سـێ سەرنجی میدیایی

‌توانا عوسمان


میـدیـا نابێت ترس بڵاوبـکاتەوە، ناشبێت خەڵک دڵنیابکاتەوەو ترس بڕەوێنێـتەوە.. میدیا دەبێت زانیاری و هۆشیاری بڵاوبـکاتەوەو شەفاف بێت.

ئەو پێشبڕکێیەی لەسەر چاوپێکەوتنی مەلاکان هەیە لەمیدیای کوردیدا، تەنها بۆ سەرنجڕاکێشانی شەعبەویە، ئەگینا مەلاکان فڕیان بەسەر توبـی هاوچەرخەوەنیەو خۆشیان بەهۆی جومعە و تێکەڵیان لەگەڵ خەڵک، نزیکترین لەوەی دووچاری کرۆرونــا ببن.

ئەو ئاڕگومێنتەی لەمیدیاکانەوە دەڵێت جگەرەکێشان و ڕووداوی هاتوچۆ مەترسیدارترن و قوربانی زیاتر دەخەنەوە لەکۆرۆنـا، ئاڕگومێنتێکی هەڵە و هەژارە.. جگەرەکێشان و ڕووداوی هاوتوچۆ وبــاء نیە و ساری نیە، بەڵام کۆرۆنــا بێ ئیرادەی مرۆڤ بڵاودەبێتەوەو پـەتایە..


PM:10:02:27/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی