سیناریۆكانی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا
بورهان شێخ ڕەئوف
سیناریۆكان زۆرن له پاش بڕیاره كتوپڕ‌و بێ لێكدانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكوری سوریا كه ژماره‌یان زیاتر له دوو هه‌زاركه‌سه ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و لێده‌كه‌وێته‌وه له ئاینده‌دا له كارئه‌كته‌ره‌كانی سه‌ر شانۆی ڕووداوه‌كانی سوریا چ ناوخۆیی و چ ده‌ره‌كی هه‌ر له كورده‌كانی سوریاوه بگره تا شام و ئه‌نقه‌ره‌و تاران و مۆسكۆش.
كورده‌كانی سوریا ده‌بنه قۆچی قوربانی؟
ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره له پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا پێده‌چێت كورد بێت هه‌رچه‌نده كورد كه سه‌ره‌تا شۆِڕشیان ده‌ست پێكرد پشتئه‌ستوور بوون به توانا‌و خواست خۆیان و مۆڵه‌تیان له كه‌س وه‌رنه‌گرت بۆ ئه‌و بزاڤه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گونجاو بوو بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی تێیدا ئه‌ژیان هه‌ر له پێنه‌دانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری بۆ توێژێكی زۆر له كوردی نیشته‌جێ ی ئه‌و وڵاته نكووڵی كردن له مافه‌كانیان هه‌ر له خوێندن به زمانی دایك تا ده‌گاته مافی كلتووری و سیاسی، به‌ڵام له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ڕووداوه‌كانی شۆڕشی سوریا و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وت و تاقمی تیرۆریستی جۆراوجۆر له‌وانه داعش ,و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزانی جیهان ئه‌مریكاو ڕوسیا له سوریا , كورده‌كانی سوریا كه‌وتنه خانه‌ی ئه‌مریكاو هێزه‌كانیان واته( هه‌سه‌ده ) بووه به‌شێكی گرنگ و دیاری شه‌ڕی دژی تیرۆر‌و سه‌رنجی هه‌موو وڵاتانی په‌یوه‌ست به‌و شه‌ڕه‌ی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا.
بۆیه ئێستا له دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له 19/12/2018 به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا مه‌ترسی گه‌وره‌و ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر هێزه‌كانی كورده له باكوری سوریا به‌و پێیه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن ( هه‌سه‌ده) كه توركیا به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانیان ده‌زانێت و ئه‌وانیش به هێزی تیرۆریست ناوه‌زه‌د ده‌كات و جیاوازی نابینێت له نێوان ئه‌وان و داعشدا به تایبه‌تی له هه‌رله‌م ساڵی 2018 دا كانتۆنی عه‌فرینیان داگیركرد ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگراوی توند‌و تۆڵه ئامێزیان لێده‌كه‌ن و به تایبه‌تی لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی خلوسی ئاكار ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له هه‌سه‌ده كه‌وتی سه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ین به گۆڕ بۆیان به پێشچاوی هه‌موو جیهانه‌وه هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له سه‌ر سنووره‌كانی سوریا به‌تایبه‌تی نزیك له شارۆچكه‌ی مه‌نبج و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام له كورد ئاماژه‌ی ترسناكن بۆ سه‌ر ئاینده‌ی كورد له سوریا و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو داگیرسانی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكایه بۆ توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
چاره‌نووسی كوردی ڕۆژئاوا
هه‌رچه‌نده كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به تایبه‌تی (په‌یه‌ده)هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریا‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژێم له‌ناوچه كوردنشینه‌كان ئیداره‌ی خۆسه‌ریان ڕاگه‌یاندو جۆرێك له هه‌ماهه‌نگیان له گه‌ڵ شامدا هه‌بوو به‌ڵام ده‌ستوه‌ردان و هاتنه‌ناوه‌وی ئه‌مریكیه‌كان بارودۆخه‌كه‌ی بۆ ئاڵۆزتركردن و كشانه‌وه‌ی ئێشتاشیان ئه‌مانی خستۆته به‌ر چاره‌نووسێكی ڕه‌شه‌وه یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌شارئه‌سه‌د ڕێكبكه‌ون كه پێشتر دوو هه‌ڵبژارده‌ی خستبوونه به‌رده‌ست ئه‌ویش گفتوگۆ و دیالۆگ یان یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی كه ئه‌مه‌یان پێده‌چێت گونجاوترین ڕێگا بێت به وتووێژ و دان و سان بگه‌نه چاره‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه كوردیه‌كان چونكه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سوپای توركیایه كه له‌سه‌ر سنووره‌كان خۆی مه‌ڵاس داوه.
هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه تره‌مپ ڕۆڵی كوردی زۆر لاوازكرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 30% خاكی سوریایان له بنده‌سته تائێستا به‌سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و وزه و ئاویشه‌وه.
پێگه‌ی ئێران له سوریا
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ ڕێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی ڕێڕه‌وێك بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ئه‌و خه‌ونه‌یان به‌دی بێت كه ساڵانێكه خه‌وی پێوه‌ده‌بینن و ئه‌مریكیه‌كان ڕێگر بوون له‌لایه‌كی تره‌وه پێده‌چێت توركیا و ڕژێمی سوریا ئه‌و ناوچانه‌ی له بنده‌ستی كوردان له نێوان خۆیاندا به‌شبكه‌ن به شێوه‌یه‌ك شاره‌كانی ڕه‌قه‌و دێرزۆر كه سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و وزه‌ن بۆ ڕژێمی سوریا و ناوچه سنووریه‌كانیش بۆ توركیا.
چاره‌نووسی تاقم و گروهه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا
مه‌به‌ست له‌و تاقم گروپانه‌یه كه له ئیدلبن و له ژێر هه‌ژموونی توركیادان ئه‌مه‌ش پێده‌چێت به ڕێكه‌وتنێك له نێوان ئه‌نقه‌ره‌ومۆسكۆ كۆتایی پێبێت و هێزه‌كانی سوریا بچنه‌وه ئه‌دلب به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وی هێزه‌كانی توركیا و گروهه وابه‌سته‌كانیان له ناوچه كوردییه‌كاندا.
ئه‌ی داعش چی لێدێت ؟
هه‌رچه‌نده تره‌مپ وتی داعشمان ته‌واو كردوو كۆتاییمان پێهێناوه به‌ڵام تا ئێستاش له شه‌ڕێكی سه‌ختدان له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له گه‌ڵ هه‌سه‌ده بۆیه دوور نیه به م بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله نوێ خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه‌و په‌لاماری تر بدنه‌وه‌و به تایبه‌تی له كاتێكدا هه‌سه‌ده هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر سوپای توركیا په‌لاماری ناوچه‌كانیان بده‌ن ئه‌وا ئه‌مان له شه‌ڕی داعش ده‌كشێنه‌وه‌و به‌ره‌ڤانی له ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
PM:09:18:30/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1563
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی