نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێزان سه‌ركرده‌كانی حزب‌و لایه‌نه‌كان
بەهرۆز گەڵاڵی
به‌ڕێزتان ئاگادارن ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره، به‌هۆی كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و چاك ئیداره‌نه‌دانی مه‌له‌فی به‌غداو مه‌له‌فی نه‌وت و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كێشه ناوخۆییه‌كانمان، به‌پله‌ی یه‌كه‌م، خه‌ڵكی كوردستان‌مان توشی برسیه‌تی‌و بێ موچه‌یی‌و بێپاره و پولییه‌كی زۆركردووه، به‌جۆرێك كه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر تاك به‌تاك و خێزان به‌خێزانی ئه‌م كوردستانه داناوه. روونه تا پێش قۆناغی ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها دوو سێ مانگ موچه دواده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه وه‌زعی كوردستان زۆر به‌ره‌و دۆخێكی سیاسی ناله‌بارو په‌رته‌وازه‌ی زیاتر رۆیشت، هه‌ر له نه‌بونی یه‌ك وتاری سیاسی، تاده‌گاته سه‌ر ته‌نگژه‌ی دارایی‌و پێنه‌دانی مووچه.
له هه‌موولایه‌كه‌وه زۆرهه‌وڵدرا كێشه‌ی ئه‌م كورسیه چاره‌سه‌ربكرێ، به‌لاَم به‌داخه‌وه كار گه‌یشته سه‌رئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبێته‌وه‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕان ده‌ربكات‌و رێش له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگرن، به‌مجۆره‌ش پڕۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان بزمارێكی لێدراو پارتی گولله‌یه‌كی له قاچی خۆیدا، دیاره سیاسه‌تی ته‌نگژه‌ی بێ مووچه‌یی به‌راشكاوی بووه خه‌م‌و ئه‌جێندای رۆژانه. به‌نده پێموایه حزبه‌كان هه‌موویان، به‌حزبه‌كه‌ی خۆشمه‌وه، واقیعیانه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی ئه‌م كورسیه نه‌كرد؟ هه‌روه‌ك به‌نده‌ش وه‌كو هه‌موو بابایه‌كی تری كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوم كه ده‌بێ ئه‌م كورسیه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستاو ده‌ستی پێبكرێ. به‌داخه‌وه نه‌كرا كه ده‌بوایه جۆرێك له‌ڕێكه‌وتنی تیابوایه‌و نه‌گه‌یشتبایه‌ته بنبه‌ست، ئه‌مڕۆش هه‌موولایه‌كمان، هه‌ركه‌س به‌شی خۆی، ده‌بێ له‌به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستای كوردستان، له ئه‌ستۆ بگرێ.
ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌م كورسیه‌و رێگاكردنه‌وه له‌به‌رده‌م ته‌جرویه‌ی دیموكراسی كوردستان‌و چیتر نه‌شێواندنی بارودۆخه‌كه له‌به‌رانبه‌ر چاوی جیهانی‌و دونیای ده‌ره‌وه، چاكتر وایه هه‌موولایه‌ك له‌شوێنی خۆی بێته پێشه‌وه‌و بۆ یه‌كتری‌و له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ندێ شت له‌یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین..
به‌نده خۆم قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌بوم ئه‌م كورسیه به نایاسایی بدرێته‌وه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت له‌ویستی ئه‌م‌و ئه‌و زۆر گرنگتره، لێره‌دا شتێكتان دێنمه‌وه یاد، پێموایه هه‌موو حزب‌و سه‌ركرده‌كانی كورد، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، دیدی مام جه‌لال بۆ سیاسه‌تكردن رۆشنتربوو، چونكه واقیع‌و سروشتی سیاسه‌تی كوردستان‌و سیاسه‌تی حزبه‌كان‌و پارتی ده‌زانی، هه‌میشه مرونه‌ت‌و نه‌رمونیانی له‌به‌رانبه‌ر پیشان ده‌دان، زۆرجاریش ده‌كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌گران له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام چونكه مام سیاسیه‌كی گه‌وره‌و دوربین‌و رابه‌رێكی به‌رچاو روون‌و واقیعبین بوو قه‌ت گوێی به ره‌خنه‌كان نه‌ده‌داو ده‌یوت با ماڵی كورد یه‌كگرتوو بمێنێته‌وه. بۆیه ده‌ركه‌وت هه‌موو مرونه‌ت‌و نه‌رمونیانییكانی مام جه‌لال كه به‌تایبه‌تی له‌به‌رانبه‌ر بارزانی پیشانی داوه راست بوو، ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌كه‌ی مام، له‌ڕاسته‌كانی ئێمه دروستتر و كوردانه‌تریش بووه. ئاخ بۆتۆ مام، شوێنت زۆرگه‌وره‌یه! مێشكت‌و بیركردنه‌وه‌ت زۆر هه‌مه‌لایه‌نه بوو. جێگات به‌كه‌س پرناكرێته‌وه! ئه‌وانه‌ی جاران ره‌خنه‌یان له‌مام ده‌گرت! بۆمام نه‌رمه له‌گه‌ڵ پارتی؟ ئه‌مڕۆ خۆیان زۆر نه‌رمتریشن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌و مه‌كسه‌بانه وه‌ده‌ستبهێنن كه مام له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ كورد به‌ده‌ستیده‌هێنان.
پیاوی چاكبن ئه‌ی سه‌ركرده‌ی هه‌موو حزبه‌كان! تكا ده‌كه‌م له‌به‌رخاتری یه‌كگرتوی كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندی كورد، ئه‌مجاره‌ش تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌م پۆسته نوێ بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین، بڕواتان هه‌بێ، نه‌كه‌س ده‌زانێ نه‌وت چی به‌سه‌ردێ،ته‌نگژه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر نابێ‌و په‌رله‌مانیش هه‌ر به په‌كخراوی ده‌مینێته‌وه. ورده ورده‌ش كوردستان به‌ره‌و دوو ئیداره‌ی ده‌ڕوات‌و له‌سه‌روبه‌ندی ته‌واوبونی سه‌دساڵه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی «سایكس پیكۆ»ش كوردستان بۆ پێنج پارچه دابه‌شده‌بێ. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌داخه‌وه به‌ده‌ستی كورد خۆی، ئه‌وكاته‌ش چۆن وه‌ڵامی مێژوو ده‌ده‌ینه‌وه؟.
بۆئه‌وه‌ی رێگا له‌م سیاسه‌ته بگرین، سیاسه‌تی بێ مووچه‌یی‌و كه‌سپی كات‌و سیاسه‌تی به‌ره‌و دروستبوونی دوو ئیداره‌ی كوردی!، سیاسه‌تی په‌كخستنی په‌رله‌مان.»ده‌ڵێم تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ماوه‌كه‌ی بۆ درێژبكه‌نه‌وه، چونكه حزبه‌كه‌ی خوم كه یه‌كێتیی نیشتمانیی یه له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕان تائیستا هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی پارتی وه‌رنه‌گرت، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیویستبایه! ده‌یتوانی هه‌ڵوێستێكی جدیتر وه‌ربگرێ. ئه‌وكاته پارتیش نه‌یده‌توانی تاك لایه‌نه په‌رله‌مان له‌كاربخات و گوێ به‌كه‌سیش نه‌دات، بۆیه هه‌قه له‌مه زیاتر ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری گه‌له‌كه‌ی خۆمان نه‌ده‌ین‌و واباشتره تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆی درێژبكه‌نه‌وه».
به‌نده ئه‌م پێشنیازانه‌ی خواره‌وه بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌ی حزب‌و لایه‌نه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ماوه‌كه به فه‌رمی‌و یاسایی بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی نوێ بكه‌نه‌وه.
دووه‌م: كه ته‌مه‌نی كورسیه‌كه‌تان درێژكرده‌وه، هه‌قه پارتیش واز له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت! یا سه‌رۆكی ئاژانسی زانیاری‌و پاراستن یا وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، یه‌كیان بۆ حزبه‌كانی تربهێنێ، چونكه ناكرێ سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی وه‌زیران‌و سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری‌و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان چوار پۆستی گه‌وره هه‌مووی هه‌ر له‌ده‌ستی پارتی بێ.
سێیه‌م: هه‌یئه‌یه‌كی باڵا بۆسه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌له‌فی نه‌وت‌و به‌غدا، په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه پێكبهێنین كه راسته‌وخۆ ببه‌سترێته‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
چواره‌م: رێفراندۆمیش له‌كاتێكی گونجاو‌دا ئه‌نجام بده‌ین.
PM:03:31:24/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 1388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی