گۆڕان ده‌ستیپێكرد
سالار مه‌حمود
ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا روو ده‌دات هاوشێوه‌ی كه‌وتنی دیكتاتۆریه‌ت له عیراقدا خاڵی وه‌رچه‌رخانه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا له‌و ولاَته. تێكشكاندنی ناوچه‌ی سه‌وز به هێزی ره‌مزیی خۆپیشانده‌ران و، جوڵه‌كانی ناو په‌رله‌مان ئاماژه‌ی نوێن. له‌گرنگترینیان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه ئیراده‌ی میللی له پشت گۆڕانكاریه‌كانه‌وه‌ن. ئه‌وه‌ی روو ده‌دات به ده‌ستپێكردنی گۆڕانی خۆڵه‌مێشی ناوزه‌دی ده‌كه‌م.
له‌م روانگه‌یه‌وه بۆ كورد پێویسته له دیدگای هاوكێشه‌كانی به‌غداوه سه‌یری رووداوه‌كان بكات. كێشه‌ی قووڵ له‌نێوان كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانی عیراقدا هه‌یه، واته ته‌سفییه‌ی حساباتی كه‌سه‌كان و كێشه عوقده‌ییه‌كانی نێوان كوتله‌كان و داخوازیی خه‌ڵك بۆ چاكسازیی و گۆڕان و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ كه‌وتنی پرۆسه‌ی ئێستا و هۆكاریی تر تابلۆی ئێستای سیاسیی پێك دێنن.
كوتله كوردستانیه‌كان له‌م پرسه‌دا پێویسته له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا یه‌كڕیز بن. له‌هه‌مانكاتدا كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیان به‌رفراوان بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، نابێت وا وێنا بكرێت كه كورد دژی چاكسازییه له عیراقدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م دۆخه به خۆڵه‌مێشی ده‌ستی پێكردوه، به‌لاَم به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌ویش به نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژه‌ی كه هه‌یه. به‌تایبه‌تی دابه‌شبوونی په‌رله‌مان و به‌م جۆره ناتوانن هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بنرێن له‌په‌رله‌مانه‌وه، به‌لاَم هه‌نگاوی چاوه‌ڕوانكراو نرا ئه‌ویش به‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێستا شكۆی سه‌رۆكایه‌تیكردنی شكێنرا له رووی واقعییه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوه‌كه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان نه‌نرا، واته پرۆسه‌یه‌كی یاسایی نه‌بوو.
ئاكام دوو په‌رله‌مانیی و ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی كه روویداوه به‌رده‌وام نابێت، به‌لاَم له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا په‌رله‌مان به‌بێ ئاماده‌بوونی كوتله‌ی كوردستانی و كوتله گرنگه‌كانی له ژێر پرسیاردایه.
گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش كتومت یه‌كسانه به گۆڕینی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌عه‌بادیشه‌وه ئه‌وه‌ش روو ده‌دات. رووداوه‌كان خێڕان و نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا زۆرتر پێویستیان به‌به‌رچاو روونی و، پشتیوانیكردن هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی به‌ریه‌ككه‌وتنی گه‌وره نه‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ تایه‌فه‌یه‌ك یان شه‌قامی عیراقی. چونكه یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له به‌غدا له‌جه‌وهه‌ردا رووكه‌شه، پێویسته ئه‌وه روونتر بكرێته‌وه ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی كه‌هه‌یه نه‌بێته ستراتیژ‌و به‌رنامه، وه‌ك ئاردی ناو دڕك ده‌رده‌كه‌ون.
PM:04:07:16/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 5485
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی