وەتەن غەمگین و من غەمگین

‌ئازاد جوندیانی‌

پێرێ وتارێكم نووسی بەناوی كورد بێ هیوا مەكەن وتیایدا هوشداریم دابووە دەسەڵاتی هەرێم و وڵاتانی گرنگی ناوچەكەو وڵاتانی گەورەی دنیاش كە بەرامبەر بێ هیوابوونی كورد بەهۆی قەیرانەكانیەوە، بەتایبەت قەیرانی دارایی ومووچە، خەمسارد نەبن، چونكە بێ هیوابوونی كورد بە داهاتووی خۆی ڕەنگە كوردستان لە هەرێم و شوێنی تریش لە زۆنێكی تەواو دژە داعشەوە  بگۆڕێ بە زۆنێكی خەمسارد و پاسیڤ  بەرامبەر بە هەڕەشەی داعش. بەڵام بڕیارمدا بڵاوی نەكەمەمەوە.
 
دواتر ویستم لەسەر ئەو مشتومڕەی لەبارەی بەشداربوون و نەبوونی پەیەدە لە كۆبوونەوەی جنێڤ ۳ هەیە بنووسم، وازم لەویش هێنا. دواتر ویستم لەبارەی چوونەوە بەغدا بنووسم كە ئێستا لایەنگری ئەو ئاراستەیە لەناو خەڵك و لەناو حزبەكانیشدا ڕوولەزیاد بوونە، كە من بڕوام وایە دواجارو بەزوویش پەنجەی خۆمان ئەگەزین، چونكە ئەوانەی ئێستا لە بەغدا بڕیاربەدەستن، ئەگەر هەوڵی قووڵتر بوونەوەی قەیرانەكانی هەرێمیشیان پێ نەكرێ ئەوا كار بۆ سووكبوونی قەیرانەكانی هەرێم ناكەن، بەتایبەت كە خەریكە میزاجی كوردەواری بە میزاجی سیاسیشەوە لەنێوان پڕۆ بەغدا، تاران، ئەنقەرە كەرت ئەبێ.

لەو باسەش گەڕام و ویستم لەسەر گوزەرانی پێشمەرگە، یان لەسەر زیان ناسییەكۆمەڵایەتییەكانی قەیرانە ئابوورییەكان بنووسم، یان لەسەر مەترسییەكانی بواری خوێندن بنووسم.

بەڵام دواجار نیودێڕەشیعرێكی مستەفا یاملكیم كەوتەوەبیر،  كە ڕەنگ بێ لە سەروبەندێكی وەك ئێستادا نووسیبێتی كە  ئەڵێ:
وەتەن غەمگین و من غەمگین


PM:06:18:28/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 3014 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی