‌ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ كۆتایی‌ به‌ كێشه‌كانی‌ ئه‌مریكاو توركیا ده‌هێنێت؟
PM:06:26:28/10/2018
بورهان شێخ ڕەئوف


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 9 دیسه‌مبه‌ری‌  ساڵی‌ 2016 قه‌شه‌ئه‌ندرۆ برانسۆن ی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ شاری‌ ئه‌زمیری‌ خۆرئاوای‌ توركیا به‌ تۆمه‌تی‌ سیخوری‌ كۆمه‌ك و هاریكاری‌ تیرۆرو به‌ دیاریكراوی‌  له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ فه‌تحوڵا گویله‌ن و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانی‌ كاری‌ كردبێت ,  زیندانی‌ كرا و لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ كرا  و له‌ ئاكامدا دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ دووه‌م له‌ ولایه‌تی‌ ئه‌زمیر بڕیاری‌ زیندانیكردنی‌ بۆماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ و مانگ و نیوێك  بۆ قه‌شه‌ برانسۆن ده‌ركرد .

له‌و كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ نیگه‌رانی‌ زۆری‌ دروستكرد لای‌ ئه‌مریكیه‌كان هه‌رچه‌ند پێشتر له‌كاتی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ كێشه‌ی‌ نێوان توركیاو ئیسرائیل و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا كه‌شتیه‌ك كۆمه‌ك و هاوكاری‌ نارد بوو بۆ غه‌زه‌ و ئابڵووقه‌ی‌ ده‌ریایی‌ شكاندبوو  په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ گرژی‌ زۆری‌ تێكه‌وت و كوژارو بریندارو ده‌ستگیركردنی‌ هه‌ندێ‌ كه‌س له‌ تاقمی‌ كه‌شتیه‌ كه‌ی‌ توركیا  به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان هاوكار بوون بۆ ئازادكردنیان به‌ڵام دواتر توركیا ئه‌م قه‌شه‌ی‌ حوكمدا .

ناكۆكیه‌كانی‌ ئه‌مریكا و توركیا 
ناكۆكی‌ ڕیشه‌یی‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ كاتێك ده‌ستیپێكرد كه‌ سه‌ره‌تای‌ هاتنه‌ سه‌رحوكمی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌ بوو له‌ توركیا ساڵی‌ 2002 له‌ كاتی‌ خۆئاماده‌كردنی‌ ئه‌مریكا بۆ داگیركردنی‌ عێراق ئه‌و كات كه‌  توركیا هه‌رچه‌ند ئه‌ندامی‌ هاوپه‌یمانی‌ ناتۆ بوو بواری‌ نه‌دا هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ خاكی‌ توركیاوه‌ په‌لاماری‌ عێراق بده‌ن من ئه‌مه‌ به‌ خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌بینم هه‌رچه‌نده‌  لیستێك  ململانێ‌ ی‌ تر هه‌یه‌ كه‌ده‌كرێت زه‌مینه‌ساز بن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئاریشه‌و قه‌یرانی‌ پڕ سه‌رئێشه‌ كه‌ ئه‌وانیش خۆیان له‌ كێشه‌ی‌ ڕه‌زا سه‌راف و و كێشه‌ی‌ پێدانی‌ فیزا و دادگاییكردنی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ توركیا كه‌له‌ كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا په‌لاماری‌ خۆپیشانده‌رانیان دابوو هه‌روه‌ها كێشه‌ی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ S400  ڕوسی‌ .

 هه‌موو ئه‌مانه‌ و سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌ ناكۆكی‌ ستراتیجی‌ نێوانیان  له‌ سه‌ر كێشه‌ی‌ فه‌له‌ستین و ئاینده‌ی‌ سوریاو په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ گه‌ڵ كوردانی‌ ڕۆژاواو پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ گویله‌ن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی‌ توركیا له‌ گه‌ڵ ئێران .

كۆتایی‌ دێت  قه‌یرانه‌كه‌؟
بۆیه‌ له‌ ئاكامی‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی‌ و ناكۆكیانه‌ی‌ كه‌ هه‌ن له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا ده‌كرێت بڵێین كه‌  ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ئه‌ندرسۆن فاكته‌رێكه‌ بۆ سووككردن وخاوكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵۆزی‌ و گرژییه‌كانی‌ نێوانیان و وه‌لانانی‌ زمانی‌ هه‌ڕشه‌و سزادان تاوه‌كو چاره‌سه‌ری‌ كۆتایی‌ بێت بۆ ناكۆكیه‌كانیان .

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا سه‌رانه‌و فدیه‌و پاداشت نادات بۆ ئازادكردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرسۆن و مه‌سه‌له‌ی‌ ئازادكردنه‌كه‌شی‌ وه‌كو بابه‌تێكی‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ته‌واوكاری‌ كۆنگرێس به‌كارده‌هێنێت له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا .

به‌ڵێ‌ ڕاست و دروست زیندانیكردنی‌ قه‌شه‌كه‌ بووه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌  ئه‌م قه‌یرانه‌ سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌  زۆر ململانێ‌ ی‌ توند و ستراتیجی‌ به‌ڵام ئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ زۆر سه‌خت بوو بۆ توركیا به‌تایبه‌تی‌ سه‌پاندنی‌ سزای‌ ئابوری‌ وز یادكردنی‌ باج و ڕسومات بۆ سه‌ر كاڵای‌ توركی‌ به‌ تایبه‌تی‌ بۆسه‌ر ئاسن و فافۆن كارێكی‌ وای‌ كرد لیره‌ی‌ توركی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ به‌هاكه‌ی‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا له‌ ده‌ست بدات , له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ كاردانه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی‌ قورس و تاقه‌تپڕوكێنی‌ بۆ توركیا خوڵقاند له‌به‌رئه‌وه‌ توركه‌كان خوازیارن به‌ ئازادكردنی‌ هه‌موو سزاو فشاره‌كان كۆتایی‌ پێبێت و لاپه‌ڕیه‌كی‌ نوێ‌ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌ .

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئه‌مریكا باڵوێزی‌  له‌ توركیا نیه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ دۆخێكی‌ خراپدایه‌ به‌ هۆی‌ هه‌موو ئه‌و ناكۆكی‌ و ململانێ یانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا بۆیه‌ به‌ بوونی‌ هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌  زۆر زه‌حمه‌ته‌ وا به‌ ئاسانی‌ بتوانرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌  به‌ڵكو ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌هه‌یه‌ له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا كێشه‌و قه‌یرانی‌ قورس سه‌رهه‌ڵبده‌ن .

دادگای‌توركیا له‌ 12/10/2018 بڕیاری‌ ئازادككردنی‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسون ی‌ ده‌ركرد دوای‌ به‌ سه‌ربردنی‌ زیاتر له‌ دوو ساڵ له‌ زینداندا به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ بارودۆخی‌ تایبه‌تی‌ ناوبراو .

ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.