بڕی زەریبەی گومرگی ‌

‌بەهرۆز گەڵاڵی

دوو ووڵاتی كەبەیەكەوە بازرگانی دەكەن ،ئەو ووڵاتەی كە ماڵ یا  كەلوپەل یان  هەرمادەیەكی تر بۆ ووڵاتەكەی تر دەنێری! ئەو ووڵاتەی كە ماڵەكەی یا  كەلوپەلەكەی وەیا مادەكەی  بۆدێ، كۆمەڵێك جۆری باج لەو كەلوپەلانە وەردەگرێ كە داخیلی ووڵاتەكەی دەكرێت، كاتێ‌ كەلوپەلەكان دەگەنە فەرمانگەی گومرگ  لە سنوور ئەو جۆرە زەریبە و باجانە دەخرێنە سەر كەلوپەلەكان. یەكەم زەریبەی گومرگ،دووەم زەریبەی مۆر(تەمغە).

سێیەم زەریبەی KDV.چوارەم زەریبەی هێنانی كەلو پەل لەدەرەوەی ووڵات،بۆنمونە ئەگەر لە چین بایی 15600 پانزە هەزارو شەش سەد دۆلار 100سەد دانە مۆنیتۆری كۆمپیوتەر بكڕی و بیهێنی بۆ ووڵاتەكەی خۆت،ئەم زەریبانەی دەبێ لەسەر ئەم 100 سەد دانە مۆنیتۆرە بیدەیت، جۆری زەریبەو بڕەكەی ئەمانەن: باجی گومرگ 4274 چوارهەزارو دووسەدو حەفتاو چوار لیرە،باجیOTV  2500 دوو هەزارو پێنجسەد لیرە،باجیKDV 7167 حەوت هەزارو سەدو شەست و حەوت لیرە،زەریبەی مۆر (تەمغە) 52پەنجاو دوو  لیرە،كۆی هەمووی 13994 سێنزەهەزارونۆسەد نۆهەدو چوار لیرە  كەدەكاتە 4776چوار هەزارو حەوت سەد و حەفتاو شەش   دۆلار،واتا بایی 15600 پانزە هەزارو شەش سەد دۆلار شتت كڕیوە كەچی  4776چوار هەزارو حەوت سەد و حەفتاو شەش   دۆلار زەریبەت داوە، بەمەش نرخی مادەكە گران دەبێ و پێویست دەكات كە كاڵاكەت بەنرخێكی گرانبەها بفرۆشێتەوە. 

گومرگ لە هەموو ووڵاتێكدا ڕەكیزەیەكی گرنگی دەوڵەتە بۆ كۆكردنەوەی داهاتو سەروەتو سامان بۆ هەر حكومەتێك،تەنانەت ئەمڕۆ لە ووڵاتە پێشكەوتوەكانیش گومرگ لەسەر هەموو مادەو كەلوپەل و كاڵا وەردەگرن، لەبەرانبەریش دا دەبێ حكومەتیش ئەركی سەرشانی  خۆی جێبەجێ بكات و ژیان و گوزەران و ئاسایشی هاوڵاتیان دابین بكات . لەكوردستان ئەگەر هەموو شتەكان بەدەستێكی پاك بەرێوە ببرێت حكومەت بەئاسانی دەتوانێت موچەی خەڵك دابین بكات، بەڵام بەداخەوە میللەتەكەمان توشی برسیەتی و دڵە ڕاوكێ كردووە،بۆیە پێویستە حكومەت زیاتر بیر كاتەوە لە  سیستمێك كە عەدالەتی كۆمەڵایەتی تێیدا بێت و میللەت لەم میحنەته‌ی  ڕزگار بكرێت .


PM:03:02:13/07/2016

ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی