سزا‌و گه‌مارۆی ئابووری و ئێران
بورهان شێخ ڕەئوف
سزا و گه‌مارۆی ئابووری له پوختترین پێناسه‌یدا ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌وڵه‌تێك یان ده‌وڵه‌تگه‌لێك یان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێك یان پرۆسه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌فتاری وڵاتێك بگۆڕێت یان ڕێگری بكات له ئه‌نجامدانی ڕه‌فتارێكی یاساغ به‌یاساو عورفی نێو ده‌وڵه‌تی.
ساڵانێكه سزا‌و گه‌مارۆی ئابووری وه‌كو كه‌ره‌سه‌یه‌كی كاریگه‌ری لێهاتووه به ده‌ست ئه‌مریكا وڵاتانی ڕۆژاواوه بۆ به‌رگرتن له زۆر ڕه‌فتارو كرداری وڵاتان كه ئاسایش و ئارامی وڵاتان ده‌خه‌نه مه‌ترسی یه‌وه , بۆیه هه‌رله ساڵی 1990 كاتێك ڕژێمی ئه‌وسای عێراق ده‌وڵه‌تی كوه‌یه‌تی دراوسێ ی داگیركرد له 2 ی ئابی هه‌مانساڵدا سزایه‌كی گشتگیری نێوده‌وڵه‌تی خرایه سه‌ر عێراق دواتریش له‌م دواییه‌دا سزا‌و ئابڵووقه به‌كارهێنرا بۆ قه‌یران و كێشه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژ به كوریای باكوور‌و ئێران هه‌روه‌ها دژ به ڕووسیا له‌كاتی داگیركردنی دوڕگه‌ی قرمی ئۆكرانیا و دواتریش هه‌وڵی ڕووسیا بۆ ژه‌هراوی كردنی سیخوڕێكی ڕووسی (سیرجی سكریباڵ ) و مناڵه‌كه‌ی له به‌ریتانیا به ماده‌ی كیمیاوی (نوفیتشوك ) كه له ڕووسیا به‌رهه‌م هاتبوو.
جۆره‌كانی سزا
1. سزای گشتگیر ئه‌و سزایه‌یه كه به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وچ له ڕووی په‌یوه‌ندی بازرگانی و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كان و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی تریش كه ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێته به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته كه تۆمه‌تبارن به‌كاری یاساغ و پێچه‌وانه به یاسا‌و عورفی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو ئه‌و ئابڵووقه‌ی كاتی خۆی خرایه سه‌ر عێراق ئه‌و ئابڵووقه‌و سزایانه‌ش وا ئێستا دژ به ئێران له سه‌رتاكه‌یه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
2. سزای زیره‌ك ئه‌و سزانه‌یه كه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌و بڕیار به‌ده‌ستانه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هاوكارو هاوپه‌یمانیانن كه ئه‌مه‌ش چینێكی دیاریكراو ده‌گرێته‌وه كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر هاولاتیانی وڵاتی به ئامانجكراو نابێت، چونكه سزای گشتگیر تێچوویه‌كی زۆری ده‌وێت به‌ڵام سزای زیره‌ك كه‌متر، وه‌كو كاتێك ئه‌مریكا سزای هه‌ردوو وه‌زیری داد و ئاسایشی ناوخۆی توركیای دا له ئابی 2018 به‌هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ( ئه‌ندرۆ برانسۆن )ه‌وه.
سزای زیره‌ك زۆر شێوازی هه‌یه ده‌توانن وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات به‌كاری بهێنن بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و یان بۆ سه‌پاندنی ئه‌جنداو هه‌ژموونی خۆیان به سه‌ر وڵاتانی تردا ئه‌وانیش ئه‌مان:
1. قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی .
2. سڕكردنی پاره‌و داهاتی مالی هه‌موو ئه‌و وڵات و قه‌واره‌و تاقمانه‌ی كه كاره‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به حزبوڵای لوبنان كراوه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه .
3. سزای دیبلۆماسی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا وكه‌نه‌داو چوارده‌ی وڵاتی ترله ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجامیاندا به ده‌ركردنی دیبلۆماتكاره ڕووسه‌كانی دوای ژه‌هراویكردنی سێخوڕه ڕووسه‌كه له به‌ریتانیا .
4. سزای ئاسمانی ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتۆچۆی هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانی بۆ وڵاتی به ئامانجكراو وه‌كو ئه‌وه‌ی دژ به هه‌رێمی كوردستان كرا له دوای ڕیفراندۆم .
مه‌به‌ست و ئامانج له ئابڵووقه
داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و گه‌لێك له حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵاته نیشتمانیه‌كان ئه‌م سزایانه به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له كار‌و كرده‌وه‌ی دژ به یاسا بگرن و هه‌روه‌ها هه‌ژموونی خۆشیان بسه‌پێنن و هه‌روه‌ها سزا به‌كار دێت بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی زۆر قه‌یران و دیارده‌ی تر له‌وانه بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی تیرۆر و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان وپێشگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها بۆ بۆ دامه‌زراندنی سیتمی دیموكراسی وچه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌و ململانێكان .
له كۆتاییدا ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران له دوای ئه‌وه‌ی له 5 تشرینی دووه‌می 2018ه‌وه خوولی دووه‌می سزاكانی خرایه سه‌ر هه‌رچه‌نده به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌شت وڵات له ناویاندا عێراق و توركیا به‌خشێنران وبووران له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه پێناچێت وازوو ئاكامی خێرا بده‌ن به‌ده‌سته‌وه هه‌رچه‌نده ئێران گره‌و له سه‌ر تواناكانی خۆی ده‌كات بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سزاكان هه‌روه‌كو چۆن له 39 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا وای كردووه ئێستاش ئه‌وان له ململانێیه‌كی ئایدیۆلۆجی سه‌ختدان له گه‌ڵ ئه‌مریكادا گره‌و له گه‌ڵ كاتدا ده‌كه‌ن كه دوای دووساڵی تر ووتره‌مپ ده‌بێته‌وه به سه‌رك ؟
له هه‌مانكاتیشدا ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق و كوریای باكوور‌و زۆر شوێنی تریشدا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌رباز بوونی ئه‌مجاره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌م ململانێدا كارێكی هێنده ئاسان نابێت .
PM:08:30:11/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 551
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی