‌سعودییەکان هانی شەشەمین کودەتا دەدەن لەقەتەردا
AM:10:01:07/06/2017
توانا عوسمان



گرنگیدانی سعودیە بەو داوایلێبوردنەی کە ئامۆزاکانی ئەمیری ئێستای قەتەر ناردویانە بۆ سعودیە و ئیمارات.. بۆ ئەوەیە ناکۆکی دێرینی هەردوو بەرەبابی بنەماڵەی حاکمی قەتەر بوروژێننەوەو کودەتای شەشەمی نێوان ئامۆزاکان بقەومێنن.

شێخ سعود بن ناسڕ کوڕەزای دامەزرێنەری قەتەری "نزیک لەئینگلیز" کە ساڵی ١٩٧٢ لەسەر دەستی باپیری ئەمیری ئێستا "تەمیم" لەدەستەڵات دوورخرایەوە، لەبەیاننامەیەکدا خۆی و ٦ لەخوشک و براکانی داوای لێبوردنیان لەسعودیەو ئیمارات کرد لەسەر "رەفتاری نەشیاوی" ئەمیری ئێستای قەتەر.

ئەوەشی پێگەی ئەمیری ئێستای قەتەری "تەمیم بن حەمەد" لاوازتر کردوە ئەوەیە کەجگە لەئامۆزاکانی، زڕ براکەی خۆشی "مەشعەل" نەیارێتی، چونکە مەشعەل برای گەورەیەتی و ٨ ساڵ لەئەمیری ئێستا گەورەترەو دەبوو ئەو خەلیفەی باوکی بوایە، بەڵام لەبەر ئەوەی دایکی ئەمیری ئێستا "شێخە مۆزە" دواین ژن و سێهەم ژنی ئەمیری پێشوو بوو "جوانیشە" توانی کورە گەورەکەی ئەمیری پێشوو لەدیمەنی سیاسی دووربخاتەوەو کورەکەی خۆی جێگیربکات.

هەڵمەتی سعودیەو ئیمارات دژی قەتەر هەڵوێست وەرگرتنێکی سیاسی باوو نیە، بەڵکو لەمەنگەنەدانی قەتەرە بۆ گۆڕینی دەستەڵاتەکەی. 



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.