شۆکی هێزی سەرۆک هێشتا ناحەزانی بەرنەداوە
لیزا فهلهكهدین كاكهیی
شۆکی یەکەم/ سەرۆک بارزانی بەهێزی کاریزما و روحییەتی کوردایەتی بە تەنها خۆی ڕابەرایەتی پێشمەرگەکانی کوردستانی کرد و خەونی رەشپۆشەکانی داعش و هاوبیرەکانیانی بۆ داگیرکاری باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە گۆڕنا.
شۆکی دووەم/ سەرۆک تەنها ڕێکخەر و کۆکەرەوەی هێزێکی نیشتیمانی نەبوو بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان بەڵکو وەک جەنراڵێکیش توانی هێزە هاوپەیمانەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پلانی رووبەروبوونەوەی داعش بدەن، ئەمەش شۆکێکە کە نەیاران و دۆستەکانیان ناتوانن بەئاسانی هەزمی بکەن.
هەر بۆیە نەیاران ناچارن هەر ڕۆژە بە پێشکەشکردنی سیناریۆیەکی منداڵانە بوختان و درۆ بەرهەم بهێنن و لەو رێگەوە دڵنەوایی خۆیان و ئاغاکانیان بدەنەوە.
ئێوە هەرچییەک بکەن تەواوی میللەتی کورد و سەرتاپای جیهان شاهێدی ئەوە دەدەن کە بارزانی پێشمەرگە و جەنەڕاڵی داعش بەزێنە، لە کۆتاییدا شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە کە لەپشت پەردەوە داعشیان دروست دەکرد و رەوانەی باشور و ڕۆژئاوای کوردستانیان دەکرد بۆ ئەوەی وەکو ڕەقە وێرانی بکەن و پێشکەوتن و ئاوادەنی و ئارامییەکەی لەناو بەرن.
AM:09:54:24/01/2021
ئهم بابهته 1536
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی