دەربارەی هاتنی ریک پێری وەزیری وزەی ئەمەریکا بۆ هەرێم

‌توانا عوسمان

٭هاتنی ئەم وەزیرە بەهێزە بۆ هەرێم ئاماژەیە بە گرنگیدانی ئەمەریکا بەکەرتی وزەی هەرێم و ئەشێت سەرەتای سەرمایەگوزاریەکی گەورە بێت لەبواری "گازی سروشتی" هەرێم دا.

٭رەنگە ئەمەریکا ئۆفەری ئابوری و سیاسی زیاتربدا بەهەرێم تاوەکو نەکەوینە باوەشی گازپڕۆمی ڕوسیەوە.. لێی بزانین ئەتوانین مامەڵەی گەورە بەپێگەمانەوە بکەین.

*بەڵام ئەوەی تازەیە و سلبیە ئەوەیە:

جاران بەرپرسی بیانی کەدەهات یەک کاربەدەستی یاسایی بەهێزی لەهەرێم ئەبینی و بەس.. "هەرچەندە دەبوو دواتر بەرپرسە یاسایەکەی هەرێم کە بارزانی بوو، لەگەڵ پەرلەمان و دامەزراوە حکومیەکان گفتوگۆ بکات و بڕیاری دروست بدات، ئەوەش نەدەکرا".
بەڵام ئێستا "کەهەولێر دەردی سلێمانی گرتوە" بەرپرسە بیانیەکە ناچارە، بارزانی باوک، بارزانی برازا، بارزانی کوڕ ببینێت، خۆ ئەگەر بەرپرسەکە ڕێیبکەوێتە سلێمانی ناچارە "لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی باوکەوە" چوار تا پێنج کاربەدەستی تر بینێت.

ئەمەش بۆ وێنەی کورد لەدەرەوە، ئاماژەیە بەهەڵوەشانێکی ناوخۆیی زیاتر لەجاران.


PM:12:33:13/12/2018

ئه‌م بابه‌ته 2858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی