به‌هۆكاری جیاجیای سیاسی و تائیفی و ئیتنی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی شه‌خسی، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و له‌هه‌ردوو خوله‌كه‌ی پێشتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و له‌ئاستی ئه‌دا چاودێریكردنه‌كه‌ی لاواز یان وه‌ك پێویست نه‌بوو كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر هه‌یبه‌تی په‌رله‌مانتاران و هه‌یمه‌نه‌ی خودی دامه‌زراوه‌كه دروست كردبوو به‌چه‌شنێك كه گه‌شتبوه ئه‌و راده‌یه‌ی وه‌زیر هه‌بووه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه‌له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند دابنیشێت یان خۆی به گه‌وره‌تر و به‌رزتر بینیوه و له‌و رۆژه‌وه‌ی كه سوێندی خواردوه نه‌هاتوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه سیسته‌می حوكمرانی به‌پێیی ده‌ستوور له عیراقدا په‌رله‌مانیه‌و خودی په‌رله‌مان به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌و تێكرای ده‌زگا و دامه‌زراوه‌مانی دیكه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵات و هێزی یاسایی و ئیداری و دارایی و كارگێری وه‌رده‌گرن.
به‌پێچه‌وانه‌ی پێشتر پێده‌چێ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌رێگه‌ی به‌هێزكردنی لایه‌نی چاودێریكردنی به‌پرسان و لێپرسنه‌وه ( استجواب ) ی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی كه‌له‌مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیه‌وه تێوه‌گلاون، بیه‌وێت گروتینێك هه‌م به‌كاری په‌رله‌مانی بدات و هه‌م ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌م ده‌رهێنانی حكومه‌ت له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ری به‌رده‌وامی داعشه‌وه تێیكه‌وتووه به‌فعلی و عه‌مه‌لی ببێته ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی نوێنه‌رانی خه‌ڵك.
سه‌رباری مه‌غزا ره‌قابی و ئیداریی و داراییه‌كه‌ی ، ئه‌وه‌ی شوێنی قسه‌كردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی لێپرسینه‌وه‌یه‌ی وه‌زیره‌كان هه‌ربه‌ته‌نها له پێكهاته‌یه‌كی سیاسی و تائیفه‌یه‌كی دیاریكراودا قه‌تیس نابێت و كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی هه‌موو لایه‌كی گرتوه‌ته‌وه و جگه‌له وه‌زیری به‌رگری وه‌ك سونه و وه‌زیری دارایی وه‌ك كورد ، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه و خودی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك شیعه ئاماده‌كارییان بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه.
له‌په‌یوه‌ندیدا به هه‌رێمی كوردستان و تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ، دوو خاڵی گرنگ هه‌یه كه پێویسته تیشكیان بخه‌ینه‌سه‌ر:
یه‌كه‌م / له‌وكاته‌وه‌ی كه رێكه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق شكستیهێنا، واته زیاتر له ساڵێكه هیچ جۆره سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ولێر بۆ به‌غدا نه‌كراو جگه‌له ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد چه‌ندین لایه‌نی سیاسی و رووناكبیر و راگه‌یاندنكار و كه‌سایه‌تی داوایانكرد پێویسته هه‌رێم وه‌فدی بنێرێت و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا رێككبكه‌وێت و ژیانی خه‌ڵكی له‌و چه‌رمه‌سه‌ری و كوێره‌وه‌ریه بهێنرێته ده‌ره‌وه، كه‌چی نه‌ك گوێیان لێنه‌گرتین به‌ڵكو تۆمه‌تی خۆفرۆش و قسه‌ی ناره‌وایان بۆ داده‌تاشین، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی كه كورسیه‌كه‌ی هوشیار زێباری كه‌وته غه‌رغه‌ره به‌په‌له و هه‌ڵه‌داوان وه‌فدێكی ته‌واو ئه‌ندام پارتی به‌ناوی حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گه‌شتنه به‌غداد ، لێره‌دا دوو پرساری جه‌وهه‌ری ده‌وروژێت:
1. ئایا پۆستی هۆشیار زێباری گرنگتره له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه رۆژانه ده‌ینۆشن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كه ئێمه له‌په‌رله‌مان كردوویشمانه به قانون بۆچی هه‌ر هیچ نه‌بێت پاره‌ی جوتیارانی سه‌رف نه‌كرد؟ ده با ئه‌وه‌ی بكردایه‌و له‌سه‌ر یه‌كێك له‌مانه حه‌یده‌ر عه‌بادی و شیعه ده‌ریانبكردایه، ئه‌وكات سه‌ری ئێمه‌شی له په‌رله‌مان پێبه‌رز ده‌بوو.
2. ته‌نها دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت ، وه‌فدێكی یه‌كێتیی له‌به‌غداد بوو بۆ توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن به‌شێك له سه‌ركرده‌و راگه‌یاندنه‌كانی پارتی باسی ئه‌وه ده‌كرا كه چوونی وه‌فد بۆ به‌غداد لێدانه له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ، به‌ڵام پێیان نه‌وتین ئه‌م وه‌فده‌ی خۆیان بۆ چیه؟ ئه‌مه‌یه كه ده‌ڵێن بانێكه‌و دوو هه‌وا
دووه‌م / ته‌مه‌نی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان له كوردستان بۆ 1992 ده‌گه‌رێته‌وه ، به‌ڵام له عیراق ساڵی 2005 ، وه له‌هه‌رێم كێشه‌ی تائیقی و ململانێی سه‌دان ساڵه‌ی مه‌زهه‌بی نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه په‌رله‌مان نه‌ك توانای لێپرسینه‌وه‌ی نیه به‌ڵكو بونی نه‌ماوه و ئیفلیجكراوه.
PM:05:53:05/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 2413
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی