نه‌وتی كوردستان له ململانێ ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه بۆ ململانێ ی نێوان عێراق و ڕوسیا
بورهان شێخ ڕەئوف
له كاتێكدا كێشه‌و ململانێ ی سه‌خت له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه له‌مه‌ڕ پرسی نه‌وت و غاز و سامانی سروشتی و به تایبه‌تی له یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراقدا حكومه‌تی هه‌رێم ناچاركراوه ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات كه سه‌رپه‌رشتی كۆی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی ناوه‌ندی مووچه‌وپێداویستی كارمه‌ندانی هه‌رێم بدات .
له ئاوا بارودۆخێكدا كه ئێستا وا نیوه‌ی ساڵی 2019 ته‌واو بوو هێشتا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كراوه‌له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه و عادیل عه‌بدولمهدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی ناوه‌ندی فشارێكی زۆری له سه‌ره له لایه‌ن فراكسیۆن و لایه‌نه‌جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه به‌تایبه‌تی شیعه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كه‌ن ئه‌وا ئه‌ویش پاره‌ی مووچه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت .
هه‌رچه‌نده عه‌بدولمهدی دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ناردووه بۆ لای به‌ڕێز مه‌سعود به‌رزانی كه ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر بكات و له‌وه‌زیاتر عادیل عه‌بدولمهدی نه‌خاته به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه‌و فشاری لایه‌نه عێراقیه‌كان و به وته‌ی عه‌لاویش به‌رزانی به‌ڵێنی داوه شاندێكی هه‌رێم بنێرێت بۆ به‌غداد له‌م دوای جه‌ژنه‌دا و كێشه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ربكه‌ن .
سه‌رۆكی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی ڕوسی ( روس نه‌وت ) له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی هاوبه‌شه‌كانی دا ڕایگه‌یاند له‌م ساڵدا سۆپرایزێكی بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌ویش ده‌ستكردنه به پرۆسه‌یه‌كی فراوانی گه‌ڕان و پشكنینی جیۆلۆجی بۆ نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له ساڵی داهاتووشدا به نیازن ده‌ست به ده‌رهێنان و فرۆشتنی بكه‌ن .
سه‌رچاوه كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیه نوێ یه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای روس نه‌وت كه كۆمپانیاییه‌كی نیمچه حكومیه‌و نزیكه له حكومه‌تی روسیاوه سیاسه‌ته‌كانی گوزارش له سیاسه‌ته‌كانی دارایی ئابوری و سیاسی حكومه‌تی ڕوسیا ده‌كات , كه به نیازن له پێنج ناوچه‌ی جیۆلۆجی هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن كه سه‌ره‌تا توێژینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و دۆزینه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له قۆناغی یه‌كه‌مدا و دواتر ده‌ست به هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و ده‌رهێنانی ده‌كه‌ن .
به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیای روس نه‌وت هه‌موو تێچووی ئه‌و پرۆسه‌یه كه 400 ملیۆن دۆلاره له ئه‌ستۆ ده‌گرێت , كۆمپانیاكه پێشبینی ده‌كات كه 700 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی تێدا به‌رهه‌م بێت و دواتر 80% قازانجه‌كه‌ی بۆ روس نه‌وت بێت .
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌ی چی قازانجێك بۆ هه‌رێم ده‌بێت 20% ئایا ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نیه ئایا ئه‌م گرێبه‌سته به فلته‌ره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا ده‌ڕوات ؟!
هاوبه‌شی ستراتیجی نێوان ڕوسیا وهه‌رێم
ڕوسیا هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی گرنگ ده‌زانێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وندییه‌كانیان ناخه‌نه مه‌ترسیه‌وه له گه‌ڵ هه‌رێمدا وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتو غازدا بكه‌ن له به‌رئه‌وه هه‌رێمی كوردستان په‌نا بۆ كۆمپانیا ڕوسیه‌كان ده‌بات .
له هه‌مان كاتدا ڕووسه‌كانیش ئه‌وه باش ده‌زانن كه نه‌وتی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی باشووری عێراق هه‌ر له دوای ساڵی 2003 ه‌وه به بڕیارێكی سیاسی بۆ ئه‌و كۆمپانیانه یه‌كلایی بووه‌ته‌و هه‌ریمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه ڕوسه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ناوچه‌یه‌كی هه‌ژموون وجێ پێ یه‌كیان له عێراقدا هه‌بێت له ڕێگه‌ی‌وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا و هه‌ر له و پێناوه‌شدا له ساڵی 2017 دا قه‌رزێكی 3.5 ملیاردۆلاریان دابه هه‌رێم و هه‌روه‌ها خاوه‌نی بۆڕی ستراتیجی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتن له هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی و له دوای ڕیفراندۆمیش له ژێر قورسترین بارودۆخدا ده‌ستبه‌رداری هاوبه‌شی هه‌رێم نه‌بوون .
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق
عێراق كارتی فشاری زۆری پێ نیه بۆ به‌رگرتن له‌م گرێ به‌ست و سات وسه‌ودایه له به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق بوار ده‌دات به هه‌رێمه‌كان كه گرێبه‌ست و ده‌رهێنان و گه‌ڕان وپشكنین بۆ نه‌وت بكه‌ن جگه له‌وه‌ش ئێستا هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئێران ڕۆڵی كارا ده‌گێڕن له كاروباری عێراقدا و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق له ئێستادا ناخوازێت گرژی و هه‌ڵچوونی زۆر ڕووبدات به هۆی ناكۆكییه‌كانی ئه‌مریكاوه ئێرانه‌وه .
له لایه‌كی تریشه و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له ئێستادا زۆر پێویستی به هه‌رێمی كوردستان و بۆِڕییه نه‌وتی و غازییه‌كانیه‌تی له به‌رئه‌وه‌ی له كاتی ڕوودانی یان هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو ململانێ له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی كه‌نداو و ته‌نگه‌ی هورمز عێراق هیچ ده‌رچه‌یه‌كی خێرا‌و خۆشده‌ستی وه‌كو هه‌رێمی ده‌ستناكه‌وێت بۆ درێژه‌دان به فرۆشتنی نه‌وت له كاتێكدا 90% داهاتی عێراق نه‌وته .
PM:01:20:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی