تاڵه‌بانی و گریمانه بنچینه‌ییه‌كان
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
كاتێك ده‌رباره‌ی تاڵه‌بانی ده‌نوسین، پرسیارێكی ساده دێته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاڵه‌بانی به چ مه‌به‌ستێك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دامه‌زراندووه؟ ئینجا بۆچی له ساڵی ١٩٧٥دا نه‌ك پێشتر؟ لێره‌دا ساڵه‌كه یارمه‌تیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه ده‌دا.
ساڵی ١٩٧٥ ساڵی هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی كوردستانه، نه‌ك به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیره‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی پووكانه‌وه‌ی گیانی به‌رگری له‌ده‌ستدانی فاكته‌ری ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه.
ئه‌گه‌ر ١٩ی ئازار به رۆژی هه‌ره‌سهێنانی شۆڕش دابنێین، ده‌رده‌كه‌وێ كه تاڵه‌بانی پاش ٦٤ رۆژ له هه‌ره‌س، یه‌كێتیی دامه‌زراندووه‌و له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن دا ئاماژه‌ی گرنگ و رۆشن بۆ كاركردن له‌پێناوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداردا، ده‌بینین و له یه‌كه‌م سه‌روتاری رۆژنامه‌ی شه‌راره-ش كه له تشرینی دووه‌می ١٩٧٥دا ده‌رچووه هه‌ر ئه‌و ئاماژانه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی رونتر، دوباره كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه به‌م واتایه دێت كه په‌یامی مێژویی یه‌كێتی ئه‌وه بووه كه بۆشاییه‌كه پڕ بكاته‌وه، خه‌باتی چه‌كدار هه‌ڵگیرسێنێته‌وه و رابه‌رایه‌تیی گه‌ل بكات.
ناو وڵات، رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی لێ ده‌رچێ، هیچ رێكخستنی دیكه‌ی لێ نه‌بوو. كۆمه‌ڵه‌ش تا ئه‌و كاته رێكخراوێكی ده‌سته‌بژێر بوو، هێشتا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌لوا بوو كه ببـێ به رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری.
دواتر كه بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست له‌سه‌ر ده‌ستی ساڵح یوسفی دامه‌زرا، ئه‌ویش زۆرتر وه‌ك رێكخراوێكی نهێنیی ناڕاگه‌یه‌نراو كاری ده‌كرد. پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی یه‌كێتی، ئینجا سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێكی شۆڕشگێڕی ماركسیست له‌سه‌ر ده‌ستی سامی عه‌بدولڕه‌حمان و هه‌ڤاڵه‌كانی دامه‌زرا.
بیرۆكه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار ته‌نها له مێشكی تاڵه‌بانی-دا یه‌كلاكرابۆوه. ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ته‌نها پاش دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا گه‌ڵاڵه بوو. پاشان، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه سه‌ركردایه‌تیی خۆی له‌ده‌ستدا‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كی گه‌نجتر هاته ئاراوه، بیرۆكه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی، هه‌نگاوی كرداره‌كیی بۆ پێشه‌وه نا.
له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست‌دا بیرۆكه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار بیرۆكه‌یه‌كی به‌هێز نه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه بزوتنه‌وه له قۆناغی دامه‌زراندندا وه‌ك رێكخراوێكی»ریفۆرمیست» هه‌ڵده‌سوڕا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه چووه ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، بیرۆكه‌كه له بیرۆكه‌یه‌كی ناواقیعییه‌وه بووه بیرۆكه‌یه‌كی شیاوی جێبه‌جێ كردن، به‌ڵام چه‌مكی خه‌باتی چه‌كدار له‌لای تاڵه‌بانی و له‌لای سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه دوو چه‌مكی جیاواز بوو، چونكه تاڵه‌بانی ئامانجی به عیراقی كردنی شۆڕش و روخاندنی رژێمی هه‌بوو، له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه خه‌باتی چه‌كداری وه‌ك كارتێكی فشار ده‌ویست و ئاماده بوو به وازهێنانی به‌غدا له پرۆژه‌ی راگواستنی گونده‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ بڕگه‌ی ناو یاسای ئۆتۆنۆمی، له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشت ببێته‌وه.
ئایا ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی پلانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری دانه‌نایه، ده‌توانرا خه‌باتی چه‌كدار له كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه؟ ئه‌سته‌مه به وردی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه، به‌ڵام به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناو وڵات و شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌كرێ وا بۆ مه‌سه‌له‌كه بچین كه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له ساڵی ١٩٧٦ ده‌ستی به جێبه‌جێ كردنی پلانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار نه‌كردایه، ده‌شێ خه‌باتی چه‌كدار له‌كاتێكی دره‌نگتردا هه‌ڵبگیرسایه و ئه‌وه‌ی كه زۆرتر رێی تێده‌چێ ئه‌وه‌یه كه ده‌شێ خه‌باتی چه‌كدار له ساڵی ١٩٧٩، پاش هه‌ره‌سهێنانی رژێمی شا له ئێران، یاخود له ساڵی ١٩٨٠ پاش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عیراق-ئێران ده‌ستی پێ بكردایه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌ر چاو بێ كه له ساڵانی ١٩٧٩‌و ١٩٨٠دا به‌غدا قۆناغی یه‌كه‌می راگواستنی گونده‌كانی ته‌واو كردبوو.
بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار له‌و كاته‌دا ئاسان نه‌ده‌بوو، له‌كاتێكدا تاڵه‌بانی ده‌یویست، هه‌ر واشی كرد، خه‌باتی چه‌كدار پێش ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی راگواستنی گونده سنورییه‌كان ده‌ست پێ‌بكا بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گونده راگوێزراوه‌كان بتوانن به‌رپه‌رچی پرۆژه‌كه بده‌نه‌وه و به‌شدار بن له خه‌باتی چه‌كداردا.
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له ساڵی ١٩٧٥دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دانه‌مه‌زراندایه چی رووی ده‌دا؟ زۆر ئه‌سته‌مه بیر به‌لای ئه‌وه‌دا بچێ كه كۆمه‌ڵه له‌و كاته‌دا، به‌و سه‌ركردایه‌تییه بێ ئه‌زمونه‌ی كه‌هه‌یبوو و به‌و ژماره كه‌مه‌ی كادیر كه له ریزه‌كانیدا بوون، بیتوانیایه ته‌نها رابه‌رایه‌تیی خه‌باتی چه‌كداری بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌شی بكردایه، پێشبینی نه‌ده‌كرا تاسه‌ر بتوانێ به‌رده‌وام بێ.
بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه باڵێكی شۆڕشگێڕ له‌ناویاندا هه‌بوو، ئه‌سته‌مه به‌و بیره ریفۆرمیستییه‌ی كه به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، بیتوانیایه ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوی خه‌باتی چه‌كداری پێشكه‌ش بكردایه. خۆدورخستنه‌وه‌ی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست، ساڵح یوسفی، له به‌شداری كردن له خه‌باتی چه‌كدار‌و مانه‌وه‌ی له به‌غدا به‌بێ هیچ پاساوێك تا ئاشكرابون‌و تیرۆركردنی له ساڵی ١٩٨١، زۆر شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی سه‌رده‌می رژێمی شا، له جموجوڵی تاڵه‌بانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار نیگه‌ران نه‌بونایه، هه‌رگیز كارئاسانییان بۆ دامه‌زراندن و جموجوڵی سه‌ركردایه‌تیی كاتی بۆ په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانی نه‌ده‌كرد.
له‌به‌ره‌نجامی كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێ كه تاڵه‌بانی به دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دانانی پلان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار له كوردستان، ژیانی سیاسیی له كوردستان، زیندووكرده‌وه و ئومێدێكی تازه‌ی به گه‌له‌كه‌ی به‌خشی.
جۆرجی بلیخانوڤ له كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی»رۆڵی تاك له مێژوودا» وتویه‌تی خه‌سڵه‌ته‌كانی پیاوه مه‌زنه‌كان «خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌كانی رووداوه‌كانی مێژوو دیاری ده‌كه‌ن». ئه‌مه‌ش، به‌دڵنیاییه‌وه، له زۆر رووه‌وه تاڵه‌بانی ده‌گرێته‌وه.
PM:01:42:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1173
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی