ئه‌ردۆغان داود ئۆغلووشی وه‌لانا
بورهان شێخ ڕەئوف
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا ( AKP) كه‌له سه‌ره تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه واته له ساڵی 2002 ه‌وه حوكمڕانی توركیایه كه به‌ته‌نیا كابینه‌ی حكومه‌تی پێكده‌هێنا و ا جاری سێهه‌مه كه كابینه‌ی حكومه‌ت به ته‌نیا پێكده‌هێنێت هه‌رچه‌نده له دوا هه‌ڵبژاردندا له حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی كردوو نه‌یتوانی به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت به‌ڵام نه‌چووه ژێر باری حكومه‌تی ئیئتلافی و په‌نای بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌خت برد .
ئه‌ویش به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیموكراسی و خووڵقاندنی بارودۆخێكی بارگاوی به ترس و تۆقاندن و په‌لاماردانی نه‌یارانی سیاسی خۆیان له كورد وچه‌په‌كان و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له نه‌ژاد په‌رسته توركه‌كان له ئاكامدا توانی له هه‌ڵبژاردنی پێشووه‌خته‌دا له تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو 2015 دا ئه‌نجامه‌كان بگۆڕێت و جارێكی تر حكومه‌تیان به ته‌نیا پێكهێنا.
له ئێستادا كه وابۆ بیست مانگ ده‌چێت د. ئه‌حمه‌د داودئۆغلو كه سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه بكه به یه‌كێك له بیرمه‌نده كانی پارته‌كه ناسراوه‌و خاوه‌نی ده‌یان كتێب و لیكۆڵینه‌وه‌یه كه دیارترینیان ( قووڵایی ئیستراتیجیه ) كه له ڕابردوودا زۆرجار ده‌نگۆی ئه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ململانێ و ناكۆكی له نێوان ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار‌و و داود ئۆغلو دا هه‌یه به‌ڵام حاشایان لێده‌كرد .
ئه‌گه‌رچی ده‌ستووری توركیا ڕێگا نادات سه‌رۆك كۆمار حزبی بێت و لایه‌نگری له هیچ لایه‌نێك بكات به‌ڵام ئه‌ردۆغان له ڕابردوودا بۆ چه‌ندین جار ده‌ستووری پێشێلكردووه‌و وه‌كو ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی پار له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردی و قورئانێكی گرت به ده‌ستیه‌وه و شار به‌شار گه‌ڕا و دواتر سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه زۆر كه‌م له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕووی داوه , به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیتر ناتوانن نكووڵی لێبكه‌ن ده‌ركه‌وتنی ناكۆكیه‌كانه به ئاشكرا له میدیاكاندا كاتێك داود ئۆغڵو له وڵاتی قه‌ته‌ر بوو سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بوو له‌وێنده‌رێ ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری پارته‌كه‌ی بڕیارێكی ده‌ركرد كه زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی دانانی لێپرسراوه‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌رۆكی پارت واته داوئۆغلو ئه‌ستانده‌وه .
له هه‌مانكاتدا بڵاو بوونه‌وه‌ی ستوونێك له یه‌كێك له سایته‌كاندا له لایه‌ن نووسه‌رێكی نه‌ناسراوه‌وه له سه‌ر كاروكرده‌وه‌كانی داود ئۆغلو دژ به ئه‌ردۆغان كه هه‌ندێك له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه نووسه‌ره‌كه كه‌سێكی زۆر نزیكه له ئه‌ردۆغان له ناو حیزب‌دا , له هه‌مانكاتدا جیاوازی تێڕوانینه‌كانیان له سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له توركیا له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی فاكته‌رێكی تری ناكۆكیه‌كانه له نێوان ئه‌ردۆغان و داود ئۆغلو كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاریش نیه له ناو ئه‌كه‌په‌دا ململانێ ی وا سه‌رهه‌ڵبدات پێشتر له گه‌ڵ عه‌بدوڵاگویل ی سه‌رۆك كۆماری پێشوویش ڕوویدا.
ئیستا ئیتر هیچ گومانێك نه‌ما له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی له نێوان ئه‌و دووانه‌دا له دوای ڕاگه‌یاندنی داود ئۆغلو كه ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان ده‌كێشێته‌وه و به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی حیزب ئۆتۆماتیكی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌بێته‌وه .
خاڵێكی تری ناكۆكیه‌كانی نێوانی ئه‌و دووانه ئه‌و ڕێكه‌وتنه بوو كه له نێوان توركیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆ كرا له نێوان داود ئۆغلو و مێركل سه‌باره‌ت به ڕێگرتن له ڕۆیشتنی په‌نابه‌ران كه ئه‌رۆدۆغان پێ ی باش نه‌بوو ده‌یوویست وه‌كو كارتێكی فشار به كاری بهێنێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌له ئه‌نجامی ئه‌م باسه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت وادیاره له هیچ دۆسێیه‌كدا ته‌باو گونجاو نه‌بوون له سه‌ركووتكردنی گه‌لی كورد و حاشاكردن له مافه ڕه‌واو به‌رهه‌قه‌كانیان نه‌بێت .
PM:01:40:11/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 5535
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی