گۆڕان نەوەی نوێ قبوڵ ناکات

‌کەمال چۆمانی

هۆکارەکەشی تەنها ئەوەیە کە پێیان وایە جوڵانەوەکە لێدانێک بوە لە گۆڕان. قبوڵنەکردنی جوڵانەوەیەک، یان حیزبێکی سیاسیی، دەبێت هۆکارێکی مەعقوڵی لەپشت بێت ئەگەرنا بانگەشەکانی دیموکراسییت دەخاتە ژێر پرسیارەوە، هەروەها ئەو مەترسییەش نیشاندەدات کە تۆی هێزی سیاسیی ئەگەر حوکمڕانیی وڵات بکەیت، بڕوات بە فرەیی سیاسیی نەبێت. ئەگەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ هێزێکی فاشیست و نیۆ-بەعسییە، بەدڵنیایی مامەڵە-لەگەڵ-نەکردنی هەڵوێستێکی دیموکراتییکانەیە. بەڵام تەنها لەبەرئەوەی تا رادەیەک لەسەر حیسابی جەماوەرێتیی حیزبێک بوە، ئەو حیزبە رەتیبکاتەوە، ئەوە مەترسییە.

چ شەرمە یەکێتیی بەو هەمو دژایەتییەی بزوتنەوەی گۆڕان و دو جار سوتاندنی ئێنئاڕتیی و هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی سەرەکیی نەوەی نوێ، وەک حیزبێکی ساسیی مامەڵەی لەگەڵ دەکات، کەچی گۆڕان کە خۆی قوربانیی رەتکردنەوەیە لەلایەن پارتیی و یەکێتیی لە رابردودا، مامەڵە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناکات.


AM:11:00:13/05/2020

ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی