سه‌ده‌یه‌ك پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م
بورهان شێخ ڕەئوف
ده‌مژمێر 11 ی ڕۆژی 11 مانگی 11 ساڵی 1918 شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م یان وه‌كو ده‌بێژن شه‌ڕه گه‌وره‌كه كۆتایی هات واته ئێستا ده ده‌یه‌و سه‌د ساڵه كۆتایی به‌و جه‌نگه نه‌گریسه هاتووه كه كۆتایی به ژیانی 37 ملیۆن كه‌س هێنا ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو سه‌رباز و هه‌موو خه‌ڵكی وڵاتانی به‌شداربوو له‌و جه‌نگه‌دا ئاكامێكی سامناك و وێرانكه‌ر بوو به‌ڵام نه‌بوو به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كۆتایی به جه‌نگ بێت له جیهاندا به‌ڵكو له دوای 21 ساڵ جه‌نگی جیهانی دووه‌میش هه‌ڵگیرسا .
به‌ڵێ ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه ئاكامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌و كووشتاره ملیۆنیه نه‌بوو كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌دا هات به‌ڵكو زۆر كایه‌و ده‌سته‌ڵات و ده‌ورانیشی گۆڕی و لولی دان له‌وانه‌سێ ئیمبراتۆریه‌تی گه‌وره‌و كۆنی ڕاماڵی له گه‌ڵ خۆیدا ئه‌وانیش ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مسا و مه‌جه‌ر و ده‌سته‌ڵاتی قه‌یسه‌ری ڕووسیا بوو كه بوون به شێك له ڕابردوو , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می سۆسیالیستی به ڕابه‌رایه‌تی لینین و به‌لشوویكه‌كان و دامه‌زراندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات , هه‌روه‌ها له ئه‌وروپای ڕۆژئاوش زه‌مینه‌ی سازكرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی فاشیزم له ئیتالیا و ئیسپانیا‌و نازیزم له ئه‌ڵمانیا كه ئه‌مانه‌ش دواتر بوونه فاكته‌رێك بۆ به‌رپابوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م كه‌زۆر له جه‌نگی یه‌كه‌م وێرانكه‌رو دڕنده‌تربوو .
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا به هۆی تیرۆركردنی جێنشینی پادشای نه‌مسا (ئه‌رشیدۆك فرانز فێردیناند )كه‌به ده‌ستی تاقمێكی تیرۆریستی سربی ئه‌نجامدار به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر فاكته‌ر ی تر هه‌بوون كه وایانكرد ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانه‌كه‌ره به‌رپا بێت و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ درێژه بكێشێت ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن به‌ڕای زۆرێك له چاودێران و مێژوونووسانی ئه‌وده‌م :-
1. ململانێ ی سه‌ربازی له نێوانی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌بواری خۆپڕچه‌ككردن
2. هاوپه‌یمانێتی سیاسی له نیوان به‌ریتانیای گه‌وره‌له‌لایه‌ك و ئه‌ڵمانیا له لایه‌كی تره‌وه.
3. سه‌رهه‌ڵدانی ئیمپریالیزم .
4. سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه .
خاڵێكی تر كه‌زۆر گرنگه له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌و هاته‌ئاراوه به‌شداریكردنی سوپای ئه‌مریكا له جه‌نگه‌كه‌و به‌تایبه‌تی له سه‌ر خاكی ئه‌وروپا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی .
هه‌رچه‌ند پێشتر به كورتی ئاماژه‌م به په‌ند وه‌رنه‌گرتن له ماڵوێرانییه‌كانی جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی یه‌كه‌م كرد به‌لاَم پێمخۆشه جارێكی تر ئه‌وه بخه‌مه‌وه ڕوو كه هه‌رچه‌ند سه‌ده‌یه‌كه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی هاتووه به‌ڵام مه‌یل و خواست و حه‌ز له شه‌ڕككردن هه‌ر هه‌یه به داخه‌وه شه‌ڕی ساردی نێوان یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و شه‌ڕه ناوچه‌یی و ئیقلیمیه‌كانی نیمچه دووڕگه‌ی كۆریاو و شه‌ڕی ڤێتنام و ئه‌مریكا و داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ڕووسیاو دواتر شۆڕش و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌رامبه‌ر داگیركه‌ره سۆڤیتیه‌كان و شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران و داگیركردنی كوه‌یت له لایه‌ن عێراقه‌وه و شه‌ڕی فۆكلاند له نێوان به‌ریتانیا و ئه‌رجه‌نتین.
سه‌ره‌ڕای زۆر شه‌ڕی ناوخۆیی و بزوتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی گه‌لان هه‌رله شه‌ڕه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیله‌وه بگره تا شه‌ڕی گه‌لی كورد‌و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق بۆ وه‌دستهێنانی مافی چاره‌نووس یان مافی ژیان وه‌كو هاوڵاتیه‌كی ئاسایی و شه‌ڕی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ خودمختاری و شه‌ڕی چل ساڵه‌ی كورد له باكوورله‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و له زۆر شوێن و كون‌و كه‌له‌به‌ری تری ئه‌م جیهانه زمانی شه‌ڕ و كوشتن و بڕین هه‌یه .
له كۆتاییدا و له‌م بۆنه سامناكه‌دا كه بۆنی خوێن و سووتماكی لێدێت ده‌بێت بپرسین ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه جه‌نگ ته‌حریم بكرێت و له جیاتی ئه‌و سیستمێك بۆ جیهان دابمه‌زرێت كه به ئاشتیانه‌و به دیالۆگ هه‌موو كێشه‌و قه‌یران وململانێكان یه‌كلایی بكرێنه‌وه ئه‌و پاره‌ی بۆ خۆپڕچه‌ككردن و كوشتار به‌كاردێت هه‌موو برسی و هه‌ژارو نه‌داره‌كانی پێ تێر بكرێت ؟
PM:08:50:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3245
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی