ته‌پڵی شه‌ڕ دێته به‌رگوێمان
بورهان شێخ ڕەئوف
یه‌كه‌م جار‌و دواجاریش نابێت ده‌نگی ناسازی ده‌هۆڵی جه‌نگ و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی و عێراق و ئێران به تایبه‌ت هه‌راسان بكات , ساڵانێكی درێژ(1988_1980) عێراق و ئێران مه‌ته‌رێزیان له یه‌ك گرتبوو تا په‌لاماری سه‌ربازی و ئاسمانی و شه‌ڕی شاره‌كان و شه‌ڕی كه‌شتی یه‌كان له كه‌نداوو كاره‌ساتی گه‌وره‌و قوربانی گه‌وره و وێران بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا به‌جۆرێك هه‌زاران گوند‌و سه‌دان شار‌و شارۆچكه و مه‌زراله‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسان بوون , جگه له كوژرانی سه‌دان هه‌زار كه‌سی سڤیل و بێ دیفاع .
له كۆتاییشدا جه‌نگ وه‌ستا بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ژێركه‌وتوو دیار بێت ئه‌وه‌ی زیانی كرد گه‌لانی هه‌ردوو وڵات بوون هه‌ر دوای دووساڵ له كۆتایی هاتنی ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره سه‌دام حوسه‌ین ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی دراوسێ ی داگیركردله 2 ئابی 1990 ئیتر لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر ی جه‌نگ ده‌ستی پێكرد و كه دواتر ئابڵووقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خرایه سه‌ر عێراق كه له شه‌ڕناله‌بارتر بوو ئه‌گه‌ر جاران خه‌ڵكی عێراق هه‌ر كوڕه‌كانیان له جه‌نگ بوون و ده‌بوونه قوربانی ئه‌مجاره هه‌موو گه‌لی عێراق سزادرا به‌هۆی كرده‌وه‌كانی دكتاتۆره‌وه.
به هه‌رحاڵ مێژووی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌قه‌د ته‌مه‌نی درێژه و ناكرێت له وتارێكی كورتدا من هه‌مووی به‌یانكه‌م چونكه دوای ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و ململانێكانی ناوخۆ و شه‌ڕی تائیفی و ناوخۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش كه پێشتر من زۆرم له سه‌ری وتووه تا له ناوبردنی بیره‌وه‌ری گه‌لێكی خۆش نین هیوادارم بڕۆن و نه‌یانبینینه‌وه .
ئه‌وه‌ی دیسان به‌گه‌رمی ده‌هۆڵ و ته‌پڵی شه‌ڕی بۆ لێده‌درێ ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێرانه كه‌له‌م ڕۆژانه‌دا ڕووبه‌رێكی زۆری میدیاكانی بیسراو بینراوی جیهان به گه‌رمی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و پێده‌چێت ئه‌مجاره هه‌موو لێدوان و ململانێكانیان كه دوور له سه‌ر خاكی ئه‌و دوو وڵاته له شوێن وكاتی جیاوازدابه‌ڕێوه ده‌چوون له‌لایه‌ن لایه‌نی سێ یه‌م و بریكاره‌كانیانه‌وه , ئه‌مجاره خۆیان ڕاسته‌وخۆ به‌ریه‌ك بكه‌ون كه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
بۆیه له ئێستا ئاماژه‌كانی ئه‌و به‌ریه‌ك كه‌وتنه له ئاسۆه‌وه به ڕوونی دیاره هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به داخستنی گه‌رووی هورمز و جوڵاندنی ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی گه‌وره‌و به‌ره‌و كه‌نداو و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له هه‌مانكاتدا دواڕاگه‌یاندنی كۆماری ئیسلامی له مه‌ڕپابه‌ند نه‌بوون ڕێككه‌وتننامه‌ی (5+1) بێگومان ململانێكان ده‌باته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر.
ئه‌گه‌ر چل ساڵی ڕابردووی په‌یوه‌ندی ئێران و ئه‌مریكا له ڕووبه‌رێكی خۆڵه‌مێشیدا هه‌ڵبه‌زودابه‌زی كردبێت وادیاره ئه‌مجاره ئه‌و ڕووبه‌ره كه‌م ده‌بێته‌وه و بواری هیچ مانۆڕ‌و خۆلادانێك نابێت ئه‌و كات جارێكی تر ده‌رده‌كه‌وێت جه‌نگ چ ماَڵوێرانی یه‌كه و ده‌رده‌كه‌وێت كێ زه‌ره‌ر مه‌ندی گه‌وره ده‌بێت له‌م جه‌نگه‌دا؟
هه‌ر بۆیه گه‌لانی ئه‌م ناوچه گه‌رم و گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ندو ستراتیجیه ده‌بێت هه‌میشه ده‌ستیان له سه‌ر دڵیان بێت كه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات و كه‌ی كۆتایی دێت؟
بۆ یه ئێستا ئه‌م ناوچه به هه‌ستیارترین چركه‌كانی ته‌مه‌نیدا ده‌ڕوات له دۆخێك‌دا هه‌موو ڵ و ئۆردوو وسوپای ئه‌مریكا به پێشكه‌وتووترین چه‌ك و ته‌كنۆلۆجیا و هێزه‌چه‌كداره‌كانی ئێرانیش خاوه‌نی ئیدیۆلۆجیا و ئاماده بۆ مه‌رگ له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان ڕوودانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یان لێك تێ نه‌گه‌یشتنێك ده‌كرێت ئاگرێكی لێ بكه‌وێته‌وه كه ته‌ڕو وشك به یه‌كه‌وه بسووتێنێت و گه‌لانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی ئێران بۆ سه‌رده‌مه‌ی به‌ردین بگه‌ڕێنێته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا له ئه‌زموونه‌كانی جه‌نگ له ئه‌فغانستان و عێراق له ئاكامدا هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیركرد به‌ڵام ده‌ستی سوور بوو به خوێنی گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌و ئابڕوو هه‌یبه‌تی له جیهاندا له‌كه‌داربوو بۆیه هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای فشار‌و سزا‌و ئابڵووقه‌كانه‌وه ئێران ناچار بكات پابه‌ند و ملكه‌چی مه‌رجه‌كانی بێت .
PM:09:43:12/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی