شه‌یپورژه‌نانی به‌رله‌شكری داگیركه‌ر
ئازاد جوندیانی
گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌ل ومه‌رجێكی ناسك ، به‌ڵام چاره‌نووسسازدا تێ ئه‌په‌ڕێ . گه‌ل له 25 ی سه‌پتێمبه‌ری ڕابردوودا بڕیاری خۆیدا ، كه ئه‌یه‌وێ سه‌ربه‌خۆبێ . له‌به‌رامبه‌ردا عیراق و توركیا‌و ئێران و هه‌روا سوریاش له دژیدا هاوگووتارو هاوهه‌ڕه‌شه‌ن ، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و گه‌مارۆدان و برسیكردن به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێنه‌وه . ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ی بترسێنن و ناچاریان بكه‌ن خۆیان بده‌نه ده‌ست ئیراده‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه ، كه كورد له‌هه‌موو لایه‌نێكی تر به‌كرده‌وه ئیراده‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به‌خۆی ئه‌زانێ و سه‌د ساڵ تاقیان كردۆته‌وه ، بۆیه زمانی دوژمنكارانه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئقلیمیانه ، كه له‌سه‌ربنه‌مای نه‌ته‌وه‌په‌رستی و مه‌زهه‌بی سه‌رده‌ست و داگیركه‌ر بنیات نراون به نامۆ‌و چاروه‌ڕوان نه‌كراومان نه‌زانیوه‌و نازانین.
ئه‌گه‌رچی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا تۆنی گوتاری دوژمنایه‌تی هێندێكیان به‌رامبه‌ر به‌كورد به‌رزو نزمیشی تێ كه‌وتبێ و هه‌ندێ وه‌خت وه‌ك دۆست خۆیان نمایش كردبێ ، به‌ڵام كاتێ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكری كێشی و گه‌مارۆدان و برسیكردن و ئیراده زه‌وتكردنمان لێ ئه‌كه‌ن ، ئیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ وه‌ك دۆست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌یان به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بن ، به هیچ لۆژیكێك ناكرێ وه‌ك دۆست ته‌ماشایان بكه‌ین ، مه‌گه‌ر به قسه‌و كردار به‌و سیاسه‌ته نادروسته‌ی خۆیاندا بچنه‌وه .
ئه‌گه‌ر گووتاری ئه‌و وڵاتانه ، له‌ناوبێده‌نگی وڵاتانی تری دنیادا ، وتاری هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن بێت ، به ئامانجی چۆك پێدادانی خه‌ڵكی كوردستان ، تۆ بڵێی گووتاری هێندێ لایه‌ن و كه‌س و میدیای كوردستان خۆی ، كه هاوئاهه‌نگ و هاونه‌وای گووتاری ئه‌و وڵاتانه بێت و ببێته به‌شێك له پڕۆژه‌ی ترساندن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كوردستان به ئیراده‌ی ئه‌وان كه وه‌ك وڵاتانی ( ته‌وق ) ناودێرئه‌كرێن ، ئه‌بێ چ ناوێك له‌و گووتاره‌ی ناوخۆی كوردستان بنێین ، كه له‌پشت ده‌سته‌واژه‌كانی دڵسۆزی نیشاندان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌بنه به‌شێك له كۆرسی ئه‌و ئاوازه نه‌شازه‌ی كه ئه‌ڵێ : كورد تۆ بێ ئیراده به ، كورد تۆ ته‌سلیم به ، كورد تۆ زۆر له‌وه بچوكتری كه له‌م ناوچه‌یه‌دا ببیته خاوه‌نی خۆت ، كورد تۆ هه‌ر بۆ ئه‌وه خوڵقاوی كۆیله‌و به‌نده‌و برابچوكی زه‌لیلی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌سه‌رده‌سته‌كانی تر بیت .
من له خه‌ڵكی كوردستان ، له‌وانه‌ی به‌دڵ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا‌و له‌وانه‌ش كه ده‌نگیشیان نه‌دا ئه‌پرسم :
ئه‌رێ كۆرسه ناوخۆییه‌كه‌ی كوردستان ، شایسته‌ی چ ناوێكن ؟ بڕوام وایه ئه‌بێ ته‌نیا به‌وه ناودێریان بكه‌ین كه ، ئه‌مانه شه‌یپورژه‌نی به‌رله‌شكری داگیركردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كوردستانن .
PM:11:39:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 8585
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی