هههههههههه (جه‌فه‌نگی سیاسی)
ئازاد جوندیانی
هه‌رچه‌نده من گرنگیێكی ئه‌وتۆ به باس و خواس و سات و سه‌وداكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و پێشووتریش، دیاركردنی سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ناده‌م، چونكه هیچ جۆره خه‌ونێكم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ڵنه‌چنیوه، كه له‌دیدی مندا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره و تا ئه‌و خه‌سڵه‌ته له‌خۆ نه‌ته‌كێنێ، بڕوام به هه‌ڵبژاردنه‌كانی و به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی نییه و له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌ڵێم پیرۆزیان بێ. به‌ڵام هه‌ر بۆ به‌رچاوڕوونی كوردستانییان، ئه‌مه‌وێ به‌كورتی یه‌كێك له درۆ زله‌كانی پێكهێنانی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌وڵه‌ته نیشان بده‌م، كه له ڕاستیدا پتر له‌وه‌ش كه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه، فێڵێكی بێ ڕتووش و هه‌ڵخەڵه‌تێنه‌ره، كه له هه‌موو دانیشتوانی عێراق ئه‌كرێ.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، قسه‌وباسی زۆری حزب و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌بێ ئه‌مجاره پێكهێنانی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت تایفه و نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب تێپه‌ڕێنێ و عێراقیبوون و ئینتما بۆ عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت و وه‌ك نیشتمان، ببێته به‌ردی بناغه‌ی قۆناخێكی نوێ و حكوومه‌ته‌كه‌یشی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ته‌كنۆكراته‌وه به‌ڕێوه ببرێ و پشك پشكێنه‌ی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی و حزبی تیادا نه‌بێت. خه‌ڵك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌یان به فێڵێك ئه‌زانی و هه‌رواش ده‌رچوو، ئاینده‌ی نزیكیش له‌وباره‌یەوه نه‌ك شتی ترمان بۆ ده‌رئه‌خا، به‌ڵكوو قه‌یرانی ترمان بۆ دێنێته به‌رهه‌م.
ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی باس له عێراقی هه‌مووان و ده‌وڵه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتییه‌كانی (هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه بخه‌نه ناو كه‌وانه‌ی گومان)ه‌وه، كه له زۆر لاوه ده‌هۆڵی بۆ ئه‌كوترا، بگره له‌ناو كوردستانیشدا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهانیش، كه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندین و هاوكات ته‌واو به‌یه‌كتر ناكۆكیش هه‌ر وایان ئه‌گوت. وه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆش زۆر باس له‌وه ئه‌كرێ، كه ئه‌مجاره ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ده‌وڵه‌تی عێراق، به كه‌سانی میانڕه‌و و ته‌كنۆكرات سپێردراوه و خه‌ڵكیش به‌وه گۆش ئه‌كرێ، كه ئه‌مجاره له‌سه‌ر سه‌رینی ئومێده‌واریدا لێی بخه‌ون. به هه‌رحاڵ، هه‌موو ئه‌مانه به شێوه ساده‌كه‌ی به‌شێكن له پڕوپاگەنده، به‌ڵام له‌ناو ته‌ونی چنینیدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی پیلانگێڕیی تێدایه كه په‌له ناكه‌م و دواتر ورده ورده به شێوه‌یه‌كی ڕوون و بگره دراماتیكیش خۆیان نمایش ئه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كوردستان.
به‌ڵام با پرسیارێك بوروژێنم، زۆرم چاوه‌ڕێ كرد كه‌سانی تر، كه گرنگیی زۆر به باس و خواسه‌كانی به‌غدا ئه‌ده‌ن بیوروژێنن، به‌ڵام نه‌مبینی، بۆیه من له ڕێی پرسیارێكی ساده‌ی فره لق و پۆپه‌وه، ته‌واوی پرۆسه‌ی دیموكراتیكی عێراق (وه‌ك دوێنێ، له ئێستاشدا) ئه‌خه‌مه ژێر زه‌بری پرسیاره‌كه‌وه: ئه‌گه‌ر عێراق ده‌وڵه‌تی هه‌مووانه، ئه‌گه‌ر دیارده و سیناریۆكانی تایفه‌گه‌ریی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌گه‌ر پشكپشكێنه‌ی بواردووه؟ با وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه: ئه‌رێ ئه‌گه‌ر وایه شیعه‌كان، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه و ده‌هۆڵ بۆ كۆتایی پشكپشكێنه‌ی تایفی ئه‌كوتن و باسی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات ئه‌كه‌ن، بۆچی به هیچ جۆرێك، ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران نابن؟ دیاره لایه‌نه‌كانی تریش له كورد و سوننه هه‌ر باسی لێوه ناكه‌ن و وه‌ك بابه‌تێكی مه‌ترسیدار و بڤه و تووڕه‌كه‌ری شیعه، هه‌رگیز به‌لایه‌وه ناچن! شیعه‌كان و سوننه‌كان و هه‌موو نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست سه‌ری زمان و بنی زمانیان، خه‌ون و واقعیان بریتییه له چه‌مكه‌كانی پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كگرتوویی و یه‌كێتیی خاكی عێراق و زه‌مانه‌تی ده‌ستووره‌كه‌ی، كه به‌پێی هه‌مان ده‌ستوور باڵاترین پۆست و ده‌سه‌ڵات كه هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆ (سه‌ركۆمار)ه، نه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی حكوومه‌ت. ده‌مادام وایه و ده‌ستووره (پیرۆزه‌كه) وا ئه‌ڵێ، بۆچی كه‌م و زۆر ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی یه‌كێتی و سه‌روه‌ریی خاك و ده‌وڵه‌تی عێراق (به‌تایبه‌ت شیعه‌كان) بۆ ئه‌و پۆسته باڵایه ناگرنه ده‌ست و پشتئه‌ستوور به بنه‌ما و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان، كه ئه‌وان نازی پێوه لێ ئه‌کەن، ئه‌م ده‌وڵه‌ته (پیرۆز)ه ناپارێزن؟ خۆ ئه‌گه‌ر پۆسته‌كانی عێراق، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی عێراق، ئێستا و ئاینده‌ی عێراق بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌كه و (ده‌وڵه‌تی هاووڵاتییانی عێراقه) و تیایدا نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان تایفه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی، باڵاده‌ستیی به‌سه‌ر ئه‌وانی تره‌وه نییه و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و بن ده‌ست له‌م عێراقه (عه‌زیز)ه‌دا نییه، ده‌با شیعه‌كان ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بن و هه‌ر بۆ نیشاندانی نییه‌تپاكیش بێ، ئه‌و پۆسته به كوردێك یان سوننه‌یه‌كی لێوه‌شاوه بسپێرن. به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ربگرمه‌وه، كه هه‌رگیز وه‌ری ناگرمه‌وه، ئه‌بێ به‌پێی ئاكار و ڕێوڕه‌سمی سۆسیال میدیا بڵێم: هههههههههه.
PM:07:22:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3019
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی