"نا" بۆ سوكایه‌تیكردنی به "نا"!
عه‌بدوڵڵا خالید
"1"
له‌هه‌ناوی هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی ریفراندۆمدا له هه‌موو دونیادا ،"نا"یه‌كی گه‌وره هه‌یه.ته‌نانه‌ت خودی ریفراندۆم له‌زۆرێك له زمانه جیهانی و بگره واتا كردارییه‌كه‌یدا شیكردنه‌وه به‌لای "نا"دایه.
زه‌وتكردنی ئه‌و مافه له هاوڵاتیان وپه‌ناردنه به‌ر تۆقان و گرتن ولێدانی نه‌یارانی "نا"پڕۆسه‌كه بێ مانا وبێ له‌زه‌ت ده‌كات.ده‌بێته پڕۆسه‌یه‌كی ناكامڵ و یه‌كلایه‌نه و له "راپرسی"ه‌وه ده‌یكاته "به‌ڵێ پرسی"له كاتێكدا،ریفراندۆم بۆ "ناپرسی "و "به‌ڵێ پرسی"یه له هه‌مان كاتدا!
"2"
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌وه‌ی ده‌نگ به "نا "بدات خاین وخۆفرۆشن،له‌راستیدا ده‌بوو رێگایه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرن،به‌نموونه كوده‌تاو راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چونكه رێگای ریفراندۆم واتا ده‌بێت رێز له "به‌ڵێ" و "نه‌خێر"بگرێت له‌یه‌ك كاتدا و،پێت وابێت كه‌سیان له كه‌سیان نیشتمان په‌روه‌رترنین،به‌ڵكو دواجار هه‌مووان هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن!
كه بیر له مێژووی بزوتنه‌وه‌ری رزگاریخوازی كورد ده‌كه‌یته‌وه كه پڕه له كوشتن و شه‌ڕی ناوخۆ‌و له‌نێوبردن،هه‌ست ده‌كه‌یت له‌راستیدا هه‌ڵبژاردنی ریفراندۆم ته‌نها رێگه‌یه‌كه بۆ "رای گشتی ده‌ره‌وه" به‌كارده‌هێنرێت،نه‌ك بۆ رێزگرتن له "رای گشتی ناوخۆ"! ئه‌و شانۆیه‌ی كه ئێستا له‌كاردایه و لایه‌نگرانی "نا" ده‌گیرێن ولێده‌درێن و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت،له‌راستیدا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وانه‌ن كه بڕیاری ریفراندۆمیان داوه.گه‌سێك كه موحاسه‌به بكرێت ئه‌وانن،چونكه ئه‌وان بڕیاری راپرسیان داوه‌و ته‌حه‌ولی ده‌نگی "نا"ش ناكه‌ن!
"3"
ده‌ستگا گشتییه‌كانی هه‌رێم،په‌رله‌مان و حكومه‌ت و قه‌زا و...تد،به‌هه‌موو لق و پۆپه‌كانیه‌وه،ده‌بێت هاوسه‌نگی رابگرن له نێوان به‌ڵی و نه‌خێردا.ئه‌وان ده‌بێت لایه‌گیری نه‌كه‌ن ورێز له هه‌مووان بگرن.چونكه دواجار بڕیار بڕیاری ئه‌وان نیه،به‌ڵكو بڕیار بڕیاری هاوڵاتیانه له ریفراندۆم.به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم په‌لاماری ئه‌م و ئه‌وده‌ده‌ن،ده‌یگرن و لێیده‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر وا بڕوات ده‌شی كوژن!
ده‌ستگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم،دواجار هه‌موو ده‌ستگا ئه‌منییه حزبییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه،چونكه دواجار مووچه‌كانیان له‌سامانی گشتی ده‌ڕوات،به‌شێك له مووچه‌كه‌ی له‌پاره‌ی ئه‌و هاوڵأتییه‌وه هاتووه كه ده‌نگی نه‌خێره‌و لێی ده‌دات یان ده‌یگرت و ده‌یكوژێت!
بۆیه تكایه چۆت رێز له "به‌ڵی "ده‌گرن وه‌ك ئه‌وه‌ی هاونیشتمانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن،ئاوه‌هاش رێز له "نا "بگرن وه‌ك هاونیشتمانی ئه‌م هه‌رێمه و،هیچی دیكه سوكایه‌تی به "نا"مه‌كه‌ن!
PM:01:15:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی