كه ده‌ربڕی.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌م سنووره به‌شێك بووه له ململانێی سیاسی نێوان پارتی و په‌یه‌ده، له هه‌ردوو رێككه‌وتنی هه‌ولێر و دهۆك كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌یه یه‌كێك بوو له باس و به‌ندی رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام نه‌كرایه‌وه! هه‌ر له‌م چه‌ند گه‌لێك به‌یاننامه و داخوازینامه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م سنووره ده‌ركراون، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیكه‌نه‌وه و نه‌بوونه مایه‌ی گوشار بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كه، چونكه ئه‌م سنووره تێكه‌ڵ به باری ململانێی سیاسی ئیقلیمیی و حزبیی ببوو، واته كردنه‌وه‌كه‌ی مه‌رجدار كرا بوو، گرتنی ئه‌م سنووره به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ریی له سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی رۆژئاوا دروست كردبوو له كاتێكدا به‌شێك نه‌بوون له ململانێی سیاسی.
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سێمالكا به‌شێكه له‌و پێشكه‌وتنه چاوه‌ڕواننه‌كراوانه‌ی له بارودۆخی رۆژئاوادا رووده‌دات، كه ده‌كرێت بڵێن له لایه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی بێ به‌رامبه‌ره (بێ باج)ه بۆ ئیداره‌ی رۆژئاوا له كاتێكدا پێشتر كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه مه‌رج و به‌ندو باسی گه‌رمی ناو رێككه‌وتنی سیاسی دوو لایه‌نه بووه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده یان ئیداره‌ی رۆژئاوا، هاوكات له كاركه‌وتن و ستۆك بوونی كارتی گرتنی سنووره كه تا ئێستا چالاك و له كاردا بوو، چونكه گوشاری ئه‌مریكییه‌كان زۆر كاریگه‌رتره له گوشاری ئیقلیمیی به‌تایبه‌تی توركیا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له گرتنی ئه‌م سنووره‌دا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای پارتی سه‌ردانی رۆژئاوای كردبوو بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌و رازیكردنی په‌یه‌ده بۆ هاتن بۆ هه‌ولێرو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه، به‌ڵام ئیداره‌ی رۆژئاوا ئاماده‌ی گفتوگۆ نه‌بوون و به‌ڕوونی به حه‌مید ده‌ربه‌ندی-یان وتبوو، تا سنوور داخراوبێت ئێمه ئاماده‌ی هیچ گفتوگۆیه‌ك نین! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه كردنه‌وه‌ی سێمالكا له‌ژێر گوشاری ئه‌مریكییه‌كاندا بووه.
ره‌نگه كردنه‌وه‌ی ئه‌م سنووره له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه گرێدرای مه‌رجی دیكه بێت، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و په‌یه‌ده‌وه هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مریكییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا بیانه‌وێ ململانێی حزبی له‌م ناوچه‌یه دوور بخه‌نه‌وه، له پاڵ ئه‌مه‌دا گوشاری ئیقلیمیش په‌كبخه‌ن به تایبه‌تی توركیا.
له لایه‌كی دیكه به‌پێی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دووجار ئه‌مریكییه‌كان له ئاستێكی باڵا سه‌ردانی شنگالیان كردووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه له ناوچه‌كه‌دا كۆبونه‌ته‌وه، پێده‌چێت هه‌وڵێك بده‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گرژیی له‌و سنوورانه.
واته پێده‌چێت كردنه‌وه‌ی سێمالكا په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی شنگاله‌وه هه‌بێت كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو به‌ته‌واوی گرژ ببوو، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك كارگه‌یشته روبه‌رووبونه‌وه و ئابڵوقه‌دانی یه‌كتر له چه‌ند گوندێك! چونكه ئه‌و سنووره به ته‌واوی ئاڵۆز بووه، جگه له بوونی هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه، چه‌ند هێزێكی دیكه‌یشی لێیه له‌وانه هێزی هۆزه‌كانی شه‌ممه‌ر! بێگومان ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت گرژی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌یشی بێگومان به‌زیانی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه كه هێشتا قه‌تماغه‌ی برینی قه‌تڵوعامی داعش به‌رینه‌داوه.
PM:02:02:12/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 4306
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی