ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی جێی ته‌قدیر و ده‌ستخۆشییه
شاسوار عەبدولواحید
له هه‌رێمی كوردستان له كۆی سێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و گرنگ (سه‌رۆكی هه‌رێم - سه‌رۆكی حكومه‌ت - سه‌رۆكی په‌رله‌مان ) هیچ كامیان به ده‌ست یه‌كێتیه‌وه نییه ، وه له كۆی سێ پارێزگاری (سلێمانی -هه‌ولێر-دهۆك ) ته‌نها پارێزگاری سلێمانی به ده‌ست یه‌كێتیه‌وه بوو ، به‌ڵام ئه‌ویشی ته‌سلیم به گۆران كرد له پێناو به‌ڵێنێكی سیاسی و رێكه‌وتنێكی سیاسی كه پێشتر یه‌كێتی و گۆڕان رێك كه‌وتبوون له سه‌ری.
ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك پێیان وایه پۆستی پارێزگار گرنگ نییه ، به‌ڵام گرنگه به‌و پێیه‌ی تاكه پارێزگاری هه‌رێم بوو كه به ده‌ست یه‌كێتیه‌وه بوو ، پارێزگارێك كه ٢٥ ساڵه له‌سه‌ر یه‌كێتی تاپۆ كراوه.
بۆیه ئه‌م مه‌وقیفه‌ی یه‌كێتی و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی جێی ته‌قدیر و ده‌ستخۆشییه ، وڵاتانی دونیا كه گه‌یشتون به ئه‌مرۆ و به‌ره‌و پێش چون ئه‌وا له قۆناغێكی له‌م جۆره‌وه ده‌ستیان پێكردوه ، چونكه گۆرانكاری له رێی رێكاره مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌وڵه مه‌ده‌نیه‌كنه‌وه كاتی ده‌وێت و پرۆسه‌یه‌كی هێواشه ، به‌ڵام پرۆسه‌یه‌كی بێ‌خوێن و ئاشتیانه‌یه.
ئه‌م گۆڕانكاری پارێزگاره له هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی رابردو ته‌نها یه‌ك جار رویداوه، ئه‌ویش له كاتی شه‌ری ناوخۆ و به خوێنرشتن بوو، كاتێك هێزێك ده‌ستی ده‌گرت به‌سه‌ر شارێكدا ، بۆیه گۆرانكاریه‌كی له‌م جۆره ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تازه‌یه له مێژوی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوێكی جوانه له ژیانی سیاسی‌دا كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌نی ئه‌م هه‌نگاوه جوانه‌یه.
PM:11:29:26/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 4722
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی