کەس گلەیی لە پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی تر نەکات !!

‌شاسوار عەبدولواحید


(پێش بابەتەکەم , سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و رۆحیان شاد بێت , هەست بە ئیحراجییەکی زۆر زۆر دەکەم کە من لێرەوە قسە دەکەم و خەڵکانیک هەن گیانیان بەخت کردوە و خەڵکانی تریش ماڵیان جێ هیشتوە و دەر بە دەر بوون ).

ئەمەی کە رودەدات ، ئەم حیزبانە لێی بەرپرس نین بە تەنها ، ئەم سەرکردانە لە خۆڕا ئەمە ناکەن ، ئەمەی رودەدات لە ئەنجامی ئەزمونەوە ئەم حیزبانە لێوەی فێر بوون .

ئەم حیزبانە بۆیان دەرکەوتوە هەرچی بکەن ، هەرچی درۆ بکەن ، هەرچی کارەسات بەسەر ئەم میلەتەدا بهێنن ، هەرچی رۆڵەی ئەم میلەتە هەیە بە کوشتی بدەن ، هێشتا خەڵکێک هەن کە لێیان قبوڵ دەکەن و خەڵکانێک هەن دیفاعیان لێ دەکەن و پاساویان بۆ دەهێننەوە ، ئەمانە بۆیان دەرکەوتوە هەتا درۆ لەگەڵ خەڵک بکەیت چەپڵەت بۆ لێ دەدەن و هەتا قسەی راست و زانیاری راستیان پێ بڵێیت ، تەخوینت دەکەن و قسەی ناشیرینت پێ دەڵێن .

ئەگەر دەتانەوێت کارەساتە یەک لە دوای یەکەکانی کە بەسەر ئەم میلەتەدا دێن ، دوبارە نەبنەوە .... ئەگەر دەتانەوێت چیتر برا و کەس و رۆڵەی ئەم میلەتە نەکوژرێت .... ئەگەر دەتانەوێت حکومەتێکی پێشکەوتو بە هاوکاری و پشتیوانی نەتەوە یەکگرتوەکان و زلهێزەکانی دونیا بۆ کوردستان بێتە بەرهەم ..... ئەگەر دەتانەوێت ژیانتان خۆش بێت و دڵنیا بن لە داهاتوی خۆتان و منداڵەکانتان .... گەر دەتانەوێت لە بری خەمی ئاو و کارەبا و بەنزین و شەر و راکردن ، لە خەمی گەڕان و سەفەر و ژیانێکی خۆشدا بن ..... ئەوا یەک جار ئەم قسەیەتان بیر بێت ، یەک جار باوەر بەم حیزبانە و بەم سیاسیە کۆنانە مەکەن ، باوەڕ بەوانە مەکەن کە ساڵ دوانزەی مانگ کێشەتان بۆ دروست دەکەن تاوەکو ژیانی خۆتان و داهاتوی منداڵەکانتان لە بیر بچێتەوە .

تکایە ... تکایە ،،، تکایە ... یەک جار بزانن کێ درۆتان لەگەڵ دەکەن و کێ هەڵتان دەخڵەتێنن و یاری بە موقەدەراتانەوە دەکەن .... یەک جار بزانن ئەمانە هەمویان ، هەر کەسەیان جاشی وڵاتێکن و ئیش بۆ وڵاتێک دەکەن و جگە لە بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ و خێزان و منداڵەکانی خۆیان ، کەسیان بە لاوە گرنگ نیە .


PM:11:57:16/10/2017

ئه‌م بابه‌ته 6176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی