كاك مه‌سعود
محەمەد حەكيم
كاك مه‌سعود له‌نێوان ره‌خنه‌گران و هه‌واداره توندڕهوهكانیدا كامیان دڵسۆزتربون بۆی!؟
ئه‌م بابه‌ته به‌راوردكاریه زۆر ڕووی هه‌یه، من ته‌نها تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر یه‌ك رووی ، دوای له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان و دروستكردنی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه كه له هه‌رێمدا پێش (25/9) و دوای ئه‌وه‌ش توشی هه‌رێم و هاوڵاتیان بوو.
من لێره‌دا باس له یه‌ك بابه‌ت ده‌كه‌م (چونكه له شكستدا پێم باش نیه زۆر بڵێم وپێشتر قسه‌ی خۆمان كردوه )، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : له كاتێكدا كه دواجار كاك مه‌سعود هه‌نگاوێكی باشی نا كه ده‌بوو زۆر زووتر ئه‌و هه‌نگاوه ی بنایه ،كه ئه‌وكات زۆر شتمان له‌ده‌ستدا ده‌مایه‌وه .
ئایا ئه‌وه دڵسۆزیی هه‌واداره توندڕهوهكانێتی بچنه سه‌ر باره‌گای سه‌ركرده‌ی حزبێكی تری كوردستان ، كه ڕاست و دروست و دڵسۆزانه ره‌خنه‌ی گرتووه و قسه‌كانی هاتوه‌ته دی! ئه‌ی بۆ هێرشتان نه‌كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاك مه‌سعودیان توشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه كرد و له به‌رانبه‌ریدا ته‌نها (به‌ڵێ)یان كرد!؟.
ئایا ئه‌وه دڵسۆزییه بچیت باره‌گای دوو حزب بسوتێنیت ، كه یه‌كێكیان تا توانی پشتیوانی له كاك مه‌سعود كرد!؟.
ئایا دڵسۆزییه بچیته ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان و هێرش بكه‌یته سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ، له ناو نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا!. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره شایانی لێدان بێت له‌سه‌ر شێوازی ده‌ربڕین، ئه‌ی ئایا چه‌ندین په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌ندین جار له لێدوان و قسه‌كردنیاندا سنووریان نه‌به‌زاندوه؟
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ڕه‌خنه‌گرانی كاك مه‌سعود هێمنانه بابه‌ته‌كه‌یان وه‌رگرت به‌بێ هه‌ڵپه‌ڕین و خۆشی ده‌ربڕین، وه بێ ئه‌وه‌ی له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌دا باره‌گای هیچ حزبێك بسوتێنن، چونكه پێویست نیه و كێشه‌ی شه‌خصی ونه‌فسیان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعوددا نییه، هه‌روه‌ها كاتی ئه‌و كارانه‌ش نییه له‌ئێستادا كه كوردستان شكۆی شكێنراوه وكاتی پشێوی نییه، به‌ڵكو ره‌خنه‌گران زۆر دڵته‌نگیشن كه كاك مه‌سعود یان هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی تری كورد به كزی و نیگه‌رانی و ناڕه‌حه‌تی ببینن، چونكه دواجار ئه‌وانه ڕه‌مزێكی كورد بوون.
ئاخر كه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی كه مه‌رج نییه ره‌خنه‌گران نادڵسۆز بن بۆ ئه‌وان ووڵات و نیشتمان!!، وه مه‌رج نییه هه‌وادارانیان دڵسۆز بن بۆ ئه‌وان و خاك و نیشتمان !.
دواجار زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ورتان ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت كه پاره‌و پول و ده‌سه‌ڵاتتان پێ شك ده‌به‌ن، دڵنیابن زۆربه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له دهورتانن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه كه (به‌ڵێ)تان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌تان لێده‌گرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاك و نیشتمانه ڕه‌خنه‌كانیان.به‌ڕاستی حه‌قه زۆر كه‌سی تر باجی هه‌ڵه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌كان بده‌ن و نابێت مێژوو ڕه‌حم به‌وانه‌ی تریش بكات ، به‌ڵام له‌هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له هاوبه‌شانی بڕیاره هه‌ڵه‌كه خۆ به حه‌كیم و لێزان و پاڵه‌وان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئێستاش كاره‌كانیان به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن و دڵسۆزیی به هاوڵاتیان ده‌فرۆشنه‌وه.
PM:08:10:31/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4109
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی