هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك زیانه !
ئازاد جوندیانی
هه‌رچه‌نده هێشتا له‌دادگای ده‌ستووری و په‌رله‌مانی عیراقدا مه‌سه‌له‌ی كردن یان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق یه‌كلا نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی تۆماركردنی تۆماری قه‌واره‌و هاوپه‌یمانیه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ئه‌ڕوا (كه ره‌نگه ماوه‌ى تۆماركردن نوێبكرێته‌وه)،.لایه‌نه كوردیه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌رگه‌رمی پرۆسه‌كه‌ن.
شاراوه نیه كه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر‌ى هاوشێوه‌ی له 16 ئوكتۆبه‌ری 2017 ه‌وه داگیركراون و به‌و پێیه‌ش له دۆخێكی ته‌واو نائارام و نائاساییدان . نیشانه‌كانی نائاسایی بوونیان به‌ڕوونی دیارن : به‌عه‌ربكردن، تۆقاندن، تیرۆركردن، ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كورد، سووتاندن و ڕووخاندنی سه‌دان دوكان و خانووی كورد، دووباره راده‌ستكردنى زه‌وى كوردان به‌عه‌ره‌به‌هاورده‌كان كه به‌پیێى یاسا لێیان سه‌نرابووه‌وه، لادانی ده‌یان به‌رپرسی كورد له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و له‌هه‌مووشی زۆرتر سوكایه‌تیكردنی به‌به‌رنامه له‌دژی هاووڵاتیانی كورد و ڕه‌مزه‌كانی. ئایا له دۆخێكی ئاوادا به‌شداریكردنی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كان ، به یه‌ك لیستی یان به فره‌لیستی سیاسه‌تێكی ڕاسته ؟
به‌غدا به‌رده‌وام وا نیشان ئه‌دا كه ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی نائاسایی كردووه (هه‌رچه‌نده ئه‌وان پێیان وانیه دۆخه‌كه نائاسایی بێ ) ریفراندۆم بوو. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ووردبینه‌وه ئه‌و لایه‌نه‌ی هۆكاری نائاسایی بوونی ئه‌و ناوچانه‌یه و ئۆباڵه‌كه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا خۆیه‌تی، ئه‌ویش له‌به‌ر یه‌ك هۆی دیار‌و ڕوون، كه په‌یوه‌سته به جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140 كه له 2006 ه‌وه وه‌ك ئیلزامێكی ده‌ستووری له‌ئه‌ستۆی به‌غدا دایه. هه‌رچه‌نده ئۆباڵه‌كه‌ی ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌ر هێنده نیه، به‌ڵكو له‌شكركێشی و سه‌پاندنی شه‌ڕ و دواجار داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه هاوشێوه‌كانی و كوشت و بڕ و ته‌عریبكردنه‌وه‌و وه‌ده‌رنانی خه‌ڵكی كورد تاوانێكی دیكه‌یه كه به‌داخه‌وه زۆر له حزبه‌كانی كوردستان یان خۆیان لێ بێده‌نگ كردووه، یان به شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه باسی لێوه ئه‌كه‌ن. له ئاستێكی فراوانتردا به‌غدا به‌رپرسه له‌هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140 ه‌وه له‌و ناوچانه ڕوویان داوه‌و ڕه‌نگه له‌داهاتووشدا ڕوو بده‌ن. دیسان به‌داخه‌وه كه هێندێ له‌حزبه‌كانی كوردستان و نووسه‌رانیش ئۆباڵی ئه‌و دۆخه به ئیمتیاز نائاساییه‌ی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر، ئه‌ڵبه‌ته به مه‌به‌ست ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ریفراندۆمی كوردستانه‌وه‌و هیچ جۆره به‌رپرسیاریه‌تیێك ناخه‌نه ئه‌ستۆی به‌غدا. گوتاری میدیایی و سیاسی هێندێ له‌لایه‌نه‌كان له‌ناو ده‌سه‌ڵات و له‌ناو ئۆپۆزسیۆنیشدا ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه كورد پتر له‌سه‌دا په‌نجای خاكی كوردستانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه له‌پاڵ هێندێ ئامانجی سیاسی په‌یوه‌ست به ململانێكانی ناوخۆی كوردستان و دیمه‌نێكی شه‌رمه‌زارانه‌شه له مامه حه‌مه‌یی و ماستاوكردنه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا (كاتێكی تر پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته) .
ئێستا له‌و دۆخه‌دا چوونه ناوهه‌ڵبژاردن بۆ كورد له‌كه‌ركوك و ناوچه سه‌رله‌نوێ داگیركراوه‌كانی كوردستان زیانی هه‌یه یان قازانج ؟ بڕوام وایه لێكدانه‌وه‌ی زۆری ناوێ و ڕك و ڕاست ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانین كه به‌زیانی كورد ته‌واو ئه‌بێ. با وادابنێین كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو نوێنه‌ری گه‌یشتنه په‌رله‌مانی به‌غدا، ئایا كورد به‌هه‌ر ژماره‌یه‌كی چاوه‌ڕوان كرا‌و له به‌غدا ئه‌توانێ چی بكا له‌به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی شیعه له په‌رله‌مان؟ وه‌ڵامی ئه‌مه وه‌ك ئه‌لف و بێ وایه، كورد ناتوانێ هیچ بكا و هیچ قازانجێكی لێ بچنێته‌وه. له‌چوارساڵی ڕابردوودا چی ده‌سكه‌وت؟ نوێنه‌رانی كورد له‌وێ توانیان چ ده‌سكه‌وتێك بۆ كورد وه‌دیبێنن؟ ئه‌وه‌ی له‌ژماره‌ی فراكسیۆنی كورد یان فراكسیۆنه كوردیه‌كانی به‌غدا قازانج ئه‌كا ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌یه كه دواتر به‌هۆی ده‌نگی كورده‌وه له په‌رله‌مان ئه‌بێ به سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق. ئه‌زانین گووشاری ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو ئێران و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك توركیاش له‌سه‌ر كورد زۆر بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردندا بكا، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه له‌به‌رامبه‌ر چی وا گووشار له‌كورد ئه‌كه‌ن؟ گره‌نتی چیان به كورد داوه؟ بۆ نموونه گره‌نتی ڕاست و دروستیان به كورد، به‌تایبه‌ت له‌وناوچانه داوه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دروست و به‌پێی میكانیزمه دیاركراوه‌كانی ده‌ستوور مادده‌ی 140 جێ به‌جێ ئه‌كرێ و ئه‌گه‌ر جێ به‌جێش كرا كێن ئه‌و لایه‌نه ئقلیمی و ده‌ولیانه‌ی زه‌مانه‌تی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه عیراق پابه‌ند بكه‌ن بێ گرێ و كۆڵ په‌سندی بكا‌و كاری پێ بكا؟ بودجه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ڕێننه‌وه؟ یاسای نه‌وت و گاز په‌سندئه‌كرێ؟ مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن؟ یان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بڵێین، گره‌نتی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ئه‌و 55 مادده ده‌ستورییه‌ی به‌غدا به‌ڕۆژی ڕووناك پێشێلی كردوون جارێكی كه پێیانه‌وه پابه‌ند بێت؟ یاخود هه‌موو گه‌ره‌نتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی گووشار هه‌ر ئه‌وه‌یه كه لێیان ئه‌بیسین كه ئه‌وان لایه‌نگری هه‌رێمێكی به‌هێزی كوردستانن و هیچی تر، به مه‌رجێك هه‌موو لێدوانه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی خاڵیه له باسكردنی ئاینده‌ی كه‌ركوك و ((ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان)).
بۆیه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه كورد ته‌نیا بۆ قافی قسه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و ناوچانه پێویسته نه‌ك بۆ قازانجی كورد و ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه. دڵنیام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه باشتر له‌من و له‌حزبه‌كانیش به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كانیان و ئاینده‌كه‌ی تێ ئه‌گه‌ن و ئه‌زانن، بۆیه من بڕوام وایه باشتر وایه كورد له‌و ناوچانه به‌شداری نه‌كاو له‌بری ئه‌وه به‌ئاشكراو ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆی بۆ (عصیانێكی مه‌ده‌نی) ئاماده بكا و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی هه‌رێمیش هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێستی بن . با كوردی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه له میانی عصیانێكی مه‌ده‌نیدا ده‌نگی خۆی بدا نه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنێكدا، كه هیچی بۆ ئه‌وان تیا نییه، چونكه كورد به‌هه‌ر ژماره‌یه‌كه‌وه بچێته په‌رله‌مانی به‌غدا ناتوانێ هیچ بڕیارێك و هیچ یاسایه‌ك به قازانجی كورد تێپه‌ڕێنێ و بگره ئه‌بێ ببێته (شاهد الزور)ی زنجیره‌یه‌ك یاسا‌و بڕیاری په‌رله‌مانی دژ به كورد. له‌باشترین حاڵه‌تدا نوێنه‌رانی كورد له‌په‌رله‌مانی به‌غدادا ته‌نیا ئه‌توانن له‌دانیشتنه‌كان بچنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌شدار نه‌بن. هۆكاری هیچ پێ نه‌كرانی نوێنه‌رانی كوردیش له‌به‌غدا ئه‌وه‌یه كه ئیتر له‌عیراقدا حساب حسابی زۆرینه‌و كه‌مینه‌یه نه‌ك سازان و توافقاتی جاری جاران .
PM:05:22:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3711
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی