عێراق له نێوان ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزه‌سیۆندا
بورهان شێخ ڕەئوف
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌م جارم نیه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنووسم چ بۆ هه‌رێمی كوردستان و چ بۆ عێراقیش هاوكێشه‌ی حوكمڕانی و پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی وڵات به بێ بوونی لایه‌نی ئۆپۆزه‌سیۆن و ڕكابه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی نابهرابهرو ناو هاوسه‌نگ ده‌بێت و ئاكامه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه ده‌بێت كه ئێستا له عێراقدا ده‌یبینین كه له شانزه ساڵی ڕابردوودا هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه كه شایانی پێ‌زانین و ستایش بێت واته ئه‌گه‌ر به‌راوردی لایه‌نه پۆزه‌تیف و نه‌گه‌تیفه‌كانی بكه‌ین بێگومان نهگهتیفهكان زیاترن .
ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و ساڵانه‌ی گۆڕانكاری و پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان له هه‌موو پێكهاته‌كان جگه له سوونه‌كان كه هه‌ندێكیان ئۆپۆزه‌سیۆنی نیگه‌تیف بوون هه‌موو له هه‌وڵی به‌شداریكردن له حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆست و ئیمتیازاتدا بوون و بیانوو پاساویشیان ئه‌وه بووه كه سازان پێویسته بۆ بار‌و دۆخی ئێستای عێراق و دۆخی شێواوی عێراق به‌رگه‌ی ئۆپۆزه‌سیۆن بوون ناگرێت , ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك ڕاستی تێدا بێت ناكاته ئه‌وه‌ی له بری سازان و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات لایه‌نه‌كان هاوپه‌یمانی ببه‌ستن له ئاستی هاوبه‌شی و ڕێكه‌وتن له سه‌ر په‌رده‌پۆش كردنی هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی یه‌كتر تۆ چاو له سه‌ر هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵییه‌كانی من دابخه منیش هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵ و گه‌نده‌ڵییه‌كانی تۆ, به داخه‌وه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه بۆ چه‌ندین جار له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراقدا ڕوویداو له میدیاكانیشه‌وه باسی كرا .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم له‌م وتاره كورته‌دا ئه‌وه‌یه كه تازه به‌تازه هه‌ندێك قه‌واره‌و و فراكسیۆنی په‌رله‌مانی له نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ئاماژه به ئۆپۆزه‌سیۆن بوون ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئیتر ئه‌وان ئۆپۆزهسیۆنن , وه‌كو ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كه سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌رچه‌نده ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مان دژ به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه‌و خواستی ڕووخانی كابینه‌كه‌ی دكتور عادیل عهبدولمهدی نیه چونكه هه‌ندێك ده‌نگۆ هه‌بوو كه ده‌یانووت ئامانجیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌یه و وه‌رگرتنی پله‌و پۆستی زیاتر ه به‌ڵام ڕه‌وتی حیكمه ده‌بێژن ئێمه خوازیاری پێكهێنانی ناوكی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزهسیۆنین له‌وه هێزو قه‌وارانه‌ی تا ئێستا دوودڵ و نیگه‌رانن له پرۆسه‌ی سیاسی به ئامانجی ڕاستتكردنهوهی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراقدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه فراكسیۆنی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌روه‌زیرانی پێشوو سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند كه ئه‌وانیش ده‌بنه ئۆپۆزه‌سیۆنی ڕاستكردنه‌وه‌و چاكسازی ( تقویمیه ) نیگه‌رانی خۆیان نه‌شارده‌وه له ئه‌دای كابینه‌كه‌ی عهبدولمهدی به حكومه‌تی به‌شبه‌شێنه‌ی تائیفیان وه‌سفكرد و وتیان ئێمه عهبدولمههدییمان سه‌رپشك كردووه بۆ پڕِكردنهوهی پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌كان و هیچ خواستێكی تایبه‌تمان نیه ده‌خوازین به ده‌ستێك له‌پۆڵا بچێت به گژی گه‌نده‌ڵكاران و به‌رنامه‌ی نیشتمانی پراكتیزه بكات , به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كه له خۆیان بوو به ده‌ستێك له ته‌خته‌ش نه‌یدا به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا هه‌رچه‌نده به وته‌و دروشم زۆری وت به‌ڵام به كردار هیچمان نه‌دی.
له‌لایه‌كی تره‌وه فراكسیۆنی سائرون كه سید موقته‌دا سه‌در ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و یه‌كه‌م ده‌نگی هێنا له دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ساڵی 2018 له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان له گه‌ڵ سه‌ید موقته‌دا له ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی شاری نه‌جه‌فی پیرۆز له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه كه‌باره‌گای سه‌دریش له‌وێیه ڕایانگه‌یاند :
كه ده‌بێت عهبدولمهدی و كابینه‌كه‌ی بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له شه‌ش مانگی ڕابردوودا هیچ شتێكی دیاری پێشكه‌ش نه‌كردووه بۆ هاوڵاتیانی عێراق و شكستی هێناوه له دابینكردنی هه‌لی كار‌و و خوازیارن ڕاپۆرتێكی ڕوون و درێژ له سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی بخاته ڕوو به ژماره‌و داتای ورد و ڕایانگه‌یاند كه گه‌لی عێراق به ناله‌بارترین دۆخی بێ ئومێدی و نیگه‌رانیدا ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌وه بوون كه هه‌موو دۆسێه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی ڕاده‌ستی دادگاكان بكرێت.
له كۆتاییدا جارێكی دی ئه‌و پرسیاره قورسه خۆی قووت ده‌كاته‌وه ئایا تاقم و گروپی سیاسی بارگاوی به بیر‌و باوه‌ڕی توندڕه‌وی تائیفی ده‌توانن وڵاتێكی وه‌ك عێراقی فره مه‌شره‌ب سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ؟؟ جا ئیتر چ ده‌سته‌ڵات بن یان له ئۆپۆزه‌سیۆن ؟
PM:03:49:01/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی