روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژوو
بەهرۆز گەڵاڵی
هه‌ر له چوارچیوه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه دیموكراتخوازو چه‌په‌كانی كوردستان كه جه‌نابی مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیان بۆی داوه، به‌تایبه‌تیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌پ و دیموكراتخوازو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ڕۆژێك له ڕۆژان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌نگه‌ری خه‌باتدا بوون. بۆ مێژوو شاهێدی ئه‌وه ده‌ده‌م، ماوه‌یه‌كی زۆر پێش نه‌خۆش كه‌وتنی، له‌نێوان جه‌نابی مام جه‌لال و كاك قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی ئایندهی كوردستان هاتوچۆم كرد، بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی ئاینده له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
شاهێدی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی كاك قادر عه‌زیزم كه هه‌میشه به‌جدی بۆئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێ داخوازیكردنی هیچ جۆره ئیمتیازاتێكی شه‌خسی هاته پێشه‌وه و داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی كرد.
پێش نه‌خۆشكه‌وتنی مامجه‌لال هه‌ندێ هه‌نگاوی جدیمان نا. ئیشێكی زۆرمان له‌سه‌ركرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆسپ و ته‌گه‌ره هاته پێشه‌وه، ماوه‌یه‌ك كاره‌كه‌مان دواكه‌وت، زۆری پێنه‌چو به داخه‌وه جه‌نابی مام جه‌لال، به‌سه‌ردا نه‌خۆش كه‌وت ئیتر كاره‌كه‌مان ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وها مایه‌وه..
دیسان بۆ مێژوو ده‌ڵێم له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز كاك قادرعه‌زیز جارێكی تر ده‌ستمان كرده‌وه به قسه‌و گفتوگۆكردن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌نده و د.محه‌مه‌د سابیر پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئیشمان كرد‌و چه‌ند دانیشنێكمان له نێوان كاك قادر و یه‌ك دوو هه‌ڤاڵی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕێكخست، كه خۆشمان به‌شداربوین تیایدا. دۆسیه‌كه جارێكی تر بویه‌وه بابه‌تی گفتوگۆكردن، به‌ڵام زۆری پێنه‌چو دووباره بۆ ماوه‌یه‌ك بابه‌ته‌كه بێدهنگبویهوه.
پێش ماوه‌یه‌ك كاك قادر و به‌نده دۆسیه‌كه‌مان جوڵانده‌وه، به‌نده له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤالی مه‌كته‌بی سیاسی له‌وباره‌یه‌وه قسه‌مان كرده‌وه كه هه‌ردووكیان زۆریان پێخۆش بوو.
ئێستاش كاته‌كه‌ی زۆرباش وگونجاوه، به‌تایبه‌تیش دوای ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، زۆر به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كاری جدی بۆ بكرێت.
داواش له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م. به تایبه‌تیش كاك كۆسره‌ت و هێرۆخان و هه‌ڤاڵانی كارگێر بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی عه‌مه‌لیدا كۆتایی به‌كاره‌كه بهێنینو مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا گوێبیستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و حزبی ئایندهی كوردستان بین كه ده‌مێكه به‌نده ئاگاداری هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی كاك قادر عه‌زیزم كه هه‌میشه خۆنه‌ویستانه هاتۆته پێشه‌وه .
دوا به دوای ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه جددیهكانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بخه‌ینه بواری عه‌مه‌لی و گه‌لی كوردستان به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولا شاد بكه‌ینه‌وه كه به‌نده له مارتی 2015 پرۆژه‌ی (نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)م له كوردستانی نوی بڵاوكرده‌وه، دڵنیام چه‌ند نێو ماڵی كوردی یه‌كبخرێت له ئه‌نجامدا گه‌له‌كه‌مان سوودمه‌ندتر ده‌بێت و له‌و ئه‌زمه سیاسی و ئابوورییه‌ی كه تێی كه‌وتوه به هاوكاری هه‌موو حزب و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ی و ئیسلامی و دۆسته‌كانی تر ڕزگاری ده‌بێت.
دیاره ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی كاراكردنه‌وه و ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش.. ده‌با هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست ئه‌م كاره پیرۆزه ئه‌نجام بده‌ین. دڵی دایكی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان كه سینگی خۆیان بۆگه‌له‌كه‌مان كردوته قه‌ڵغان، خۆش بكه‌ین.
ئیتر با هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گۆڕان و ئاینده و هه‌موو لایه‌نه چه‌پ و دیموكراتخوازو نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانپهروهرو لایه‌نه ئیسلامییه‌كان كه به‌ڕاستی له خه‌می گه‌لی كوردستاندا شه‌و و رۆژ ده‌خه‌نه سه‌ریه‌ك و بێ‌وچان خه‌بات ده‌كه‌ن.
PM:01:37:27/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 1599
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی