بایكۆتی هەڵبژاردنی عیراق هەڵەیە
سالار مهحمود
دوای حەڤدە ساڵ لە پرۆسەی سیاسی نوێی عیراق، هێشتا بەغدا قوڵایی ستراتیژی و ناوكی ململانێی كوردستانە، بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوری و نیشتمانیەكانی كورد لە كوردستانی عیراق. بە ئەزموون دەركەوتوە هەر پێكهاتەیەك كارتی بایكۆت و بەشدارینەكردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و نوسینەوەی دەستورو بایكۆتی یاساكانی كردبێ، هەم زیانی بەركەوتوە، هەم بە دەستبەتاڵی چۆتەوە بازنەی پرۆسەكەوە. نمونەی بایكۆتی سونەكان لە نوسینەوەی دەستورو بەشداری نەكردن لە حوكم لە قۆناغێكدا تا ئێستا بارو پێگەی سونەی ناسەنگ كردوەو بۆیان راستنابێتەوە.
كورد جگە لەهەڵە بەكارهێنانی كارتی ریفراندۆم لەناكاتدا، لە زۆربەی قۆناغەكان توانیویەتی یاریكەرێكی سەرەكی بێت، سەرەڕای پەرتی و نەبوونی یەك تیمی.
لە ئێستاشدا بەردەوامی دان بە گفتوگۆ لەگەڵ ناوەند بژاردەی باشترینە بۆ چارەسەری كێشەكان. بیرۆكەی بایكۆتی هەڵبژاردنی ئایندە هەڵەیەكی سیاسیە.
ئەوانەی ئەم باڵۆنە هەڵدەكەن پێویستە بژاردەی بەدیلیش بخەنە روو.
AM:10:23:20/11/2020
ئهم بابهته 1088
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی