هاوپه‌یمانی گه‌نده‌ڵكاران
سالار مه‌حمود
زۆر جار ده‌بیستین و ده‌وترێت گه‌نده‌ڵی له‌كۆمه‌ڵگادا به یاسایی كراوه، یان به‌یاسا رێكخراوه. ئه‌م بۆچوونه دووره له راستیه‌وه‌و هه‌ندێك جار ئه‌وانه‌ی له رۆحی یاساكان لاده‌ده‌ن یا ئه‌حكامه‌كانی به‌چه‌شنێكی تر ته‌فسیر ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌یانه‌وێت وای پیشان بده‌ن ئه‌وه یاسایه ده‌رفه‌ت ده‌دات به به‌لاڕێدا بردنی ئه‌و دهسهلاَتهی هه‌یانه. نه‌خێر ئه‌وه خراپ به‌كارهێنانی دهسهلاَته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك كه دژ‌و ناكۆكه به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
په‌یمانبه‌ستن بۆ چاكه‌ی گشتی و له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه كۆكه‌ره‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به پێویستی هه‌موو قۆناغێكی گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی و ژیانی هاونیشتمانی زانراوه. له‌بنه‌مادا بوونی یاسا و بڕیار و عورف بۆ رێكخستنی ئه‌رك و لانه‌دان له‌و پرهنسیپانهو ئاگایی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه گشتیه‌كانه. خۆ ئه‌گه‌ر بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامیی تری پێچه‌وانه بێت، ئه‌وا شه‌رعیه‌ت له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌مێژه باس له ته‌حالوفی موفسدین كراوه له‌سه‌ر ئه‌رز. نمونه‌ی جیهانی ناوچه‌یی و ناوخۆیش هه‌ن. بهلاَم نه‌ته‌وه‌ی زیندوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه‌دا ته‌حالوفی موخلسین دروست ده‌كات. به‌جیاوازی ره‌نگ و ئایدیا‌و بیرۆبۆچوونی سیاسیه‌وه.وه‌ك چۆن هاوپه‌یمانێتی گه‌نده‌ڵكاران زۆر جار سنوری بیروبۆچوونه سیاسیه‌كان و ره‌نگ و ته‌نانه‌ت نیشتمان و ده‌وڵه‌تیش تێده په‌ڕێنێت . پرسێكی ئاساییه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌به‌ره‌ی دووه‌مدا هه‌موو هاوپه‌یمانێتیه‌ك ببه‌ستن وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی ئه‌خلاقیی و مرۆڤایه‌تی.
ولاَتانی دیموكراسیی و پێشكه‌وتوو به دروستكردنی به‌ره‌ی دووه‌م و هێزی دووه‌م، گه‌یشتوون به ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رده‌م و بره‌و به‌و هێزه ده‌ده‌ن و سه‌رچاوه‌ی وزه‌شیان گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندیه بالاَكانی خه‌ڵك و ئایندهی نیشتامانهكانیانه. ئه‌مه‌ش به‌دامه‌زراوه‌كردنی ناوه‌نده‌كانی ئیداره‌دانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ڕێوه‌بردن له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ده‌ستوری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موواندا.
ماوه‌یه‌كی زۆره له عیراق و كوردستاندا به ئاشكرا باس له به‌ره‌به‌ندی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كرێت. له‌خراپ به‌كارهێنانی دهسهلاَت و، ناشرینكردنی سیمای حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن، بهلاَم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه‌دا به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر دروست نه‌بووه.
]
كورد ده‌ڵێ: كاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ینێ. واته ئه‌مڕۆ رۆژێكی نوێیه‌و سبه‌ی ئه‌ركی تر هه‌یه، ئه‌مڕۆش ئه‌و سبهینێیهیه كه دوێنێ باسمان ده‌كرد. به‌م پێوه‌ره كاركردن پێویسته، چونكه تا دێت ملهوڕیهكانی به‌ره‌ی موفسدین ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بن كه‌متر نابن، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌م به‌ره‌یه (هاوپه‌یمانی گه‌نده‌ڵكاران) ئه‌گه‌ر له‌پرسه نیشتمانی و گشتیه‌كاندا هه‌میشه بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌بووبێت!! یان ناته‌باو ناكۆك بووبێتن، ئه‌وا له‌شته خراپه‌كاندا زۆر ته‌بان و ئه‌ركی یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن!.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به كوردستانه‌وه، ده‌بینین مانۆڕی پرۆژه‌و پرۆژهكاری به‌مه‌به‌ستی خۆ دزینه‌وه له ئه‌ركه راسته‌قینه‌كه بووه‌ته ئه‌جندای رۆژی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان. راستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌گه‌ر به كردار ده‌یه‌وێت چاكسازیی راسته‌قینه له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا زۆر ئاسانه. هیچ پێویست به‌خۆ ماندوو كردن ناكات، پێویست به پاكێج و پرۆژه‌ی چه‌ند خاڵی و بڕگه‌یی ناكات. فه‌رموون ئه‌وه یاساكان، فه‌رموون ئه‌وه بڕیاره به‌ر كاره‌كان. خۆ یاسا‌و بڕیار هێزی پابه‌ند بوونی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو مانۆڕی پرۆژه‌یه بۆ خۆ دزینه‌وه نییه له ئه‌ركه یاسایی و ئاساییه‌كه چییه؟. خه‌ڵكی كوردستان له ورد‌و درشتی مه‌سه‌له‌كان تێگه‌یشتووه. نه‌ك رووداو، نیازی ناو ده‌رونیش ده‌خوێنێته‌وه. وه‌ك شاعیر ده‌ڵێت( شكور وشیاره مه‌حوی).
هاونیشتمانی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك ژیرترو به‌ئاگاتره له‌وه‌ی كه‌چی ده‌گوزه‌رێت له‌بنی به‌ڕه. وه‌ك چۆن له ئاستی دونیادا وته‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌ڵێ له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا شتێك نه‌ماوه نهێنی و شاراوه بێت. دروسته ئه‌ركی هه‌مووانه شه‌فاف و بێگرێ بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه به‌خشنده‌و ماندووه‌كه‌ی خۆمان. لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئیراده‌ی پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و پێكه‌وه سازشكردنیان زۆر لاوازتره له‌وه‌ی هاونیشتمانیان لێیان چاوه‌ڕێ ده‌كات. ئه‌گینا جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه چی له‌وه ئاسانتره هه‌ر سبه‌ینێ دۆخی په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه‌و یاسای سه‌ر ره‌فه‌كان ده‌ر بهێنرێت و هه‌موولایه‌ك پابه‌ند بكرێت پێیه‌وه، كه دڵنیام به كه‌متر له ساڵێك دۆخ ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆخی ئه‌و بوژاندنه‌وه‌ی كه جاران هه‌بوو. لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌كی ساده بۆ ئاسانكاریه‌كه ده‌خه‌مه روو:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ویسترێت له پرسی نه‌وت و سامانی سروشتی‌دا له شێوازی گرێبه‌ست و فرۆشتن و داهاتیدا، شه‌فافیه‌ت په‌یڕه‌و بكرێت. پێویسته فه‌رموون یاسای ژماره (22) ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان ژماره(2) ی ساڵی 2015 جێبه‌جێ بكه‌ن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر خه‌می دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی تری داهات و هێشتنه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی و په‌ره‌پێدان به به‌رهه‌می خۆماڵی و هاندانی وزه‌ی ناوخۆیی و هه‌لی كار‌و یامه‌تیدانی جوتیارانی كوردستان هه‌یه كه هیچی له‌نه‌وت كه‌متر نییه. فه‌رموون با یاسای ژماره (1)ی رێكخستنی مافی ده‌ستكاریكردنی زه‌وی و زاری كشتوكاڵی ساڵی 2008. وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ببێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته قۆرغكاریی نه‌مێنێت فه‌رموون با یاسای (نه‌هێشتنی قۆرغكاریی و كێبڕكێ) ژماره 3 ساڵی 2013. جێبه‌جێ بكرێت. گونجاوترین میكانیزمی داناوه بۆ رێوشوێنه‌كانی نه‌هێشتنی قۆرخكاریی و پێدانی ده‌رفه‌ت مونافه‌سه‌و سزای دیاریكردوه بۆ قۆرخكاران.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ده‌ستپاك و بێ خه‌وش بن و ته‌می گه‌نده‌ڵی بڕه‌وێننه‌وه، با ئه‌و یاسا گرنگه جێبه‌جێ بكه‌ن كه ته‌واوی رێكاره‌كانی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ی دیاریكردوه. ئه‌ویش یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه ژماره (7)ی ساڵی 1014.
ئه‌م ریزبهندیكردنانهم ته‌نیا وه‌كو نمونه‌یه‌ك و بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك هێنایه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش مه‌به‌ستی بێت ته‌واوی یاساكان ببینێت و بچێته‌وه سه‌ری، له سایتی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌موو یاساكان هه‌ن. له كوردستاندا بۆشایی پرۆژه‌و نوقسانی نه‌خشه‌ڕێگاو كارنامه‌مان نییه. به‌ڵكو به مه‌عریفه‌ی نوێنه‌ره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و خوله‌كانی رابردوودا یاسای شایسته‌و گرنگ ده‌ركراون بۆ جێبه‌جێ بوون، خۆ ئه‌گه‌ر یاساكان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرانایه‌و له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكاندا سزاكان جێبه‌جێ بكرانایه به‌م رۆژه له حوكمڕانی نه‌ده‌گه‌یشت و تارمایی ئه‌و به‌ره‌یه‌ش به‌و چه‌شنه له كوردستاندا دروست نه‌ده‌بوو، كه بووه مایه‌ی وشكبوونی داهات و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
به‌كورتی و به كوردی له هه‌رێمی كوردستان سێبه‌ری ئه‌و به‌ره نه‌خوازراوو لاده‌ره به‌ته‌واوی به‌دیده‌كرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه له ناو ئه‌م گێژاوه‌دا كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست بووه له‌كه‌سه دڵسۆز‌و خه‌مخۆره راسته‌قینه‌كانی ناو هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌كان، به‌ره‌ی دڵسۆزیی و هاوپه‌یمانی دڵسۆزان دروست بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و هه‌موو به‌هه‌ده‌ردان و دزیی و فزیهو ئه‌و هه‌موو بێدادی و، یاسا شكێنییه كۆتایی پێبهێنرێت.
AM:09:47:03/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 4570
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی